پیتی  H
Hydrochlorothiazide
ڕێژە

١٢.٥ملگم، ٢٥ملگم، ٤٠ملگم، ١٠٠ملگم وەک حەب
 
ناوی بازرگانی: Esidrex
 
ئەم دەرمانە لەگەڵ زۆرێک لە دەرمانەکانی دابەزاندنی فشاری خوێن دا لێک دەدرێت (تێکەڵاو دەکرێت) تا بە ئاسان تر فشاری خوێنی کەسەکە (چخت) دا بەزێنێت (ئەو کەسانەی کە ئاو لە لەشی دا کۆدەبێتەوە)
 
ناوی ئەو دەرمانانەی دیکە کە تێکەڵاویان کراوە: Micardis Plus, CoAprovel, Cozaar Comp, Atacand Plus, Amiloferm, Linatil comp, Marozid, Sparcal
-
نیشانەکانی
وەک ئاو دەرکەرێک لە لەش (جا چ لە قاچ دا بێت یان سییەکان یان سەر ئەوا بە ئاسانی کاری خۆی دەکات)، میزپێ کەرە، بۆ چارەسەرکردنی بەرزی پەستانی خوێن
-
ژەمۆکەدان
بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن
١٢.٥ملگم تا ٥٠ملگم یەک جار لە بەیانیانا دەخورێت
 
بۆ کەم کردنەوەی ئاو لە لەش دا
٢٥ملگم تا ٥٠ملگم یەک جار لە بایانیانا دەخورێت
 
بۆ کاتی پێویست دەتوانرێت ٧٥ملگم تا ١٠٠ملگم بەکار بھێنرێت لە بەیانیان دا
-
ھۆشداربە و وریابە
بەکاری مەھێنە ئەگەر (نقرس ـت ھەیە) داء النقرس، Gout بە ئیگلیزی
-
لە کاتی دووگیانی
نابێت بەکار بھێنرێت
دکتۆرەکەت دوا بڕییار دەدات
-
لە کاتی شیردان
نابێت بەکار بھێنرێت
دکتۆرەکەت دوا بڕییار دەدات
-
لە کاتی شۆفێری
لەوانەیە کار لە شۆفێریت بکات
-
زیانی لاوەکی
کەم بوونی کالیۆم لە خوێن دا، زۆربونی شەکر لە خوێن دا، بەرز بوونەوەی کۆڵسترۆڵ و تریگلیسێرینی خوێن، لاوازی، گێژ بوون، سەرئێشە، ھیلاکی، بەرز بوونەوەی ئوریا (ماددەیەکە کە پێکھێنەری بنچینەکانی DNA ـە)
-
خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی
دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ
 
فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە
بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی
849 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
26/05/2015