پیتی  G
Gabapentin
ڕێژە

١٠٠ملگم، ٣٠٠ملگم، ٤٠٠ملگم، ٦٠٠ملگم، ٨٠٠ملگم وەک حەب/کەپسوول

 -
ناوی بازرگانی
/ Neurontin, Gabarone, Nurona, Gaptin
 
 -
نیشانەکانی
بەکاردێت بۆ نەخۆشی فێ-صرع- بۆ ئازاری دەمارەکان وە کپ کردنیاین، ئازاری درێژخایانی پشت و جومگەکان، شەیقە
 -
ژەمۆکەدان
بۆ نەخۆشی فێ -صرع
بۆ گەورە/
لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە بۆیە دەبێت دکتۆری تایبەت بینوسێت.
رۆژی یەکەم ٣٠٠ملگم یەک جار لە رۆژێکدا
ڕۆژی دووەم  ٣٠٠ملگم دوو جار لە رۆژێکدا
ڕۆژی سێیەم ٣٠٠ملگم سێ جار لە رۆژێکدا
ئەگەر زانرا کاریگەری ئەوتۆی نییە ئەوا دەتوانرێت ڕێژەکەی زۆر بکرێت تا دەگاتە ٤٨٠٠ ملگم/رۆژ ئەمەش دەبێت زۆر بە ورییایەوە بەرز بکرێتەوە لە ڕۆژێکدا ٣٠٠ملگم زیاتر بەرز نەکرێتە.
 -
بۆ منداڵی تەمەن ٦ ساڵ وە سەروو تر/
١٠ بۆ ١٥ ملگم/کگم/رۆژ دەست پێدەکرێت وە تا ئەوپەڕی ٥٠ ملگم/کگم/رۆژ وە دابەش بکرێت بە سەر سێ ژەم دا لە رۆژێکدا.
 -
بۆ نەخۆشی ئازار
رۆژی یەکەم ٣٠٠ملگم یەک جار لە رۆژێکدا
ڕۆژی دووەم  ٣٠٠ملگم دوو جار لە رۆژێکدا
ڕۆژی سێیەم ٣٠٠ملگم سێ جار لە رۆژێکدا
تا ئەوپەڕی ٣٦٠٠ملگم لە ڕۆژێکدا دەتوانرێت بەرز بکرێتەوە.
 -
تێبینی/
ئەگەر بمانەوێت واز لەم دەرمانە بێنین ئەوا دەبێت ٣٠٠ملگم دابەزێنین بۆ ھەر ھەفتەیەک.
 -
ھۆشداربە و وریابە
ڕاپۆرت دراوە لەسەر بیری خۆ کوژی، بۆیە دەبێت لەژێر چاودێری دکتۆری تایبەتدا بییت.
 -
لە کاتی دووگیانی
زۆر سەختە تا بوترێت بخورێت یان نا لە کاتی دوو گیانیدا چونکە ئەگەر دایکەکە فێی ھەبێت وە دەرمان نەخوات ئە وا لەوکاتەی فێکەی بۆدێت زیان بە کۆرپەکەی دەگەیەنێت. ئەگەر ئەم دەرمانە بەکاربێت ئەوا زیانی کەمی دەبێت وە بە بەکارھێنانی چەند دەرمانێکی تریش ئەوا زیانەکە زۆرتر دەبێت.
 -
لە کاتی شیردان
توانای تێپەڕبوونی ھەیە بەشیردا وە لەبەرئەوەی کە نازانراوە کە تا چەند کاریگەری دەبێت لەسەر کۆرپە بۆیە دەبێت بە وریاییەوە لەلایەن دکتۆرەوە بدرێت بە دایکان
 -
لە کاتی شۆفێری
کەمێک کار لە شۆفێریت دەکات بەھۆی ئەوەی کە ماندووت دەکات یان ھەندێک جار گێژ دەخۆیت
 -
زیانی لاوەکی
گێژ بوون ، ماندویی، ھەوکردن بەھۆی فایرۆسەوە، ئارەزوی خواردن زیاد دەکات، دوو دڵی، تەشەنووج، لەرزین، تا، کۆکە، زۆربونی کێشی لەش
 -
خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی
١٢ ھەفتە خۆی ڕادەگرێت لە ڕۆژی کردنەوەی سەری قوتووەکەدا.
دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ
 
فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە
بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی
1356 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
26/05/2015