پیتی  G
Glibenclamide
ڕێژە

١.٢٥ملگم، ١.٧٥ملگم، ٢.٥ملگم، ٣.٥ملگم، ٥ملگم وەک حەب
 
ناوی بازرگانی: Daonil
-
نیشانەکانی
بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووەم، شەکرەی درۆزن کاتێک ڕێکخستنەوەی خۆراک، وەرزش وە دابەزاندنی کێش کاریگەرییەکی ئەوتۆی نەبووە
-
ژەمۆکەدان
١.٢٥ملگم بەیانیان تا ئەوپەڕی١٠ملگم بۆ ١٤ملگم لە ڕۆژێک دا
بە کەمترین ڕێژە دەست پێدەکرێت بۆ ماوەی دوو مانگ پاشان پشکنینی بۆ دەکرێت ئەگەر پێویست بکات ئەوا بۆی زیاد دەکرێت تا ڕادەی ١٤ملگم بۆ ڕۆژێکی.

ئەگەر لە ٧ملگم زیاتربێت لە ڕۆژێک دا ئەوا دەتوانرێت ٧ملگم بۆ پێش نانی بەیانی وە باقیەکەی تری بۆ نانی ئێوارە.
 
تێبینی/ پێویستە نیو کاتژمێر پێش نان خواردن بخورێت چونکە ئەگەر لەگەڵ نان دا بخورێت بە جۆرێک شەکری خوێنت دا دەبەزێنێت کە زۆرێک لە کاریگەریە لاوەکیەکانت کار تێدەکات.
-
ھۆشداربە و وریابە
دەبێت بە بەردەوام ڕێژەی شەکرت بپێویت لەکاتی دەستکردن بە بەکارھێنانی ئەم دەرمانە
ئەگەر گورچیلەکانت تەواو کار ناکات
-
لە کاتی شیردان
نابێت بەکاربھێنرێت (بەھۆی کەمی زانیاری لەسەری) بەڵکوو ئەگەر پێویستی کرد دەبێت ئینسۆلین بە دەرزی بەکاربھێنیت لە کاتی شیردان دا
-
لە کاتی شۆفێری
بەھۆی کاریگەرییە لاوەکیەکانییەوە کار لە شۆفێریت دەکات
-
زیانی لاوەکی
ھێڵنج، ڕشانەوە، لەرزینی لەش (دەست) بەھۆی دابەزینی ڕادەی شەکرەوە
-
خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی
دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ
 
فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە
بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی
1057 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
26/05/2015