پیتی  G
Gentamycin
ناوی زانستی :

جێنتا مایسین Gentamycin

ناوە بازرگانیەکەی:

گارا مایسین ® Garamycin

-

گروپەکەی:

Antibacterial - Aminoglycoside

-

بەکارھێنان

بەکاردیت بۆ چارەسەرکردنی ھەوکردنی کۆئەندامی میزومیزەرۆ ، ھەوکردنی کۆئەندامی ھەرس وەکو پەنکریاس و جگەر و گەدە و ڕیخولەکۆیرە ، ھەوکردنی کۆئەندامی ھەناسە وەکو سی یەکان ، چارەسەرکردنی ھەوکردن بە ھۆی بەکتریاکان وەکو سیدۆمۆنەس ، ھەوکردنی میشک ، ھەوکردنی میزلدان و ھەوکردنی کۆئەندامی زاوزی وەکو مندالدان ، ھەوکردن بە ھوی بەکتریاکان دوای نەشتەرگەری ، ھەوکردنی ماسولکەکانی دل ، ھەوکردنی پیست و ئیسک و شانەکانی لەش ، ھەوکردنی جومگەکان ، ھەوکردنی چاو و گوی و لووت

-
شیوەکانی دەرمان :
دەرزی : ٨٠ – ٤٠ -٢٠ ملغ / مل
کریم : ٠،٣ % - ٠،١%
مرھم : ٠،٣ % - ٠،١%
قگرە : ٣ ملغ / گ
مرھم چاو : ٣ ملغ / گ

-
ھیچ بەلگەیەک لە بەردەستدا نیە کە ئەم دەرمانە بۆ ئافرەتی (دوو گیان/سکپڕ) خراپ بێت، بەلام ئەبێت لەژێر چاودێریی پزیشک دا ئەم دەرمانە سەرف بکرێت .
ئافرەتی شیر پێدەر ئەتوانێت وەری بگرێت (ئەگەر پێویست بێت) .
-
• کاریگەرییە لاوەکییەکان:
- نارڕێکی پەستانی خوێن، ھێڵنج، ڕشانەوە، خوران، ژەھراویی بونی گورچیلەو گوێ، سوور بونەوەی پێست ،ئاوسانی لەش .
- بۆ ھەوکردنێکی زۆر ئەم دەرمانە ئەتوانرێت (٨) کاتژمێر جارێک وەربگیرێت . بەڵام بۆ ھەوکردنی کەم/ مام ناوەند،لە (١٢-٢٤) کاتژمێر جارێک وەربگیرێت .
- ئەم دەرمانە بەشێوەی حەب و کەپسول نییەتی ، لەبەرئەوەی بەباشی ھەڵنامژرێت،لەناو کۆئەندامی ھەرس و ڕیخۆڵەکان دا .
- ئەم دەرمانە نابیت وەربگیرێت لەگەڵ ئەم دەرمانانەی خوارەوە:
(،Cefapirin. Cefonisid.Ceftizoxim. Bumetanide Cefoperazone Cefanmandole)
- نابێت ھەڵبگیرێت لەسەروو پلەی (٣٠) .
1335 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
26/05/2015