پیتی  G
Gemfibrozil
ناوی بازرگانی :

لۆپید Lopid

-
گروپ :

(Fibric acid derivative , Antihyperlipidemic ( Cholesterol

-
بەکاردێت بۆ

چارەسەرکردنی بەرزبوونەوە یان زۆری چەوری ( کۆلیسترۆلی خوێن ) , بەکاردێت بۆ نەھێشتنی بەرزی چەوری جگەر و لەش کە دروست ئەبێت بە ھۆی زۆر وەرگرتنی گۆشت و بەرھەمە رۆنی یەکان کە دەبێتە ھۆی بەرزبونەوەی چەوری لە جۆری Triglyceride وە نابێت ئەم جۆرە چەورییە لە کەسی ئاساییدا زیاتر بێت لە ٢٠٠ , وە ئەتوانرێت بە کاربێت وەکو خۆ پاراستن لە جەڵتەی دڵ و مێشک کە نایەلێت چەوری بنیشێت لە ناو بۆریە کانی خوێن کە دبێتە ھۆی جەڵتە , دەبێتە ھۆی کەم کردنەوەی دروست بوونی چەوری جۆری VLDL لە جگەر .

-
رێژەی وەرگرتنی دەرمان :
رۆژانە دەبێت یەک حەبی( ٦٠٠ ملگ ) وەربگیرێت لە بەیانیان و ئێواران واتا رۆژانە دوو جار و دەبێت نیو سەعات پیشَ نان بێت .

-
شێوەکانی دەرمان :
حەب : ٣٠٠ ملگ , ٦٠٠ ملگ , ٩٠٠ ملگ

-
کاریگەری لاوەکی :
بێزاری گۆئەندامی ھەرس , گێژبوون , سکچوون , رشانەوە , ئازاری سک , بەدھەرسی , ماندوویی , ھەلوەرینی مووی سەر , ئازاری ماسولکە .

-
نابێت بەکاربێت لەم کاتانەدا :
نابێت ئافرەتی سکپر ئەم دەرمانە وەربگرێت چونکە دەبێتە ھۆی ژەھراوی بوونی کۆرپەلەکەی
بە ھەمان شێوە کاریگەری ھەیە لەسەر دایکی شیر دەر
ناتەواوی جگەر و توورەکەی زراو
سستی گورچیلە
ئەوانەی کەمی چەوریان ھەیە Hypoglycemia
بوونی ھەستیاری بەم دەرمانە
نابێت بەکاربێت لەگەڵ دەرمانەکانی تری بەرزی چەوری

-
نابێت بەکاربێت لەگەڵ ئەم دەرمانانەی خوارەوە :
Repaglinide
Simvastatin
Colchicine
Warfarin
Colestipol
chenodiol
998 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
26/05/2015