پیتی  F
Finasteride
ڕێژە

١ملگم، ٥ملگم وەک حەب
 
ناوی زانستی: Proscar, Prohair, Prostacare
 
نیشانەکانی
بۆ چارەسەرکردنی گەورەبونی پرۆستات بەکاردێت
 
ژەمۆکەدان
٥ ملگم یەک جار لە ڕۆژێک دا
دەبێت نزیکەی ٦ مانگ ئەم حەبە بەکاربھێنیت ئینجا ھەست بە کارکردنی دەکەیت
نابێت لەت بکرێت یان وورد بکرێت
 
ھۆشداربە و وریابە
ڕاپۆرت دراوە لەسەر ژێرپەنجەی مەمک لە پیاواندا بۆیە ئەگەر ھەستت کرد بە دروست بوونی دوومەڵ یان وەک دەنکە نۆکێک لە سنگت دا ئەوا پەیوەندی بکە بە دکتۆرەکەتەوە
 
لە کاتی دووگیانی
نابێت بەھیچ شێوەیەک بەکار بھێنرێت لەکاتی دوو گیانی دا تەنانەت دەست تێوەیانیشی یان نزیکی خانمان لە دەرمانەکەوە لەکاتی شکاندنی یان لەت کردنی ھەر کاریگەری لاوەکی دەبێت بۆی
 
لە کاتی شیردان
دیار نییە چەندێک تێپەڕ دەبێت بەشیردا
 
لە کاتی شۆفێری
کار لە شۆفێری ناکات
 
زیانی لاوەکی
ئارەزوی خواردن کەمدەبێتەوە، سنگ گەورەبوون، ئارەزووی جنست کەم دەکات
 
خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی
دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ
 
فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە
بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی
1103 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
26/05/2015