پیتی  L
Lacosamide
ناوی بازرگانی:

Vimpat

ناوی کیمیاوی:

Lacosamide

-
ڕێژە:

٥٠ملگم، ١٠٠ملگم، ١٥٠ملگم،٢٠٠ملگم وەک حەب
١٠ملگم/ملل وەک شرووب

-
بەکاردێت بۆ:

فێ بە ھەردوو جۆرەکەیەوە بۆ تەمەن ١٦ ساڵ و سەروو تر

-
ژەمە دەرمان:
دەبێت بە دوو جار بخورێت وە بۆ کاتی پێویست دەتوانرێت ھەموو ھەفتەیەک ئینجا ژەم بەرزبکرێتەوە.
حەب دەتوانرێت بخورێت لەگەڵ نان یان بەبێ نان خواردن.
شرووب دەبێت زۆر جوان ڕابوەشێنرێت.

-

ھۆشیاربە و ووریابە:
ئەگەر ناڕێکی لە لێدانی دڵ دا ھەیە، نەخۆشی دڵ.

-

لەکاتی دووگیانی دا:
ئەگەر زۆر پێویست نەکات ئەوا نابێت بەکاربھێنرێت

-

لەکاتی شیردان دا:
زانیاری تەواو نییە لەسەری، بەڵام لە مشک دا توانای تێپەڕبوونی ھەیە بە شیر دا. 

-

لەکاتی شۆفێری دا:
کەمێک کار لەشۆفێریت دەکات بۆیە ووریابە

-
زیانی لاوەکی
خەمۆکی، دوودڵی، گێژبوون، سەرئێشە، ناڕێکی لە بالانسی ڕۆشتن دا، خەواڵووی، لەرزین، دووبینین، ھێڵنج، ڕشانەوە، دەم ووشکبوون، ھیلاکی، سک چوون. 

-

خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی
دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ
فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە
بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی
687 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
09/09/2015