پیتی  V
Vitamin-A
ناوی زانستی:

Retinol

پێویستە بۆ 

پێست، چاو، تاوەکو بەباشی کاری خۆیان بکەن، ھەروەھا بۆ گەشەی منداڵان

کەمی ئەم ڤیتامینە

توشی شەوکوێری دەبین وە بەرگری لەشمان کەم دەبێتەوە بەرامبەر بە نەخۆشییەکان.

چەندێکمان پێویستە ڕۆژانە؟ 

٧٠٠مکگم بۆ ژن

٩٠٠مکگم بۆ پیاو

٨٠٠مکگم بۆ دووگیان

١٢٠٠مکگم بۆ دایکێک کە شیر دەدات بە کۆرپەکەی

ئەم ڤیتامینە ھەیە لە

جگەر، شیر، پەنیر، ھێلکە وە زۆرێک لە سەوزەکان وە میوەکان

ئەگەر زۆر بخۆین وەک لە ڕادە پێویست

ئەگەر دووگیانیت ئەوا زیان بە کۆرپە دەگەیەنێت، بۆ کەسی بەتەمەنیش پێویست ناکات بیخوات چونکە زانایان گەیشتونەتە ئەوەی لە توشی داخورانی ئێسکمان دەکات لە لای کەسە بەتەمەنەکان.

تێبینی: 

١. ئەگەر دووگیانیت ئەوا نابێت زیاتر لە ٣ملگم بخورێت لە ڕۆژێک داچونکە لەوانەیە زیان بە کۆرپەلەکەت بگەیەنێت.

٢. بۆ ئەو ژنانەی کە سوڕی مانگانەیان نەماوە نابێت لە ١.٥ملگم زیاتر بخۆن لە ڕۆژێک دا چونکە داخورانی ئێسکەکان زیاد دەکات.
1079 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/08/2015