پیتی  E
Ergocalciferol
ناوی زانستی : ئێرگۆ کالسیفیرۆڵ Ergocalciferol

ناوی بازرگانی : ڤیتامین – دی سێ Vit D٣®
: ئۆستیۆ فۆرت Osteoforte®
: رادیۆستۆڵ Radiostol®

بەکارھێنانی : 
بەکاردێت بۆ کەمی ڤیتامین(D٣) - بە کاردێت بۆ ناتەواوی ئێسک و جومگەکان – کەمی کالسیۆم لە ئێسک دا – نەخۆشی درێژخایەنی جگەر – نەخۆشی گورچیلە – نەخۆشی ئێسکە نەرمە – خوران و داخوراندنی ئێسک – زیپکە – نەخۆشی رۆماتیزم – ھەوکردنی جومگەکان – لاوازی ئێسک .

کاریگەری لاوەکی : 
کەمی O٢ لە خوێن – ھێڵنج – رشانەوە – سکچوون – کەمی کێشی لەش – سەرئێشە – ماندوویی – ئارەق کردنەوە.

شێوەکانی دەرمان :
حب : ٥٠. ٠٠٠ Units
کبسول : ٥٠. ٠٠٠ Units
دەرزی : ٥٠٠. ٠٠٠ Units / mL
دەرزی خواردنەوە : ٨٠٠٠ Units / mL
قگرە : ٤٥٠٠٠ Units
943 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
08/08/2015