پیتی  H
Hydralazine
ناوی زانستی : Hydralazine 

ناوی بازرگانی : APRESOLINE 

گروپ : Peripheral vasodilator , antihypertensive 

بەکاردێت 
بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی بەرزبونەوەی فشاری خوێن لە ئافرەتی دووگیان , یان بەکاردێت لە حالەتی فریاکەوتندا بۆ بەرزی فشاری خوێن , بەکاردێت بۆ نەخۆشی شکستی دڵ , سستی دڵ , ھەروەھا بەکاردێت بۆ نەخۆشی eclampsia کە بریتیە لە بەرزبونەوەی بەرزی فشاری خوێن لە دایکی سکپر و بوونی پرۆتینی زۆر لە میزدا وە ئەتوانرێت وەک خۆپاراستن بەکاربێت دژی دروست نەبوونی ئەو حالەتە .

ژەمی وەرگرتنی دەرمان :
دەبێت ئەم دەرمانە لە رۆژێکدا ٣ بۆ ٤ جار وەربگیرێت , چونکە ماوەی ئیش کردنی کورتە ئەوەش بە پێی حالەتەکان دیاری ئەکرێت .

شێوەکانی دەرمان :
حەب : ١٠ ملگ , ٢٥ ملگ , ٥٠ ملگ , ١٠٠ ملگ 
دەرزی : ٢٠ ملگ \ مل 
کاریگەری لاوەکی : 
ناتەواوی بینین , قەبزی , کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردن , گێژبوون , سوربونەوە , سەرئیشە , دابەزینی پەستانی خوێن , گیرانی لووت , ھێلنج و رشانەوە , خێرالێدانی دڵ , ھەستیاری بە رووناکی .
ووریابە : 
ئەم دەرمانە لە حالەتی دووەم ئەتوانرێت بەکاربێت بۆ دایکی سکپر ئەویش ئەبێت پزیشکی پسپۆر بریار بدات بە پێدانی دەرمانەکە 
بەھەمان شێوە بۆ دایکی شیردەر دەبێت بە ووریایی بەکاربێت لە کاتی شیرپێدان لە فشاری خوێن , خەوالوویی مندالەکە .

نابێت بەکاربێت لە کاتی بوونی ئەم حالەتانە دا :
لە کاتی بوونی ھەستیاری بەم دەرمانە 
Angina pectoris
Mitral stenosis
Pulmonary hypertension 
Stroke 
Coronary artery disease

نابێت بەکاربێت لەگەڵ ئەم دەرمانانەی خوارەوە :
Beta blockers
Diazoxide
MAO inhibiters
NSAIDS
Sympathomimetics
Food 
Alcohol
995 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
08/08/2015