پیتی  D
Dalteparin

ڕێژە

٢٥٠٠، ٥٠٠٠، ٧٥٠٠، ١٠٠٠٠، ١٢٥٠٠، ١٥٠٠٠، ١٨٠٠٠ یەکەی پێوانەی IE/ml وەک دەرزی

 
ناوی بازرگانی: Fragmin
-
نیشانەکانی
بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی تۆپەڵ بوونی خوێن بەتایبەتی دوای نەشتەرگەری، دڵۆپی خوێن لە ناو سییەکان، دوای جەڵدە
-
ژەمۆکەدان
لەناکاو دروست بوونی تۆپەڵە خوێن

بۆ هەر کیلۆ گرامێک ٢٠٠IE یە یەک جار لە ورگ یان ڕان دەدرێت

 
هەندێک جار لە هەندێک کاتی تایبەت دا ٢ جار بەکاردەهێنرێت
 
بۆ پێش نەشتەرگەری یەک بۆ دوو کاتژمێر ٢٥٠٠IE بەکار دەهێنرێت پاشان ٢٥٠٠IE بۆ هەر بەیانییەک.
 
تێبینی/ نابێت لە تەمەن ژێر ٣ ساڵ بدرێت
-
هۆشداربە و وریابە
ئەگەر:
خوێن بەربوونی مێشکت هەیە
قورحەی گەدە
شەکرە
کالیۆمت بەرزە
ئەگەر تەمەنت سەروو ٧٠ ساڵە
بەکاری مەهێنە لەگەڵ ڤۆڵتارین (دیکلۆفێناک) پرۆفین (ئیبۆ پرۆفاین)
تێبینی/ نابێت لە تەمەن ژێر ٣ ساڵ بدرێت
-
لە کاتی دووگیانی
دەتوانرێت بەکار بهێنرێت چوونکە ناگات بە کۆرپە لە ڕێگای ڕەحمی دایکەوە
-
لە کاتی شیردان
دەتوانرێت بەکار بهێنرێت سەڕەڕای ئەوەی کە توانای هەیە تێپەڕ ببێت بە شیری دایکدا
-
لە کاتی شۆفێری
کار لە شۆفێریت ناکات
-
زیانی لاوەکی
خوێن بەربوون، پەڵەی خوێن
-
خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی
دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ
 
فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە
بەکاری مەهێنە دوای بەسەرچونی
1152 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
26/05/2015