پیتی  D
Dexamethasone
ڕێژە

٠.٥ملگم، ٠.٧٥ملگم، ١ملگم، ١.٥ملگم، ٢ملگم، ٤ملگم، ٦ملگم وەک حەب
٠.٥ملگم/٥ملل ، ٠.٤ملگم/ملل وەک شرووب
٤ملگم/ملل ، ٨ملگم/ملل وەک دەرزی
١ملگم/ملل وەک قەترەی چاو
 
ناوی زانستی: Decadrone, Dexon, Maxidex, Apidex, Dekort, Decacorte, Millicorten, Deltafluoren
-
نیشانەکانی
بەکاردێت بۆ:
حەساسیەت، ئاوسانی مێشک، ژێرپەنجەی مێشک و سنگ و پرۆستات، ھەوکردنی چاو، ھەوکردنی ھەناسە یان بۆری ھەناسە لەلای منداڵ، ھەوکردنی پێست، ڕشانەوە و ھێڵنج لەکاتی چارەسەرکردن بە دەرمانەکانی ژێرپەنجە، ڕۆماتیزمە، ژێرپەنجەی خوێن، سیل، ھەوکردنی گورچیلە و جگەر.
-
ژەمۆکەدان
بۆ ھەر تاکێک ژەمە دەرمانێکی تایبەتی بۆ دەنوسرێت
یەک جار دەخورێت لە ڕۆژێک دا وەک حەب
وەک دژی ھەوکردن

حەب
١ملگم بۆ ٤ ملگم تا ماوەی ھەفتەیەک، بۆ ھەوکردنێکی سەخت دەتوانرێت بەرز بکرێتەوە بۆ ٨ملگم تا چەند ڕۆژێک پاشان ھەر ٣ ڕۆژ جارێک ١ یان ٢ ملگم کەم بکرێتەوە تا دەگەیت بە ١ بۆ ٢ ملگم
 
بۆ جۆرەکانی ژێرپەنجە
٨ بۆ ١٦ملگم ، پاشان کەم دەکرێتەوە بۆ ٤ بۆ ١٢ملگم
 
بۆ ھێڵنج و دڵ تێکەڵھاتن
٨ملگم ڕۆژێک پێش دەست کردن بە وەرگرتنی دەرمانی کیمیاوی ژێرپەنجە، وە لەکاتی دەست کردن بە چارەسەر ٨ بۆ ١٢ ملگم بە دەرزی دەیرێت بە نەخۆش وە پاشان ١٦ملگم بۆ ٢٤ملگم دەدرێت بە نەخۆش وەک حەب بۆ ماوەی دوو ڕۆژ
 
بۆ ئاوسانی مێشک و ئاو کۆبونەوە تییایدا
٢ملگم بۆ ١٦ملگم یەک جار لە ڕۆژێک دا
 
وەک شرووب
 
ھەوکردنی سییەکان یان سەرەتای بۆری ھەناسە لە لای منداڵ (کۆکەکەی وەک دەنگی کەڵەشێری باڕۆکەیە (تازە پێگەیشتوو) کاتێک دەخوێنێت)
 
بۆ ھەر کیلۆیەکی منداڵەکە ٠.١٥ملگم دەدرێت پێی تا ئەوپەڕی ٠.٦ملگم
بۆ نمونە ئەگەر منداڵەکە کێشی ٤کگم (٠ بۆ ٢ مانگ) ئەوا بەم شێوەیە ھەژماری بۆ دەکەیت
٤ کەرەتی ٠.١٥ = ٠.٦٠ ملگم دەیەیتێ ئەگەر شروبەکە نوسرابوو ٠.٤ملگم/ملل ئەوا ١.٢ ملیلتر دەیەیت بە منداڵە ٤کگم وە بەو شێوەیە دەستنیشانی دەکەیت بۆ منداڵی کێش گەورەتر
 
قەترەی چاو
ھەوکردنی چاو و لەکاتی حەساسیەتی چاو
١ بۆ ٢ قەترە ھەموو کاتژمێر جارێک تا چوار ڕۆژ پاشان ھەموو ٣ کاتژمێر جارێک بۆ ماوەی ٢ ھەفتە
-

ھۆشداربە و وریابە

ئەگەر:

شەکرەت ھەیە
سیل
داخورانی ئێسک و ماسولکەت لەگەڵە
فشاری خوێنت بەرزە
شەقیقەتە
گەشەی منداڵ دەبێت ڕەچاو بکرێت پێش دانی ئەم دەرمانە بە منداڵ
-
لە کاتی دووگیانی
نابێت بەکار بھێنرێت بێپرسی دکتۆر
-
لە کاتی شیردان
توانای تێپەربوونی ھەیە بەشیردا
-
لە کاتی شۆفێری
کار لە شۆفێریت ناکات
-
زیانی لاوەکی
زیاد بوونی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی ھەوکردن، زیپکە دەرکدن، داخورانی ماسولکە و ئێسک، زیاد بوونی شەکرەی خوێن.
-
خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی
دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ
 
فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە
بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی
2046 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
26/05/2015