پیتی  D
Dapsone
ڕێژە

٥٠ملگم، ١٠٠ملگم وەک حەب

٥٪ وەک جێڵ

-

ناوی بازرگانی

Aczone

-

بەکارھێنان

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی ھەوکردنی پێست، ئاگرە، گەڕی، وەک پێشلێگرتنی نەخۆشی مەلاریا لەگەڵ حەبی pyrimethamine، ھەوکردنی سییەکان بۆ کەسانی تووشبوو بە ئایدز.

-

ژەمەدەرمان

١٠٠ملگم یەک جار ڕۆژانە بۆ ماوەی (جۆری نەخۆشی پێستەکە ماوەکە دیاری دەکات) ٦ مانگ ھەتا ٢ ساڵ

ئەگەر ھەوکردنێکی سادەبێت ئەوا ٥٠ملگم ڕۆژانە تا ئەوپەڕی ٣٠٠ملگم.

بۆ ھەوکردنی سییەکان لەگەڵ ماددەی trimethoprim ١٠٠ملگم دوو جار لە ھەفتەیەک دا یان ٢٠٠ملگم یەک جار لە ھەفتەیەک دا.

بۆ ٦ ساڵ تا ١٢ ساڵ

٥٠ملگم ڕۆژانە بۆ ماوەی (جۆری نەخۆشی پێستەکە ماوەکە دیاری دەکات) ٦ مانگ ھەتا ٢ ساڵ

-

ھۆشداربە و ووریابە

ئەگەر کەم خوێنیت لەگەڵدایە

ئەگەر حەساسیەتت ھەیە بەرامبەر بە سولفۆنەکان (دژەبەکتریایە)

ئەگەر سییەکانت نەخۆشە.

-

لەکاتی شیردان

نابێت بەکاربھێنرێت نەوەک کۆرپەلە تووشی کەم خوێنی ببێت

-

لەکاتی دووگیانی دا

ئەگەر ناچاربووی بەکاریبھێنیت ئەوا دەبێت لەگەڵ Folic Acid بخۆیت ھەموو ڕۆژێک

-

لەکاتی شۆفێری دا

کار لە شۆفێریت ناکات

-

زیانی لاوەکی

گێژبوون، ھەڵەشەیی، ناڕیکی لێدانی دڵ، تێکچوونی خەو، زەردوویی، ژەھراویبونی جگەر.

-

خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی

دوور لەدەستی منداڵ دایبنێ

لەپاش بەسەرچونی بەکاری مەھێنە

فڕێی مەیەرە ناو توالێت یان سەر خاک

نابێت لە جێگایەک بێت کە پلەی گەرمییەکەی زیاد لە ٣٠ پلەیە

بێ پرسی دکتۆر بەکاری مەھێنە
1282 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
26/05/2015