پیتی  D
Danazol
ڕێژە

٥٠ملگم، ١٠٠ ملگم، ٢٠٠ ملگم وەک کەپسوول

-

ناوی بازرگانی

Danol, Danocrine, Cyclomen

-

بەکارھێنان

بەکاردێت بۆ نەخۆشی Endometriosis نەخۆشییەکە کە توشی ئافرەتان دەبێت، پاشماوەی ناوپۆشی ڕەحمی وردە ووردە پەلدەکێشێت بۆ دەرەوەی رەحم (ناو لەش) لە بری ئەوەی کە لەگەڵ خوێن بەربوون (سووڕی مانگانە) دا بێتە دەرەوە.

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی گەورەبوونی سنگ.

-

ژەمەدەرمان

بەپێی نەخۆشیەکە ڕێژەکەی دەگۆڕدرێت

Endometriosis

ڕۆژانە ٢٠٠ملگم تاوەکو ئەوپەڕی ٨٠٠ملگم بۆ ماوەی سێ تا شەش مانگ

بۆ چارەسەرکردنی گەورەبوونی سنگ.

٣٠٠ملگم بۆ ماوەی سێ تا شەش مانگ

-

ھۆشداربە و ووریابە

ئەگەر دووگیانیت، شیر دەدەیت، جگەرت، گورچیلەت یان دڵت نەخۆشە، ئەگەر خوێنبەربوونێکی نائاساییت ھەیە بێ ھۆیەکی دیاریکراو.

-

لەکاتی دووگیانی دا

نابێت بەکاربھێنرێت

-

لەکاتی شیردان

نابێت شیربدەی بە کۆرپەلە

-

لەکاتی شۆفێری دا

کار لە شۆفێریت ناکات

-

زیانی لاوەکی

زیادبوونی خڕۆکەی سووری خوێن، زیپکە، کێش زیاد بوون، قژ ھەڵوەرین، تەڵخ بوونی چاو، سەریەشە، گێژبوون، بەرزبوونەوەی فشاری خوێن ، ھێڵنج، خێرا لێدانی دڵ.

-

خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی

دوور لەدەستی منداڵ دایبنێ

لەپاش بەسەرچونی بەکاری مەھێنە

فڕێی مەیەرە ناو توالێت یان سەر خاک

نابێت لە جێگایەک بێت کە پلەی گەرمییەکەی زیاد لە ٣٠ پلەیە

بێ پرسی دکتۆر بەکاری مەھێنە
1116 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
26/05/2015