پیتی  C
Cabergoline
ڕێژە

٠.٢٥ملگم ، ٠.٥ملگم، ١ ملگم، ٢ ملگم

 
ناوی بازرگانی: Dostinex, Cabaser
 
نیشانەکانی
بەکار دێت بۆ ناتەواوی ھۆڕمۆنی ئافرەت - نەخۆشی مەمک لە ئافرەتدا - لەرزینی ئەندامەکانی لەش (پارکینسۆن)
 
ژەمۆکەدان
١ملگم وە ٢ملگم بەکاردێت لە نەخۆشی پارکینسۆن دا
بۆ گەورە: لە نێوان ٠.٥ ملگم بۆ ٢ ملگم دەبێت بەڵام ئەمە دەبێت پزیشکی تایبەت بینوسێت وە ژەمە دەرمانت بۆ دابنێت چونکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆردرێت.
بۆ ناتەواوی ھۆرمۆن لای ئافرەتان: ٠.٢٥ملگم یەک یان دوو جار لە ھەفتەیەکدا.
 
ھۆشداربە و وریابە
لەکاتی بەکارھێنانی لەگەڵ دەرمانی نەخۆشییەکانی فشاری خوێن، نەخۆشی جگەر. ئەگەر توشی فشاری خوێن بوویت لەکاتی لەدایکبونی کۆرپەکەت دا.
 
لە کاتی دووگیانی
بەھیچ شێوەیەک نابێت بەکاربێت جونکە زیانی زۆر دەگەیەنێت بە کۆرپەکەت
 
لە کاتی شیردان
توانای تێپەڕبوونی ھەیە بەشیردا
 
لە کاتی شۆفێری
لەبەر ئەوەی توانای ئەوەی ھەیە کە پەستانی خوێن دابەزێنێت بۆیە کار لە شۆفێریت دەکات
 
زیانی لاوەکی
گێژ بوون، بەدھەرسی، ھەوکردنی گەدە، ئازاری سک، سنگە کوتێ، بورانەوە، خەمۆکی.
 
خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی
دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ
 
فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە
بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی
1163 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
26/05/2015