پیتی  C
Captopril
ڕێژە

١٢.٥ملگم، ٢٥ملگم، ٥٠ملگم، ١٠٠ملگم وەک حەب

-

ناوی بازرگانی

Capoten, Midopril, Milcapton

-

بەکارھێنان

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی بەرزی پەستانی خوێن، شۆکی دڵ،پەککەوتنی دڵ، جەڵتەی دڵ. تێکچونی گورچیلە بۆ ئەوکەسانەی نەخۆشی شەکرەیان ھەیە.

-

ژەمەدەرمان

٢٥ملگم بۆ ٥٠ملگم بە دوو جار دەخورێت، تا ئەوپەڕی ١٥٠ملگم/ڕۆژانە

-

تێکچونی گورچیلە بۆ ئەوکەسانەی نەخۆشی شەکرەیان ھەیە.

٧٥ملگم بۆ ١٠٠ملگم بەچەند ژەمێک دەخورێت

-

ھۆشداربە و ووریابە

بەردەوام پشکنینی کالیۆمی لەشت بکە

ئەگەر توشی شەکرە بوویت

ئەگەر دەتەوێت دووگیان بیت

ئەگەر گورچیلەت تەواو نییە

-

لەکاتی شیردان

نابێت بەکاربھێنرێت

-

لەکاتی دووگیانی دا

نابێت بەکاربھێنرێت

-

لەکاتی شۆفێری دا

کار لە شۆفێریت دەکات

-

زیانی لاوەکی

تێکچوونی خوێن، لاوازبوونی تامکردن، گێژبوون، کۆکەی ووشک، ھێڵنج، ڕشانەوە، ئازاری سک، سک چوون، خورانی پێست، لیر/لیرک،

-

خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی

دوور لەدەستی منداڵ دایبنێ

لەپاش بەسەرچونی بەکاری مەھێنە

فڕێی مەیەرە ناو توالێت یان سەر خاک

نابێت لە جێگایەک بێت کە پلەی گەرمییەکەی زیاد لە ٣٠ پلەیە

بێ پرسی دکتۆر بەکاری مەھێنە
1077 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
25/05/2015