پیتی  F
Ferrous sulphate
ناوی زانستی : Ferrous sulphate 

ناوی بازرگانی : Ferodan 
Ferosam 

گروپ : antianemic , Iron supplement 

بەکاردێت 
بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی کەمی ئاسن لە لەشدا ,بەکاردێت بۆ بێ تاقەتی و لاوازی لەکاتی ماوەی سکپری لە ئافرەتاندا بە ھۆی کەمی رێژەی خوێن لە لەشدا , وە بەکاردێت لەسەرەتای ماوەی سکپری لە ٣ مانگی یەکەم بۆ نەھێشتنی توشبوون بە کەم خوێنی لە دایکی دووگیاندا .

ژەمی وەرگرتنی دەرمان : 
دەبێت رۆژانە ١ حەب وەربگیرێت ١ بۆ ٢ جار لە رۆژێکدا ,نیو سەعات دوای نان , بەبێ پارچەکردنی دەرمانەکە لە ناو دەم 

شێوەکانی دەرمان :
حەب : ٣٢٥ ملگ , ٢٠٠ ملگ , ١٦٧ ملگ , ١٦٠ ملگ 
کبسول : ١٦٠ ملگ 
شروب : ٩٠ ملگ \ ٥ مل
قترە : ٧٥ ملگ \ مل 

کاریگەری لاوەکی : ناتەواوی کۆئەندامی ھەرس , گۆرینی رەنگی پیسایی بۆ رەش , قەبزی , بەدھەرسی , ھێلنج و رشانەوە , رووشاندنی گەدە , سەرئیشە .

ووریایی : 
دەتوانرێت لە کاتی ماوەی سکپری ئەم دەرمانە وەربگیرێت بۆ دایکی سکپر بەس بە راوێژکردن بە پزیشکی پسپۆر .
دایکی شیردەر دەتوانێت وەریبگرێت .

نابێت بەکاربێت لە کاتی بوونی ئەم حالەتانەدا :
لە کاتی بوونی ھەستیاری بەم دەرمانە
بوونی برینی گەدە و دوانزەگرێ 
بوونی نەخۆشی UC 
Autoimmune hemolytic anemia
Idiopathic hemochromatosis
Inflammatory bowel disease

نابێت بەکاربێت لەگەڵ ئەم دەرمانانەی خوارەوە :
Antacids
Tetracycline
Ciprofloxacin
Ofloxacin
Chloramphenicol
Vitamin c 
Some food 
2295 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
30/07/2015