پیتی  F
Famotidine
ناوی زانستی : Famotidine 

ناوی بازرگانی : Pepcid 

گروپ : Histamine H٢-receptor antagonist , gastric acid secretion inhibitor 

بەکاردێت 
بۆ چارەسەرکردنی ھەوکردنی برینی گەدە و دوانزەگرێ , چارەسەرکردن یان کەمکردنەوەی گەرانەوەی ترشەلۆکی گەدە Hcl بۆ سورێنچک , ئەتوانرێت وەکو خۆپاراستن بەکاربێت بۆ دروست نەبوونی حالەتەکانی زۆری دەردانی ترشی گەدە و برینی گەدە و دوانزەگرێ , گرژبوونی کۆلۆن , نەخۆشی دڵەکزێ , ھەوکردنی سورێنچک بە ھۆی گەرانەوەی ترشێتی گەدە , نەخۆشی ZES .

ژەمی وەرگرتنی دەرمان :
رۆژانە دەبێت ٢ بۆ ٣ حەب وەربگیرێت لە رۆژێکدا , نیو سەعات پێش نان 

شێوەکانی دەرمان :
حەب : ٤٠ ملگ , ٢٠ ملگ , ١٠ ملگ 
شروب : ٤٠ ملگ \ ٥ مل 
دەرزی : ٢٠ ملگ \ مل , ١٠ ملگ \ مل 

کاریگەری لاوەکی :
قەبزی , کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردن , سکچوون , گێژبوون , سەرئیشە , ھێلنج .

ووریابە :
ئەم دەرمانە دەتوانرێت بەکاربێت لە کاتی ماوەی سکپری لە ئافرەتاندا چونکە نابێتە ھۆی ژەھراوی بوون .
بەھەمان شێوە دەتوانرێت بەکاربێت بۆ دایکی شیردەر 

نابێت بەکاربێت لەکاتی بوونی ئەم حالەتانە دا :
بەلام نابێت بەکاربێت لەکاتی بوونی ھەستیاری بەم دەرمانە 
Hypophosphatemia
Prolongation of the QT interval
Appendicitis
Obstructive bowel disease
Renal failure

نابێت بەکاربێت لەگەڵ ئەم دەرمانانەی خوارەوە :
Sucralfate
Bone marrow depressants
Ketoconazole
Itraconazole
Alcohol
1838 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
27/07/2015