پیتی  H
Heparin
ناوی زانستی : ھیپارین Heparin Sodium

ناوی بازرگانی : ھیپارین Heparin®
: ھیپالین Hepalean®
: لیتۆن جێڵ Lioton Gel®

بەکارھێنانی : 
بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی تۆپەڵ بوونی خوێن – چارەسەرکردنی خوێن مەین لە خوێن ھێنەرە قوولەکان – روون کردنەوەی خوێنی خەستی خوێن ھێنەرەکانی لەش - ناتەواوی سی یەکان – بەکاردێت لە کاتی نەشتەرگەری بۆ خوێن نەمەیین - بۆ پاراستن لە جەڵتە و گرژبوونی بۆرییەکانی خوێن ھێنەرەکان – پەستانی سەر دەمارەکان بە ھۆی ھێزێکەوە – چارەسەرکردنی گیرانی شا خوێن بەر – ناتەواوی مولولەکانی خوێن .

ژەمەدەرمان
بەپێی کێشی لەشی کەسەکە دیاری دەکرێت بەجۆرێک ٥٠٠ پلە بۆ ھەرکیلۆیەکی لەش و ڕۆژانە کە بە چەند جارێک وەک دەرزی لەکەسەکە دەیرێت

بۆ کەسانی دووگیان
لەژێر چاودێری ووردی دکتۆردا دەتوانرێت بەکاربھێنرێت

لەکاتی شیردان دا
دەتوانرێت بەکاربھێنرێت

بۆ پێش نەشتەرگەری
٢ کاتژمێر پێش نەشتەرگەریەکە دەرزیەک بەکاردەھێنرێت پاشان دەرزییەک ٢ بۆ ٣ جار ڕۆژانە

کاریگەری لاوەکی : 
خوێن بەربوون – کەم بوونی پەرەکانی خوێن – درێژبوونەوەی کاتی مەینی خوێن، سووربوونەوەی پێست

شێوەکانی دەرمان :
دەرزی : ٤٠٠٠٠ Units / mL – ٢٠.٠٠٠ Units / mL –
١٠.٠٠٠ Units / mL
: ٥٠٠٠ Units / mL – ٢٠٠٠ Units / mL –
١٠٠٠ Units / mL – ١٠٠ Units / mL
: ١٠ Units / mL
کرێم : ١٠٠. ٠٠٠ IU

1013 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
04/07/2015