پیتی  H
Haloperidol
ناوی زانستی : ھالۆپریدۆل Haloperidol

ناوی بازرگانی : ھالدۆل Haldol®
: ھالۆپرۆڵ Haloprol®
: پیریدۆڵ Peridol®

بەکارھێنان : 
بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی دەروونی – تێک چوونی جەستەیی و دەروونی – قلقی – خەمۆکی – دڵەڕاوکێ –شیزۆفرینیا.

ژەمەدەرمان
بەپێی کەس و ڕاددەی نەخۆشییەکی دەگۆڕێت

لەکاتی شیردان و دووگیانی دا
نابێت بەکاربھێنرێت

ووریابە
کار لەشۆفێریت دەکات
نابێت لەگەڵ ماددەی کحولیدا بخورێت
ئەگەر دڵت تەواو نییە
ئەگەر کالیۆمی لەشت کەمە
ڕادەی ئالوودەبوونی بەرزە

کاریگەری لاوەکی : لاوازی جنسی – دابەزینی پەستانی خوێن – دڵەڕاوکێ – شێواو ڕۆیشتن – ناڕێکی ڕۆیشتن، بە خەوی، دەم ووشکبوون، ھێڵنج، تێکچوونی کێشی لەش.

شێوەکانی دەرمان :
حب : ٢٠ mg – ١٠ mg – ٥ mg – ٢ mg – ١ mg – ٠. ٥ mg
دەرزی : ١٠٠ mg / mL – ٥٠ mg / mL – ٥ mg / mL
شروب : ٢ mg / ٥ mL

نابێت لەگەڵ ئەم دەرمانانەدا بخورێت
Quinidine
Codeine
Levodopa
Ecitalopram
Citalopram
Pramipexol
Fluconazole
Ciprofloxacin
Donepezil
Cilostazol
Erytromycin
1135 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
04/07/2015