پیتی  O
Orphenadrine
ناوی زانستی : 
ئۆرفینادرین Orphenadrin

ناوی بازرگانی : 
نۆرفلێکس Norflex®
: ئۆرفینەیت Orphenate® 

بەکارھێنانی : 
بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی ئازاری پەیکەرە ماسولکە – ئازاری پشت – مل – سەر – خاوکردنەوەی پەیکەرە ماسولکەکان – چارەسەرکردنی گرژبوونی ماسولکەکان.

ژەمەدەرمان
بۆ گەورە
یەک حەب دوو جار ڕۆژانە، ھەندێک جار دەتوانرێت ٣ جار لە ڕۆژێک دا بخورێت.
نابێت بکرۆژرێت یان لەت بکرێت

لەکاتی دووگیانی دا
باشترە نەخورێت

لەکاتی شیردان دا
نابێت بخورێت

کاریگەری لاوەکی : 
گێژبوون – ماندوویی – ڵێڵ بینین – سووربوونەوە - دەم ووشک بوون.

شێوەکانی دەرمان :
حب : ١٠٠ mg
دەرزی : ٣٠ mg / mL

مامەڵە کردن لەگەڵ دەرمان دا
نابێت بێ پرسی دکتۆر بەکاریان بێنیت
دوورلەدەستی منداڵ داینێ
لەپاش بەسەرچوون بەکاری مەھێنە
فڕێی مەیەرە ناو خۆڵ یان توالێتەوە
1321 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
07/06/2015