پیتی  O
Olopatadine
ناوی زانستی : 
ۆلوپاتادین Olopatadine

ناوی بازرگانی : 
پاتانۆل Opatanol®
: ئۆلۆپات Olopat®

بەکارھێنانی : 
بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی ھەستیاری چاو – بەکاردێت بۆ خرۆشتنی پێڵوی چاو.

ژەمە دەرمان
یەک قەترە بەیانیان و ئێواران.
ھەندێک جار ناچاریت کە تا ٤ مانگ بەکاربھێنرێت

ووریابە
ئەگەر قەترەی چاوی ترت ھەیە دەبێت ١٠ خولەکی بەین بێت لە نێوان ھەردوو قەترەکە دا
ھەندێک جار نووسراوە کەدەبێت پێش بەکارھێنان ڕابووەشرێنرێت.
ئەگەر عەدەسەی چاوت ھەیە دەبێت نیو کاتژمێر لەپاش بەکارھێنانی قەترەکە بکرێتەوە چاو ئەگینا عەدەسەکانی چاو خراپ دەکات

لەکاتی دووگیان و شردان دا
نابێت بەکاربھێنرێت

کاریگەری لاوەکی : 
سەرئێشە – ڵێڵ بینین – ھەست کردن بە سووتانەوە – کزانەوە – ووشکی چاو – ھیلاکی – خرۆشتن .

شێوەکانی دەرمان :
قەترەی چاو ١ملگم/ملل

مامەڵە کردن لەگەڵ دەرمان دا
لەپاش کردنەوەی قەترەکە نابێت لە چوارھەفتە زیاتر بەکاربھێنرێت، دەبێت قەترەیەکی تر بکەیتەوە
دوور لەدەستی منداڵ داینێ
بێ پرسی دکترۆ بەکاریمەھێنە
893 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
05/06/2015