پیتی  S
Sertraline
ڕێژە

٥٠ ملگم، ١٠٠ ملگم

یەکێکە لەدەرمانەکانی گرووپی SSRI - Selective Serotonin Reuptaik Inhibitor
ناوی بازرگانی/ Zoloft, Lustral
 
نیشانەکانی
بەکاردێت بۆ :
خەمۆکی، فۆبیای (ترسی زۆر) کۆمەڵایەتی، بیرکردنەوەی زۆر لەشتی ناخۆش کە توشی خەمۆکی بکات, خەمۆکی لەدوای کارەساتێک یان جەنگێک کەبە Posttraumatic Stress Disorder ناسراوە
 
ژەمۆکەدان
خەمۆکی/ بە ٥٠ ملگم دەست پێ دەکەیت یەک جار لە ڕۆژێکدا
ئەوانەی تر/ یەکەم ھەفتە بە ٢٥ملگم دەست پێ دەکەیت یەک جار لە ڕۆژێکدا پاشی ھەفتەی یەکەم دەکرێت بە ٥٠ ملگم.
بەلایەنی کەمەوە دەبێت یەک مانگ بخورێت تا ھەست بە کاریگەریەکەی بکەیت.
ئەگەر کاریگەری ئەوتۆی نەبوو ئەوا دەتوانرێت تا ئەوپاڕی ٢٠٠ ملگم برۆیت  یەک جار لە ڕۆژێکدا ئەویش لە ٥٠ ملگم بۆ ١٠٠ملگم دەبێت یەک ھەفتەی پێبچێت وە ١٠٠ملگم بۆ ١٥٠ملگم پاشان ٢٠٠ملگم.
 
بۆ منداڵانی تەمەن ٦ بۆ ١٢ ساڵ/ ٢٥ملگم  یەک جار لە ڕۆژێکدا وەپاش ھەفتەیەک دەتوانرێت بکرێت بە ٥٠ملگم
بۆ منداڵانی تەمەن ١٣ بۆ ١٧ ساڵ/ ٥٠ملگم  یەک جار لە ڕۆژێکدا.
 
ھۆشداربە و وریابە
بەھۆی ئەوەی کە لەوانەیە توشی ڕەقبونی ماسولکەت بکات بۆیە ئەوکەسانەی نەخۆشی فێیان لە گەڵە نابێت ئەم دەرمانە بەکاربێنن. ئەوانەی نەخۆشی جگەر یان گورچیلەیان ھەیە.
بۆ منداڵانی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ دەبێت زۆر بەوریاییەوە بەکار بێت چونکە مەترسی بیری خۆکوشتن زۆردەبێت.
 
لە کاتی دووگیانی
باشترین کار ئەوەیە کە بەکار نەیەت لەکاتی دووگیانی. ئەگەر ھەڵسەنگێنرا سودی زیاتر دەبێت ئەگەر بخورێت وەک لەنەخواردنی ئەوا دەتوانرێت بەکار بھێنرێت.
 
لە کاتی شیردان
لەبەر ئەوەی توانای تێپەڕبونی ھەیە بە شیری دایکدا ئەوا باشترە نەخورێت. بەڵام تا ئێستا ھیچ ڕاپۆرتێک نیە لەسەر ئەوەی زیانی لاوەکی ھەیە لەسەر کۆرپەلە.
 
لە کاتی شۆفێری
کار لە توانای شۆفێریت ناکات
 
زیانی لاوەکی
دڵ تێکەڵ ھاتن. گێژ خواردن، سکچوون، ھیلاکیی، توانای جنسیت لاوازدەکات، گەرمی بۆ لەش ھاتن، لەرزینی جەستە، خوێن بەربونی لووت، ئازاری سک.
زۆرێک لەزیانی لەوەکی تر ھەیە لەسەری بەڵام یەک کەس لە ھازار کەسدا توش دەبێت، پەیوەندی بگرە ئەگەر پرسیارت ھەبوو.
 
خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی
دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ
 
فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە
بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی
858 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
24/05/2015