پیتی  B
Baclofen
ناوی زانستی : 
باکلۆفین Baclofen 

ناوی بازرگانی : 
کیمیسترۆ Kemstro® : لیۆریساڵ Lioresal®

شێوەکانی دەرمان :
حب : ٢٠ mg – ١٠ mg
دەرزی : ٢٥٠ mcg / mL – ٥٠ mcg / mL

بەکارھێنان : 
بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی ئازاری لەش – گرژبوونی ماسولکە و دەمارەکان – ئازاری پشت – ئازار و برینداربوونی فقرات ( درکەپەتک ) – بەکاردێت بۆ نەخۆشی دەروونی – ئازاری درێژخایەنی لەش.

ژەمەدەرمان:
١٥ملگم بە ٢ بۆ ٤ جار دەخورێت ڕۆژانە، دەبێت لەپاش ناخواردن بخورێت یان لەگەڵ پەرداخێک شیر دا، ئەگەر ژەمەکە زیاد بکرێت ئەوا دەبێت ھەر ٣ ڕۆژ جارێک زیاد بکرێت تا ئەوپەڕی ٧٥ملگم/ڕۆژانە
بۆ منداڵێک گونجاو نییە کە کێشی کەمتربێت لە ٣٣کغم

بۆ منداڵان
٠.٣ ملگم/کغم ڕۆژانە کە باشترە بە ٤ جار بخورێت

ووشیاربە ئەگەر:
فێت لەگەڵدایە
لەپڕ ئازاری سکت بۆھات
گورچیلەت باش کارناکات
بەزەحمەت ھەناسەدان
بەزەحمەت میزکردن

لەکاتی دووگیانی دا
ئەگەر زۆر پێویستبکات دەتوانرێت بەکاربھێنرێت

لەکاتی شیردان دا
توانای تێپەڕبوونی ھەیە بە شیردا بەڵام زۆر کەمە کە کاریگەری نابێت لەسەر کۆرپەلە

لەکاتی شۆفێری دا
کار لەشۆفێریت دەکات

کاریگەری لاوەکی : 
خەوالوی – گێژبوون – ماندووی – سەرئێشە – نەمانی خەو – دابەزینی پەستانی خوێن – قەبزی – رشانەوە – لێل بینین.

خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی: 
نابێت لەجێگایەک دا دایبنێیت کە پلەی گەرمی زیاد لە ٣٠پلە بێت
دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ
فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە
بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی


1490 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
28/05/2015