پیتی  A
Acetylcysteine
 ناوی زانستی : ئەسیتایل سیستین Acetylcysteine
ناوی بازرگانی : میوکۆسۆل Mucosol®
: میوکۆمایست Mucomyst®
: فلویمیوسیل Fluimucil®

بەکارھێنان : بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی ھەوکردنی توند و درێژخایەنی بۆری ھەوا – ھەوکردنی سی یەکان – بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی ژەھراوی بوون بە ھۆی پاراسیتامۆل.

ژەمەدەرمان
وەک حەبی تواوەی ناو ئاو
حەک حەب ٢٠٠ملگم بخەرە ناو ئاو تا دەتوێتەوە سێ جار ڕۆژانە
یان
یەک حەبی ٦٠٠ملگم یەک جار ڕۆژانە

لەکاتی دووگیانی و شیردان دا
ناتوانرێت بەکاربهێنرێت لەبەر کەمی زانیاری لەسەری

کاریگەری لاوەکی : گێژبوون – خەوالوی – رشانەوە – ھێلنج – سوتانەوەی کۆئەندامی ھەناسە - ئازاری سک. 

شێوەکانی دەرمان :

بخاخ : ٢٠ % - ١٠ %
حب : ٦٠٠ mg
فوار حەبی تواوە : ٢٠٠ mg، ٦٠٠ملگم
1586 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
27/05/2015