پیتی  T
Tadalafil
ڕێژە

٥ملگم، ١٠ملگم ٢٠ملگم وەک حەب

-

ناوی بازرگانی

Cialis, Adcirca

-

بەکارھێنان

بەکاردێت بۆ پیاوان کە توانای ڕەپبوونی زەکەریان (زەووق ھەڵسان) ی کەم بۆتەوە.

بەکاردێت بۆ گەورەبوونی پرۆستات.

-

ژەمەدەرمان

بۆ پیاوان کە توانای ڕەپبوونی زەکەریان (زەووق ھەڵسان) ی کەم بۆتەوە.

١٠ملگم یان ٢٠ملگم نیو کاتژمێر پێش ئەنجامدانی سێکس (جووتبوون)

نابێت بە بەرداوامی بەکاربھێنرێت

ئەگەر زیاد لە ٢ ڕۆژ لە ھەفتەیەک دا بەکاری بھێنیت ئەوا دەبێت

٢،٥ملگم یان ٥ ملگم ڕۆژانە لەھەمان کات دا دەبێت بخورێت.

-

بۆ گەورەبوونی پرۆستات

٥ ملگم ڕۆژانە لەھەمان کات دا دەبێت بخورێت.

-

ھۆشداربە و ووریابە

بۆ ژنان نابێت

ئەگەر تووشی شکست یان جەڵدەی دڵ بوویت ٣ مانگی پێشوو.

ئەگەر توانای بینینی چاوت لەدەست داوە.

ئەگەر حەب/سپرای ژێر زمانت ھەیە بۆ ئازاری دڵ

ئەگەر دڵت تەواو نییە

-

لەکاتی دووگیانی دا

بۆ ژنان نابێت

-

لەکاتی شیردان

بۆ ژنان نابێت

-

لەکاتی شۆفێری دا

کار لە شۆفێریت ناکات،

-

زیانی لاوەکی

سەریەشە، لووتگیران، دڵەکزێ، ئازاری پشت.

-

خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی

ھەستیارە بەرامبەر بە شێ

دوور لەدەستی منداڵ دایبنێ

لەپاش بەسەرچونی بەکاری مەھێنە

فڕێی مەیەرە ناو توالێت یان سەر خاک

نابێت لە جێگایەک بێت کە پلەی گەرمییەکەی زیاد لە ٣٠ پلەیە

بێ پرسی دکتۆر بەکاری مەھێنە
972 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
27/05/2015