پیتی  V
Vancomycin
ڕێژە

١٢٥ملگم، ٢٥٠ملگم، ٥٠٠ملگم وەک حەب

٠.٥ ١، ٥، ١٠ گم/ملم
 -
ناوی بازرگانی: Vancocin
 -
نیشانەکانی
بەکاردێت لەکاتی ھەوکردنی ڕیخۆڵەکان بەھۆی بەکتریای E-coli ، نەخۆشی سکچوون، ھەوکردنی کۆئەندامی ھەناسە
 -
ژەمۆکەدان
بۆ گەورە:
یەک کەپسوول ١٢٥ملگم چوارجار لە ڕۆژێک دا بۆ ماوەی ٧ تا ١٠ ڕۆژ بەڵام لەکاتی پێویست دا دەتوانرێت ٥٠٠ملگم چوارجار لە ڕۆژێک دا بۆ ماوەی ١٠ تا ١٤ ڕۆژ
 
بۆ منداڵ:
٣٠ بۆ ٤٠ ملگم/کگم/رۆژ کە دەبێت دابەشی ٣ بۆ ٤ جار لە ڕۆژێک دا  بۆ ماوەی ٧ تا ١٠ ڕۆژ
 
تێبینی/ نابێت لە ٢ گم زیاتر بخورێت لە ڕۆژێک دا
 -
ھۆشداربە و وریابە
ئەگەر نەخۆشی گورچیلەت ھەیە
ئەگەر حەبی دژە منداڵ بوون بەکار دێنیت ( حەبی مەنع )
 -
لە کاتی دووگیانی
زۆر دەربارەی بەتەواوی نازانرێت وە کاتێک لەسەر ئەژەڵ تاقی کراوەتەوە ھیچ زیانێکی پێ نەگەیاندووە
 -
لە کاتی شیردان
دەبێت لە کاتی بەکارھێنانی دا شیر نەدەی بە کۆرپەلەت
 -
لە کاتی شۆفێری
کار لە شۆفێریت ناکات
 -
زیانی لاوەکی
نا درووستی گەدە، تا، دڵ تێکەڵ ھاتن، خورانی پێست
 -
خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی
دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ
 
فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە
بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی
1057 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
27/05/2015