پیتی  V
Valaciclovir
ڕێژە

٢٥٠ملگم، ٥٠٠ملگم، ١٠٠٠ملگم وەک حەب 

 
ناوی بازرگانی: Valtrex, Valavir, Zeltrex
-
نیشانەکانی
بەکاردێت بۆ نەخۆشییە ڤایرۆسییەکانی( Herpes Zoster ) وەک تامێسکی دەم، تامێسکی کۆئەندامی زاو و زێ، دڕکە و مێ کوتە (منداڵ توشی دەبێت زۆر جار) یەکەم جار کە توشت دەبێت وەک دڕکە و مێ کوتە توشت دەبێت وە ئەگەر بۆ جاری دووەم تووشت بووەوە ئەوە ھەر ھەمان ڤایرۆسە بەس زۆر کات توشی گەورە دەبێت کە بە Zoster ناسراوە. ھەروەھا ھەندێک جار تووشی چاویش دەبێت کەئەمە ترسناکەو دەبێت زوو چارەسەر وەربگریت.
-
ژەمۆکەدان
بۆ کەسێک کە سیستمی بەرگری لەشی تەواوبێت ئەم ژەمانەی لای خوارەوە بەکار بھێنێت بەڵام ئەگەر گورچیلەت تەواو نەبێت ئەوە دەبێت بە پێی کریاتینەکە ژەمە دەرمانەکەت بۆ دیاری بکەن (ڕێژەی ژەمەکەت کەمتر دەبێت لە کەسی ئاسایی)
 
 
بۆ دڕکە و مێ کوتە

بۆ گەورە
١٠٠٠ملگم سێ جار لە ڕۆژێک دا بۆ ماوەی ھەفتەیەک
 
بۆ ١٢ ساڵ و گەورەتر
٥٠٠ملگم دوو جار لە ڕۆژێک دا
 
 
بۆ تامێسکی دەم یان کۆئەندامی زاو و زێ
٢٠٠٠ملگم دوو جار لە ڕۆژێک دا بۆ ماوەی یەک ڕۆژ
 
بۆ ئەوکەسانەی کە زوو زوو توشیان دەبێتەوە
٢٥٠ملگم دوو جار لە ڕۆژێک دا بۆ ماوەی ٦ مانگ بۆ ساڵێک وە پاش ئەو ماوەیە دەبێت پشکنینی تریان بۆ بکرێت کە ئایا دەبێت بەردەوام بن یان بەسە ؟
-

ھۆشداربە و وریابە

بۆ ژێر ١٢ ساڵ نابێت یان لێکۆڵینەوەی لەسەر نەکراوە یان زۆر کەم کراوە

ئەگەر سەروو ٦٥ ساڵیت
ئەگەر بەرگری لەشت تەواو نییە
ئەگەر کۆئەندامی زاو و زێت توشی تامێسک بووە ئەوا ووریابە لەکاتی ئەنجامدانی سێکس دا (پیاوان دەبێت کۆندۆم بەکار بھێنن)
نابێت کاری سێکس ئەنجام بدەی ئەگەر کۆئەندامی زاو و زێت بریندارە (زامدارە) یان بڵقی زۆری پێوەیە
-
لە کاتی دووگیانی
دەتوانرێت بەکاربھێنرێت
-
لە کاتی شیردان
دەبێت لەژێر چاودێری دکتۆردا بێت و بەوریاییەوە بەکار بھێنرێت چونکە ئەو ڕێژەیەی دەگات بە کۆرپە لە ڕێگەی شیرەوە کەمترە لە ٪٢
-
لە کاتی شۆفێری
کار لا شۆفێریت ناکات
-
زیانی لاوەکی
سەرئێشە، ھێڵنج، گێژ خواردن، سکچوون، ڕشانەوە،
-
خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی
دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ
 
فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە
بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی
1648 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
27/05/2015