پیتی  V
Valsartan
ڕێژە ١

٤٠ ملگم، ٨٠ملگم، ١٦٠ملگم، ٣٢٠ملگم وەک حەب

٣ملگم/ملل وەک شرووب

ڕێژە ٢

+ Hydrochlorothazide ئەم ماددەیە ئاوی لەش دەکاتە دەرەوە

٨٠/١٢،٥ملگم، ١٦٠/١٢،٥ملگم،١٦٠/٢٥ملگم، ٣٢٠/١٢،٥ملگم، ٣٢٠/٢٥ملگم، وەک حەب

-

ناوی بازرگانی

Diovan, Valsartore, Valtsu

Diovan@Comp = Valsartan + Hydrochlorothazide

-

بەکارھێنان

بەکاردێت بۆ بەرزی فشاری خوێن, بەکاردێت بۆ کەسانێک کە تازە جەڵدەی دڵ لێیانی داوە (مردنی ماسوولکەی دڵ) یان پەککەوتنی دڵیان ھەیە

-

ژەمەدەرمان

بۆ گەورە و سەروو ١٨ ساڵ

بەرزی پەستانی خوێن

بە ٨٠ملگم دەست پێدەکات یەک جار ڕۆژانە تا ئەوپەڕی ٣٢٠ملگم

-

جەڵدەی دڵ یان پەکەوتنی دڵ

بە ٤٠ملگم دەست پێدەکات دوو جار لە ڕۆژێک دا تا ئەوپەڕی ١٦٠ملگم ٢ جار لە ڕۆژێک دا

-

بۆ ٦ ساڵ تا ١٨ ساڵ

بۆ کەمتر لە ٣٥کغم تەنھا ٤٠ملگم یەک جار ڕۆژانە

بۆ سەروو ٣٥کغم تەنھا ٨٠کغم یەک جار ڕۆژانە

-

ھۆشداربە و ووریابە

ئەگەر جگەرت نەخۆشە

ئەگەر لە دووگیانیت و لەمانگی شەشەم یان زیاتریت

نابێت لەگەڵ ACE-Inhibitor بەکاربھێنرێت بۆ نمونە ئێنالاپریل یان ڕامیپریل Enalapril, Ramipril واتا ئەو دەرمانانەی کە پاشگری پریل ـی ھەیە

بۆ ژێر ٦ ساڵ نابێت

-

لەکاتی دووگیانی دا

نابێت بەکاربھێنرێت

-

لەکاتی شیردان

نابێت بخورێت

-

لەکاتی شۆفێری دا

کار لەشۆفێریت ناکات

-

زیانی لاوەکی

ھیلاکی، ئازاری سک، کۆکە.

-

خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی

ھەستیارە بەرامبەر بە شێ

دوور لەدەستی منداڵ دایبنێ

لەپاش بەسەرچونی بەکاری مەھێنە

فڕێی مەیەرە ناو توالێت یان سەر خاک

نابێت لە جێگایەک بێت کە پلەی گەرمییەکەی زیاد لە ٣٠ پلەیە

بێ پرسی دکتۆر بەکاری مەھێنە
1252 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
27/05/2015