پیتی  V
Venlafaxine
ڕێژە

٣٧،٥ ملگم، ٧٥ملگم، ١٥٠مگلم وەک کەپسولی درێژخایەن XR

٣٧،٥ ملگم، ٥٠ ملگم، ٧٥ملگم وەک حەب

-

ناوی بازرگانی

Efexor,Venette, Venlahex, Efexor XR

-

بەکارھێنان

بەکاردێت بۆ خەمۆکی، فۆبیا، GAD دڵەڕاوکێی گشتی.

-

ژەمەدەرمان

خەمۆکی

٧٥ملگم یەک جار لە ڕۆژێک دا، تا ئەوپەڕی ٣٧٥ملگم یەک جار لە ڕۆژێک دا بەمەرجێک ھەموو زیادکردنێکی ژەم دوو ھەفتە بخایەنێت.

ماوەی بەکارھێنان: نابێت کەمتربێت لە ٦ مانگ لەدوای باشبوون.

GAD دڵەڕاوکێی گشتی و فۆبیا

٧٥ملگم یەک جار لە ڕۆژێک دا، تا ئەوپەڕی ٢٢٥ملگم یەک جار لە ڕۆژێک دا بەمەرجێک ھەموو زیادکردنێکی ژەم دوو ھەفتە بخایەنێت.

بۆ ژێر ١٨ ساڵ نابێت

نابێت لەپڕ واز لەم حەبە بھێنرێت، دەبێت ووردە ووردە ئەم حەبە کەم بکرێتەوە

نابێت بیکرۆژیت یان لەتی بکەیت بەتایبەتی کەپسولی درێژخایەن

-

ھۆشداربە و ووریابە

بۆ ژێر ١٨ ساڵ نابێت

ئەگەر جگەرت تەواو نییە دەبێت نیوەی ئەوە ژەمەی لەسەرەوە نووسراوە بخورێت.

نابێت لەپڕ واز لەم حەبە بھێنرێت، دەبێت ووردە ووردە ئەم حەبە کەم بکرێتەوە

دەبێت ووریابن، ئەوکەسانەی کە بیری خۆکوژیان ھەبووە دەبێت لەژێر چاودێری وورد تردابن وە حەبێکی وەک Oxazepam (بۆ ماوەی ٢ ھەفتە تا مانگێک) لەگەڵ حەبی ڤێنلافاکسینەکەدا پێکەوە بخورێت.

-

لەکاتی دووگیانی دا

ناتوانرێت بەکاربێت لەبەر کەمی زانیاری لەسەری، بەڵام بەکاری مەھێنە بەتایبەتی لە کۆتایی دووگیانی دا.

-

لەکاتی شیردان

ناتوانرێت بخورێت.

-

لەکاتی شۆفێری دا

کار لە شۆفێریت دەکات

-

زیانی لاوەکی

گێژبوون، سەریەشە، ھێڵنج، دەم ووشکبوون، ئارەقکردنەوەیەکی زۆر، کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن، خێرا لێدانی دڵ، باوێشک دان، ناڕێکی لە سووڕی مانگانە دا.

-

خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی

دوور لەدەستی منداڵ دایبنێ

لەپاش بەسەرچونی بەکاری مەھێنە

فڕێی مەیەرە ناو توالێت یان سەر خاک

نابێت لە جێگایەک بێت کە پلەی گەرمییەکەی زیاد لە ٣٠ پلەیە

بێ پرسی دکتۆر بەکاری مەھێنە
1102 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
27/05/2015