پیتی  Z
Zanamivir
ڕێژە

٥ملگم/ژەم وەک وەک تۆز بۆ ھەڵمژین

-

ناوی بازرگانی

Relenza

-

بەکارھێنان

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردن و بەرگریکردن لە ئەنفلۆنزا کە ھۆیەکەی ڤایرۆسیبێت

-

ژەمەدەرمان

ئەگەر دەرمانی ڕەبووە بەکاردەھێنیت ئەوا دەبێت یەکەم جار دەرمانی ڕەبووەکە بەکاربھێنیت پاشان ئەم دەرمانە.

بۆ چارەسەرکردن

دەبێت لەماوەی ٤٨ کاتژمێر لەپاش سەرھەڵدانی نیشانەکانی ئەنفلۆنزا بەکاربھێنرێت بۆ گەورە وە لەماوەی ٣٦ کاتژمێر دا لەپاش سەرھەڵدانی نیشانەکانی ئەنفلۆنزا بەکاربھێنرێت بۆ منداڵان.

بۆ گەورە و سەروو ٥ ساڵ

٢ ھەڵمژین دوو جار لە ڕۆژێک دا بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ

بۆ بەرگریکردن لە ئەنفلۆنزا

ئەگەر لەنزیک کەسی تووشبووە وە بوویت ئەوا دەبێت

٢ ھەڵمژین یەک جار لە ڕۆژێک دا بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ بەکاربھێنرێت

ئەگەر ئەنفلۆنزای وەرزی بوو

ئەوا دەبێت ٢ ھەڵمژین یەک جار لە ڕۆژێک دا بۆ ماوەی ٢٨ ڕۆژ بەکاربھێنرێت

-

ھۆشداربە و ووریابە

بۆ منداڵی ژێر ٥ ساڵ نابێت

-

لەکاتی دووگیانی دا

ناتوانرێت بەکاربێت لەبەر کەمی زانیاری لەسەری

-

لەکاتی شیردان

ناتوانرێت بخورێت.

-

لەکاتی شۆفێری دا

کار لە شۆفێریت ناکات

-

زیانی لاوەکی

پەڵە و سووربوونەوە، ئاو کۆبوونەوە لە لەش دا

-

خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی

دوور لەدەستی منداڵ دایبنێ

لەپاش بەسەرچونی بەکاری مەھێنە

فڕێی مەیەرە ناو توالێت یان سەر خاک

نابێت لە جێگایەک بێت کە پلەی گەرمییەکەی زیاد لە ٣٠ پلەیە

بێ پرسی دکتۆر بەکاری مەھێنە
810 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
27/05/2015