پیتی  Z
Zolmitriptan
ڕێژە

٢.٥ملگم، ٥ملگم وەک حەب و حەبی ژێر زمان، سپرای لووت
١٢ملگم/ملل وەک دەرزی
 
ناوی زانستی: Zomig, Zolomster, Zoloraz
-
نیشانەکانی
بەکاردێت بۆ شەقیقە وە سەریەشەی توند و مام ناوەند
-
ژەمۆکەدان
بۆ گەورە
یەک حەب ٢.٥ملگم لەکاتی ھاتنی ژانەسەرەکە، ئەگەر پێویستی کرد ئەوا دەتوانرێت حەبێکی تریش بخورێت لەپاش ٢ کاتژمێر. لە ٢٤ کاتژمێردا نابێت زیاتر لە ١٠ملگم بخورێت ئەویش بە دوو جار.

بۆ تەمەن ژێر ١٨ ساڵان نابێت
-
ھۆشداربە و وریابە
ئەگەر پەستانی خوێنت بەرزە
ئەگەر گورچیلەت تەواو نییە
ئەگەر دەرمانی ترت ھەیە بۆ شەقیقە
ئەگەر پارکینسۆنت ھەیە (لەرزینی گیان)
ئەگەر دەرمان دەخۆیت بۆ نائارامی باری دەروونت
-
لە کاتی دووگیانی
ئەگەر دکتۆر ڕازی لەسەر ھەیە دەتوانرێت بەکار بھێنرێت
-
لە کاتی شیردان
ھیچ بەڵگەیەک نییە بڵێت بەشیردا تێپەڕدەبێت
-
لە کاتی شۆفێری
لە لای ھەندێک کەس خەواڵوو دەبن پێی بۆیە ئاگاداربە
-
زیانی لاوەکی
گێژ بوون، دڵ تێکەڵھاتن، ئازاری سک، دەم ووشک بوون، سەریەشە، توانای بەرزکردنەوەی پەستانی خوێنی ھەیە
-
خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی
دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ
 
فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە
بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی
1538 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
27/05/2015