پیتی  X
Xylometazoline
ڕێژە

١ملگم/ملم وەک سپرای لووت

% ٠.٠٥، %٠.١ وەک قەترە
 
 ناوی بازرگانی: Otrivin
 
نیشانەکانی
بەکاردێت لەکاتی لووت گیران دا، سەرمای زستانە، جیووب، حەساسەتی لووت
 
 تێبینی: نابێت لە ١٠ ڕۆژ زیاتر لەسەریەک بەکار بھێنرێت، دەبێت بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بەکاری نەھێنیت پاشان چەند ڕۆژێکی تر بەکار بھێنرێت
 
ژەمۆکەدان
بۆ گەورە و سەروو ١٢ ساڵ
١ بۆ ٢ سپرای یان قەترە بۆ ھەر کوونەلووتێک ٢ بۆ ٣ جار لەڕۆژێکدا
 
ھۆشداربە و وریابە
تێبینی: نابێت لە ١٠ ڕۆژ زیاتر لەسەریەک بەکار بھێنرێت، دەبێت بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بەکاری نەھێنیت پاشان چەند ڕۆژێکی تر بەکار بھێنرێت.
 
ھونەری بەکارھێنانی سپرای لووت: نابێت سپرا بەڕێکی بۆ سەرەوە سپرای لێبەیت بەڵکوو دەبێت بەلاری لە ناو لووت بییرێت بە دیووی دەرەوەدا واتا نابێت لەو بەشەی ناو لووت بەیت کە پێی دەوترێت دیواری جیاکەرەوەی کوونی لووت.
 
لە کاتی دووگیانی
دەبێت بە وریاییەوە بەکار بھێنرێت چوونکە ئەم دەرمانە دەمار گرژ دەکات
 
 
لە کاتی شیردان
دەبێت بە وریاییەوە بەکار بھێنرێت
 
لە کاتی شۆفێری
کار لە شۆفێریت ناکات
 
زیانی لاوەکی
سەریەشە، ووشک بوونی ناو لووت، کزانەوەی لووت، دڵ تێکەڵ ھاتن
 
خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی
دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ
 فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی
945 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
27/05/2015