پیتی  U
Ursodeoxicholic Acid
ڕێژە

٢٥٠ملگم، ٣٠٠ملگم، ٥٠٠ملگم وەک حەب

٥٠ملگم/ملم وەک شرووب
 
ناوی بازرگانی: Destolit, Urdox, Ursofalk
 
نیشانەکانی
بەکاردێت بۆ توانەوەی ئەو بەردە بچوکانەی ناو زراوو ئەگەر تیرەکەی لە ١٥ملم مچوکتر بوو
 
ژەمۆکەدان
بەپێی ئەم خشتەیەی لای خوارەوە دەبێت
 
سێ مانگی یەکەم بەیانی و نیوەڕۆ وە ئێواران
دوای سێ مانگی یەکەم تەنھا بە ئێواران دەخورێت
 
 کێشی لەش کگم ملگم/کگم بەیانیان نیوەڕوان ئێواران ئێواران یەک جار دەخورێت دوای سێ مانگی بەکارھێنان
 ٤٧ بۆ ٦٢ ١٢-١٦ ١ ١ ١ ٣
 ٦٣ بۆ ٧٨ ١٣-١٦ ١ ١ ٢ ٤
 ٧٩ بۆ ٩٣ ١٣-١٦ ١ ٢ ٢ ٥
 ٩٤ بۆ ١٠٩ ١٤-١٦ ٢ ٢ ٢ ٦
 سەروو ١١٠ ٢ ٢ ٣ ٧


ھۆشداربە و وریابە

لەدوای سێ مانگی بەکارھێنان دەبێت پشکنینی جگەرت بۆ بکرێت بۆیە پرسیار لە دکتۆرەکەت بکە.



لە کاتی دووگیانی

پرسیار لە دکۆرەکەت بکە



لە کاتی شیردان

نازانرێت ئایا توانای تێپەڕبوونی ھەیە یان نا بۆیە بەکاری مەھێنە

لە کاتی شۆفێری

کار لە شۆفێریت ناکات



زیانی لاوەکی

گۆرانی ڕەنگی پیسایی، سکچوون



خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی

دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ
 
فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە
بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی
933 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
27/05/2015