پیتی  U
Ulipristal
ڕێژە

٥ ملگم، ٣٠ ملگم، وەک حەب

-

ناوی بازرگانی

EllaOne, Ella, Esmya

-

بەکارھێنان

٥ ملگم بەکاردێت بۆ ئافرەتانی سەروو ١٨ ساڵ تا ئەوکاتەی سووڕی مانگانەی ماوە کە بەکاردێت بۆ نەخۆشی لووی منداڵدان (وەرەم) ڕەحم (ژێرپەنجە نییە)

٣٠ملگم بەکاردێت بۆ ڕیگری لە دووگیان بوون ئەگەر ئەم حەبە لەماوەی ١٢٠ کاتژمێردا بخورێت (٥ ڕۆژ) لەپاش ئەنجامدانی سێکس.

-

ژەمەدەرمان

٥ ملگم یەک جار لە رۆژێک دا بۆ ماوەی ٣ مانگ، لەیەکەم ھەفتەی سووڕی مانگانەدا دەست بەخواردنی دەکرێت.

بۆ ڕیگری لە دووگیان بوون

٣٠ملگم دەخورێت یەک جار ئەگەر ١٢٠ کاتژمێر تێنەپەڕیبوو.

-

ھۆشداربە و ووریابە

بۆ ژێر ١٨ ساڵ نابێت

ئەگەر دووگیانیت

ئەگەر شیر دەدەیت

ئەگەر نەخۆشی ژێرپەنجەی منداڵدانی ھەیە

-

لەکاتی دووگیانی دا

نابێت بەکاربھێنرێت، بەڵام ڕێگر نابێت لەوەی ئەگەر دووگیان بووبێتی پێش بەکارھێنانی ئەم دەرمانە

-

لەکاتی شیردان

نابێت بەکاربھێنرێت

-

لەکاتی شۆفێری دا

کار لەشۆفێریت دەکات بەھۆی ئەوەی کە لەوانەیە گێژ ببیت.

-

زیانی لاوەکی

 گێژ بوون، سەریەشە، ھیڵنج، ئازاری سک، ھیلاکی.

-

خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی

ھەستیارە بەرامبەر بە شێ

دوور لەدەستی منداڵ دایبنێ

لەپاش بەسەرچونی بەکاری مەھێنە

فڕێی مەیەرە ناو توالێت یان سەر خاک

نابێت لە جێگایەک بێت کە پلەی گەرمییەکەی زیاد لە ٣٠ پلەیە

بێ پرسی دکتۆر بەکاری مەھێنە
761 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
27/05/2015