پیتی  R
Ranitidine
ڕێژە

٧٥ملگم، ١٥٠ملگم، ٣٠٠ملگم وەک حەب یان کەپسوول

١٥ملگم/ملل وەک شرووب
 
ناوی بازرگانی: Zantac, Histac, Glotac, Inside, Rani-Q, Xinar
-

نیشانەکانی

بەکاردێت بۆ چارەسەری برینی گەدە، برینی دوانزە گرێ، وە بۆ گەرانەوەی ترشێتی گەدە بۆ سورێنچک GERD، دڵە کزێ، وە بەکاردێت بۆ ڕێگری کردن لە دروست بونی ئازار لەکاتی بەکارھێنانی دەرمانەکانی NSAID واتا/بۆنمونە Ibuprofen, Diclofenac, Acetyl salicylic acid.

-

ژەمۆکەدان

بۆ گەورە
١٥٠ملگم بەیانی و ئێواران بۆ ماوەی ئەوپەڕی ٨ ھەفتە. لە ھەندێ کاتی تایبەت دا ئەوپەڕی ٣٠٠ملگم بەیانی و ئێواران 

 
بۆ منداڵ
٥ملگم بۆ ھەر ڕۆژێک و کیلۆیەکی لەشی
-
ھۆشداربە و وریابە
ئەگەر گورچیلەت و جگەرت باش کار ناکات
-
لە کاتی دووگیانی
توانای تێپەڕبوونی ھەیە. ئەگەر ناچاریت دەتوانرێت بەکاری بھێنیت
-
لە کاتی شیردان
توانای تێپەڕبوونی ھەیە. ئەگەر ناچاریت دەتوانرێت بەکاری بھێنیت
-
لە کاتی شۆفێری
بەھۆی ئەوەی ھیلاکی یەکێکە لە کاریگەریە لاوەکیەکانی توانای ئەوەی ھەیە کار لە شۆفێریت بکات
-
زیانی لاوەکی
ھیلاکی، ھێور کردنەوە، ھێڵنج، سک ئێشە، سکچوون، قەبزی
-
خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی
دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ
 
فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە
بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی
846 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
27/05/2015