پیتی  R
Ramipril
ڕێژە

١.٢٥ملگم، ٢.٥ملگم، ٥ملگم، ١٠ملگم وەک حەب

 
ناوی بازرگانی: Altace, Tritace, Corpril
 

نیشانەکانی

بەکاردێت بۆ چارەسەری بەرزی پەستانی خوێن، سستی دڵ، شکستی دڵ، سنگە کوتێ، لەکاتی شەکرەدا کە بەلایەنی کەمەوە نەخۆشییەکی دڵی ھەبێت. لەکاتی گومان کردن لە خراپ بوونی گوورچیلەکان تا ڕێگری لێبکرێت



ژەمۆکەدان

لەھەمان کات دا پێش یان دوای نان خواردن دەبێت بخورێت. نابێت بجورێت یان بشکێنرێت. ئەوپاڕی ١٠ملگم دەخورێت لە ڕۆژێک دا بۆ نەخۆشی پەستانی خوێن وە ٥ملگم بۆ نەخۆشی گورچیلە.

بۆ کەسانی بەتەمەن دەبێت ڕەچاوی کریاتینەکەی بکرێت
 
ھۆشداربە و وریابە
ئاگاداربە ئەگەر ٦ مانگی دووگیانیت تێپەڕاندووە، ئەگەر توشی ڕشانەوەیەکی زۆر یان سکچونێکی درێژ خایەن بوویت، ئەگەر کالیۆم ت بەرزە لە خوێنەکەت دا.
 
لە کاتی دووگیانی
نابێت بەکار بھێنرێت لەکاتی دوو گیانی دا
 
لە کاتی شیردان
بەھۆی کەمی زانیاری لەسەری نازانرێت چەند کاری لاوەکی ھەیە لەسەر کۆرپە
 
لە کاتی شۆفێری
بەھۆی ئەوەی فشاری خوێن دا دبەزێنێت ئەوا وریای شۆفێرت بە
 
زیانی لاوەکی
کۆکە، سەر ئێشە، گێژ بوون، زیان گەیاندن بە گورچیلە، ھیلاکی، بەرزبوونەوەی ڕادەی کالیۆم.
 
خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی
دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ
 
فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە
بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی
 
1137 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
27/05/2015