پیتی  R
Repaglinide
ڕێژە

٠.٥ ملگم، ١ملگم، ٢ ملگم وەک حەب

ناوی بازرگانی:  Novorom, Gluconorm, Novonorm, Repalide
-

بەکارھێنان

بەکاردێت بۆ نەخۆشی شەکرە لە جۆری دوووم

-

ژەمەدەرمان
بە کەمترین ژەم دەست پێدەکرێت ئەگەر ھیچ دەرمانێکی شەکرەت نەبووبێت پێشتر، ئەگەر ھەوببوبێت ئەوا بە ١ملگم دەست پێدەکرێت. ئەوپەڕی ١٦ملگم دەخورێت لە ڕۆژێک دا.
ئەگەر دەتەوێت بەرزی بکەیتەوە ڕێژەکە ئەوا دەبێت ١ بۆ ٢ ھەفتەی پێبچێت ھەموو بەرزکردنەوەی ڕێژەیەک.
-
ھۆشداربە و وریابە
ئەبێت کاتێک بەکاربھێنرێت ئەگەر سەڕەڕای چاک کردنی خواردن وە وەرزش کردنێکی زۆریش ھەر شەکرەکەت دانەبەزیووە.
لەوانەیە تووشی بوورانەوەت بکات بەھۆی ئەوەی شەکرەکەت زۆر دادەبەزێنێت
-
لە کاتی دووگیانی
نابێت بەکار بھێنرێت لەبەر کەمی زانیاری لەسەری. دکتۆر دوا بڕیارت بۆ دەدات
-
لە کاتی شیردان
نابێت بەکار بھێنرێت لەبەر کەمی زانیاری لەسەری. دکتۆر دوا بڕیارت بۆ دەدات
-
لە کاتی شۆفێری
لەوانەیە کار لە شۆفێریت بنکات بەھۆی ئەوەی ئەگەر زۆر شەکرەکەت داببەزێنێت.
-
زیانی لاوەکی
سەر ئێشە، بێزاری گەدە
-
خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی
دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ

نابێت لەجێیەک دابێت کەبەرزی پلەی گەرمییەکەی لە ٢٥ پلە بەرزتر بێت

فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە
بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی
-

تێبینی : بێ پرسی پزیشک و بەکارھێنانی بە شێوەیەکی ھەڕەمەکی : مەترسییە بۆ تەندروستی و ژینت
735 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
27/05/2015