پیتی  R
Rabeprazole
ناوی تجاری :

پایرێت Pariet
رابیزۆڵ Rabezole

-
گرووپ :

Proton pump Inhibitor

-
بەکاردێت

بۆ چارەسەرکردنی برینی گەدە و دوانزەگرێ ، چارەسەرکردنی گەرانەوەی ترشەلۆکی گەدە نەخۆشی (GERD) ، ھەوکردنی گەدە بە ھۆی بەکتریای H – Pylori ، کەم کردنەوەی ترشێتی گەدە ، سەرەتانی گەدە ، ھەوکردنی گەدە ، کێشەی ھەرس کردن .
کاریگەری لاوەکی : سەرئێشە ، ماندوویی ، بێزاری گەدە ، سکچوون ، رشانەوە ، سووربونەوەی پێست .

-

رێژەی دەرمان :
رۆژانە دەتوانرێت ١ بۆ ٢ حب وەربگیرێت لە پێش نان باشترە ئەگەر بەیانیان وەربگیرێت .

-

شێوەکانی دەرمان :
حەب : ٢٠ ملغ ، ٤٠ ملغ

-

سکپری :
تا ئیستا ھیچ داتایەک نیە کە ئەم دەرمانە کاریگەری ھەبێت لەسەر کۆرپەلە ، باشترە لە ژێر ئامۆژگاری دکتۆر وەربگیرێت .

-

شیر پێدەر :
وە دەتوانرێت دایکی شیردەر ئەم دەرمانە وەربگرێت بەلام لە کاتی تایبەتی ، ، باشترە لە ژێر ئامۆژگاری دکتۆر وەربگیرێت .
ووریابە : نابێت ئەم دەرمانە بەکاربێت لە کاتی ناتەواوی جگەر و گورچیلە .

-

نابێت وەربگیرێت لەگەڵ دەرمانەکانی :
Amphetamine
Rilpivirine
Clopidogrel
Atazanavir
Methotrexate
1151 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
27/05/2015