پیتی  Q
Quetiapine
ڕێژە

حەب: ٢٥ملگم، ١٠٠ملگم، ٢٠٠ملگم، ٣٠٠ملگم، ٤٠٠ملگم



ناوی بازرگانی: Seroqel

تێبینی/ ئاگاداری جیاوازی نێوان ئەم جۆرەیان بە لەگەل Prolonged-release واتا ھێواش کارتێکردن وە ڕێژەکانیشی جیاوازە



نیشانەکانی

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی شیزۆرینیا، بۆ نەخۆشی قەلقی، خەمۆکی



ژەمۆکەدان

بۆ نەخۆشی شیزۆفرینیا

حەبێک بەیانیان و ئێواران بەم شێوەیەی لای خوارەوە
ڕۆژی یەکەم: ٢٥ملگم  بەیانیان و ئێواران
ڕۆژی دووەم:٥٠ملگم  بەیانیان و ئێواران
ڕۆژی سێیەم: ١٠٠ملگم  بەیانیان و ئێواران
ڕۆژی چوارەم: ١٥٠ملگم  بەیانیان و ئێواران
لەپاش ڕۆژی چوارەمەوە لەدوای پشکنینی تاقیگە ڕێژەکە دیاری دەکرێت کە ئیتر ڕۆژانە چەندێک بێت ئەویش لەنێوان ١٥٠ملگم بۆ ٧٥٠ ملگم دەبێت لە ڕۆژێکدا.
 
بۆ نەخۆشی خەمۆکی و قەلقی
 
حەبێک بۆ ئێواران بەم شێوەیەی لای خوارەوە
ڕۆژی یەکەم: ٥٠ملگم ئێواران
ڕۆژی دووەم:١٠٠ملگم ئێواران
ڕۆژی سێیەم: ٢٠٠ملگم ئێواران
ڕۆژی چوارەم: ٣٠٠ملگم ئێواران
لەپاش ڕۆژی چوارەمەوە ھەر ٣٠٠ملگمە
 
ھۆشداربە و وریابە
لەھەمانکاتی بەکارھێنانی Erythromycin, Clarythromycin دەبێت بەلایەنی کەمەوە ٣ کاتژمێر بەینیانبێت
 
لە کاتی دووگیانی
دەبێت دکتۆری تایبەت بڕیار لەسەر ئەمە بدات
 
لە کاتی شیردان
نابێت شیربدەیت بە کۆرپەکەت لەکاتی بەکارھێنانی ئەم دەرمانە دا
 
لە کاتی شۆفێری
کەمێک کار دەکاتە سەر شۆفێری کردنت
 
زیانی لاوەکی
بێ ھۆشی، سەر ئێشە، بێ خەوی، دابەزینی پەستانی خوێن، ناڕێکی لێدانی دڵ
 
خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی
ئەگەر لە قوتودا بوو ئەوا دوای کردنەوەی قوتووەکە تەنھا سێ مانگ بەکارە.
دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ
 
فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە
بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی
 
1026 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
27/05/2015