پیتی  Q
Quinagolide
ڕێژە

٢٥ مکگم + ٥٠ مکگم، ٧٥ مکگم، ١٥٠مکگم وەک حەب

-

ناوی بازرگانی

Norprolac

-

بەکارھێنان

بەکاردێت بۆ کەسانێک کە ھۆڕمۆنی پرۆلاکتینیان زۆر بووبێت، ھۆڕمۆنی پرۆلاکتین کاتێک زۆر دەبێت کە کۆرپەلە دەست بە مژینی مەمکی دایکی بکات، بەڵام لە ھەندێک کاتی ناوازەدا (لوو لە مێشک دا) زۆر دەبێت.

-

ژەمەدەرمان

شەوی یەک دەنک لەگەڵ نانخواردن دا

ووردە ووردە دەبێت ژەمەکەی بۆ زیاد بکرێت بەجۆرێک:

٢٥مکگم شەوانە بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ، پاشان ٥٠مکگم شەوانە بۆ ماوەی ٣ ڕۆژی تر، وە لە ٧ـەم شەوەوە ٧٥مکگم یەک جار شەوانە.

بۆ ھەندێک کەس لەوانەیە ژەمەکە زیاد بکرێت بۆ ٣٠٠مکگم/شەوانە.

بۆ ھەندێک کەس بۆ ماوەیەکی کەم بەکاردێت، وە بۆ ھەندێکی تریان (ژێرپەنجە) ھەتا ھەتایە.

-

ھۆشداربە و ووریابە

ئەگەر جگەرت یان گوورچیلەت نەخۆشە

-

لەکاتی دووگیانی دا

دەبێت لەژێر چاودێری ووردا بخورێت

-

لەکاتی شیردان

ناگونجێت چونکە ئەم ھۆڕمۆنە شیری دایک دەوەستێنێت بەڵام ئەگەر ھەر ھەیبوو نابێت شیرەکە بەکاربھێنرێت بۆ کۆرپەلە

-

لەکاتی شۆفێری دا

کار لەشۆفێریت دەکات

-

زیانی لاوەکی

ھیلاکی، گێژبوون، سەریەشە، ھێڵنج، ڕشانەوە، گیرانی لووت، ئازاری سک.

-

خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی

ھەستیارە بەرامبەر بە شێ و ڕوناکی

دوور لەدەستی منداڵ دایبنێ

لەپاش بەسەرچونی بەکاری مەھێنە

فڕێی مەیەرە ناو توالێت یان سەر خاک

نابێت لە جێگایەک بێت کە پلەی گەرمییەکەی زیاد لە ٣٠ پلەیە

بێ پرسی دکتۆر بەکاری مەھێنە
940 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
27/05/2015