پیتی  O
Ondansetron
ڕێژە

٤ملگم، ٨ملگم، ١٦ملگم، ٢٤ملگم وەک حەب

٢ملگم/ملل وەک دەرزی
 
ناوی زانستی: Zofran
-
نیشانەکانی
بەکاردێت بۆ کەم کردنەوەی ڕشانەوە و ھێڵنج لەکاتی چارەسەری کیمیاوی
-
ژەمۆکەدان
بۆ گەورە
لە دوای بەکارھێنانی چارەسەری کیمیاوی یەکسەر بەکار دەھێنرێت ٨ملگم ھەموو ١٢ کاتژمێرێک یان ١ بۆ ٢ کاتژمێر پێش چارەسەری کیمیاوی

 
بۆ منداڵی تەمەن ٢ بۆ ٨ ساڵان
٤ملگم ھەموو ١٢ کاتژمێرێک
-
ھۆشداربە و وریابە
ئەگەر:
قەبزیت ھەیە
شیر دەیەیت
جگەرت تەواو نییە
-
لە کاتی دووگیانی
دەتوانرێت بەکار بھێنرێت
-
لە کاتی شیردان
ناتوانرێت بەکار بھێنرێت، ئەگەر بەکارھێنرا ئەوا نابێت شیربەیت
-
لە کاتی شۆفێری
کار لەشۆفێریت ناکات
-
زیانی لاوەکی
نزگەرە، سکچوون، سەریەشە، قەبزی، سوربوونی دەم و چاو، ھەست کردن بە گەرم بوونی لەش
-
خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی
ھەستیارە بەرامبەر ڕووناکی
دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ
 
فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە
بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی
901 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
27/05/2015