پیتی  N
Naproxen
ڕێژە

٢٠٠ملگم، ٢٥٠مملگم، ٥٠٠ملگم

 
ناوی بازرگانی: Naprosyn, Inaprol, Pronaxen, Alpoxen
 
نیشانەکانی
بەکاردێت لەکاتی ھەوکردنی جومگە و ئێسک، بۆ ئازار، ڕۆماتیزمە، ئازاری سوڕی مانگانە، ئازاری ددان، بەرزی تا
 
ژەمۆکەدان
بۆ گەورە وە سەروو ١٨ ساڵ
دەتوانرێت بە کەمترین ڕێژە دەست پێبکرێت وە تا ئەوپەڕی ١٠٠٠ملگم بخورێت لە ڕۆژێکدا

بۆ ئازاری شەقیقە وەوپەڕی ١٢٥٠ملگم لە ڕۆژێکدا.
 
تێبینی: ئەگەر لەگەڵ خواردن دا بخورێت باشترە تا زیان بە گەدەتان نەگەیەنێت
 
ھۆشداربە و وریابە
ئەگەر :
ڕەبووەت ھەیە
دوانزە گرێت ھەیە
گەدەت ئازاری ھەیە
بەئاسانی خوێنت بەر دەبێت
لە ٣ مانگی کۆتایی دوو گیانیدات
بەرزی پەستانی خوێن
 
لە کاتی دووگیانی
نابێت لە کۆتایی ٣ مانگی دوو گیانیت دا بیخۆیت، چونکە لەدایک بوونی منداڵەکەت سەخت دەکات
 
لە کاتی شیردان
توانای تێپەڕبوونی ھەیە بە شیری دایک دا بەڵام کار ناکاتە سەر کۆرپەلەکەت
 
لە کاتی شۆفێری
لە توێژینەوەکان دا دەرکەوتووە کە چەند کەسێکی کەم کاری کردۆتە سەر شۆفێری
 
زیانی لاوەکی
برینی گەدە، ئازار دەگەیەنێت بە گەدە، خوران، گێژبوون، عارەق کردنەوە، سەریەشە، توینیەتی، تەنگە نەفەسی، تێکدانی خەوو
 
خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی
دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ
 
فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە
بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی
1243 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
27/05/2015