پیتی  M
Mefenamic Acid
ناوی بازرگانی :

پۆنستان Ponstan

-
گروپ :

Fenamate derivative , NSAID , Analgesic

-
بەکاردێت بۆ

چارەسەرکردنی ئازاری توند و مام ناوەندی لەش , ئازار و ھەوکردنی ددان , ئازاری سوری مانگانە لە ئافرەتان , ئازاری پەیکەرە ماسولکە , ئەتوانرێت بۆ سەرئێشە بەکاربێت , ئازاری پشت و جومگەکان و ھەوکردنی رۆماتیزمی .

-
رێژەی دەرمان :
بۆ گەورە : دەتوانرێت رۆژانە یەک کبسول (٥٠٠ mg) دوو جار بۆ سێ جار وەربگیرێت , نیو سەعات دوای نان .
بۆ منداڵ : دەبێت رۆژانە یەک کبسول ) (٢٥٠ mgدوو جار وەربگیرێت , دوای نان

-
شێوەکانی دەرمان :
حەب : ٢٥٠ ملگ , ٥٠٠ ملگ
کبسول : ٢٥٠ ملگ , ٥٠٠ ملگ
شروب : ٥٠ ملگ ٥ مل

-
کاریگەری لاوەکی :
سکچوون , ماندوویی , ناتەواوی کۆئەندامی ھەرس , کەم خەویی , سووربونەوە , رشانەوە , بەرزکردنەوەی فشاری خوێن , پەڵەی پێست , کەم بوونی کێشی لەش , ئازاری سک , قەبزی , لیرک .

-
ووریابە :
نابێت ئەم دەرمانە بەکاربێت لە ماوەی سکپری لە ئافرەتان دا , دەبێتە ھۆی ژەھراوی بوونی کۆرپەلە
بەڵام بۆ دایکی شیردەر کاریگەری زۆر خراپی نیە و دەتوانرێت بە کاربێت لە حالەتی پێویست دا
نابێت وەربگیرێت لە کاتی بوونی ھەستیاری بەم دەرمانە
بوونی نەخۆشی رەبۆ نابێت وەربگیرێت
بوونی برینی گەدە و ریخۆلە بە ھەمان شێوە
بوونی حەساسیەتی پیسَت
ناتەواوی گورچیلە

-
نابێت وەربگیرێت لەگەڵ ئەم دەرمانانەی خوارەوە :
Ketorolac
Cidofovir
Acebutolol
ASA
Alendronate
Aliskiren
Atenolol
Bisoprolol
Budesonide
Bumetanide
Carvedilol
Clopidogrel
1668 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
27/05/2015