پیتی  ئـ
سوانی‌ ئه‌ژنۆ
دکتۆر سۆران محمد غریب
سوان چییە ؟

سوان نەخۆشیەکی جومگەکانی لەشە ، ڕووی جومگەکە بریندار دەبێ و ئێسکی دەوروبەر ئەستور دەبن و کاتێک ئەم ئێسکانە دەئاوسێن و بریندار دەبن ئیتر دەست بە ئازار دەکەن و جوڵانیان گران دەبێت.
ئەژ
نۆ لە ھەموو جومگەکانی تر زیاتر تووشی سوان دەبێت چونکە ھەڵگری ھەموو لەشە و زۆرترین زەبری لەسەرە .
سوان پرۆسەیەکی ھێواشە و بە چەندین ساڵ دروست دەبێت . لە سوانی سەختی ئەژنۆدا کڕکڕاگە ی نێوان ئێسکەکانی ئەژنۆ ھێندە تەنک دەبێتەوە ئیتر ناتوانێت ڕووی ئێسکەکە داپۆشێ و ئەو ڕووانە لێک دەخشێن و دەخورێن و شێوە ئێسکەکە دەگۆڕێ و ئێسکەکان لە شوێنی خۆیان دەردەچن و ناڕێکی دروست دەبێت .

ھۆکارەکانی سوانی ئەژنۆ کامانەن ؟
١- تەمەن
٢- بۆ ماوەیی
٣- ڕەگەزی مێ زیاتر تووش دەبێ
٤- قەڵەوی

چۆن دەتوانین سوانی ئەژنۆ چارەسەر بکەین ؟
لە سواندا چارەسەری بنەڕەتی نیە . بەڵام ھەندێک رێً و شوێنمان ھەیە بۆ چارەسەر کردن :
١- ئازار و ناڕەحەتی کەم بکەینەوە
٢- رەق بوون کەم بکەینەوە
٣- بریندار بوون و زەرەرمەند بوونی جومگەکە کەم بکەینەوە.
٤ـ دەرمان وەک پاراسیتۆڵ ، دەرمانی دژە ھەوکردنی ناسترۆیدی (nsaid) وەک برۆفین. کرێمی کاپسەیسین کە ئازار و ڕەق بوون کەم دەکاتەوە . دەرزی ستیرۆید بۆ ناو جومگە یا دەرزی ھایەڵ یورۆنان. چارەسەری سروشتی وەک گەرمی یان ساردی …. ڕاھێنانی بەھێز کردنی چوارینە ماسولکە. بەکارھێنانی گۆچان ، دانیشتن و نان خواردن و نوێژ کردن لەسەر کورسی ، نوستن لەسەر قەرەوێلە و بەکارھێنانی کورسی تەوالێت . کەمکردنەوەی کێش.

ئایا نەشتەرگەری کاریگەرە ؟
زۆربەی نەخۆشەکانی سوانی ئەژنۆ پێویستی بە نەشتەرگەری نیە بەڵام کاتێک ئەژنۆ بە سەختی دەسوێت ئەوا یەکێک لەم نەشتەرگەریانە ئەنجام دەدرێت :
١-گۆڕینی تەواوەتی جومگەکە.
٢-شتنی ناو جومگەکە لە ڕێی دووربین (ناڤور).
٣-کڕاندنی ئێسکی ناو جومگەکە و لابردنی پارچە کڕ کڕاگە
2292 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
24/05/2015
زیاتر...
1