پیتی  س
سی و پێنج (٣٥) پرسیار و وەڵام دەربارەی سێکس
سی و پێنج (٣٥) پرسیار و وەڵام دەربارەی سێکس

پرسیار ١: من کچێکی دەستگیراندارم، ئایا ئەو ھەڵانە چییە کە ئەگەر ژن ئەنجامی بدات دەبێتەوە ھۆی دوورکەوتنەوەی پیاو لەپەیوەندییە سێکسییەکانی لەگەڵ ھاوسەرەکەی؟ 

وەڵام: دیارە ھۆکارەکان زۆرن بەڵام گرنگترینیان بریتین لە:
١- گرنگی نەدانی ژن بەپاکوخاوێنی جەستە و پۆشاکی.
٢- گرنگی نەدان بەخۆڕازاندنەوە لەژووری نووستندا و فەرامۆش کردنی کەشێکی لەبار بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی سێکسیی.
٣- ڕەچاونەکردنی توانا سێکسییەکانی پیاو و جۆری کار و پیشەی پیاو.
٤- باسکردنی کێشە و گرفت و گلەیی و گازندەکان لەژووری نووستن و پێش ئەنجامدانی پرۆسەی سێکسیی.

پرسیار٢: من ژنێکم چەند ڕۆژێکە بۆ دەرکەوتووە کە دووگیانم، ئایا ئەنجامدانی پرۆسەی سێکسیی لەگەڵ ھاوسەرەکەم لەماوەی دووگیانیدا زیانی نابێت بۆ دووگیانییەکەم؟

وەڵام: لە سێ مانگی یەکەمی دووگیانیدا ژنان دووچاری ھەندێ نیشانەی وەک ڕشانەوە و ماندووبوون و گێژبوون دەبنەوە، ھەروەھا لەم ماوەیەدا ئارەزووی ژنی دووگیان بۆ خواردن کەم دەبێتەوە، بۆیە لە سێ مانگی یەکەمی دووگیانیدا ئارەزووی سێکسیی ژنی دووگیان کەم دەبێتەوە، ئەم ڕاستییەش دەبێت لەلایەن ھاوسەرە پیاوەکانەوە ڕەچاو بکرێت، بەڵام مانگەکانی چوارەم و پێنجەم و شەشەم گونجاوترین سێ مانگن بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی سێکسیی بۆ ژنی دووگیان، سێ مانگی کۆتاییش ھەستیارە و دەبێت پیاوان زۆر بەوریاییەوە مامەڵەی سێکسیی بکەن لەگەڵ ھاوسەرە دووگیانەکانیادا، وەدەبێت لە سێکسی ڕووبەڕوو خۆیان بپارێزن(واتە پیاو نابێت خۆی بدات بەسەر سکی ھاوسەرەکەیدا) بۆ ئەوەی زیان ھاوسەر و کۆرپەلەکەی نەگات،‌ وەدەبێت لەھەردوو باری تەنیشت یان لەدواوە بۆ پێشەوە پرۆسەکە ئەنجام بدرێت. باشتریش وایە لەو ماوەیەدا ژنی دووگیان نەگاتە ئۆرگازم لەبەر گرژبوونی ماسولکەکانی منداڵدانی.

پرسیار ٣: من دووچاری خەمۆکێ بووم بەڵام ھەست دەکەم ئارەزووی سێکسیم زیادی کردووە، لەکاتێدا بۆچوون وایە دەبێت ئارەزووی سێکسیی لەکاتی بوونی ئەو نەخۆشییەدا کەم بێتەوە یان نەمێنێت؟

وەڵام: بەڕێز نەخۆشی خەمۆکێ چەند پلەیەک یان چەند جۆرێکی ھەیە، لەکاتی بوونی خەمۆکێی سادە و خەمۆکێی مامناوەند ئەوا ئەگەری زیادبوونی ئارەزووی سێکسیی دەکرێت، بەڵام لەکاتی بوونی خەمۆکیی تونددا ئەوا ئارەزووی سێکسیی کەم دەبێتەوە یان نامێنێت.

پرسیار٤: ئایا زێ یان قیتکە کامیان ھەستیارترن بۆ وروژاندن و چێژ لەکاتی ئەنجامدانی پرۆسەی سێکسیدا لای ڕەگەزی مێینە؟

وەڵام: بێگومان قیتکە ھەستیارترە بۆ وروژاندن و چێژ وەرگرتن لای ڕەگەزی مێینە، ئەو چێژە دەمارانەی لەقیتکەدا بوونیان ھەیە نزیکەی ھەشت ئەوەندەی ژمارەی ئەو چێژە دەمارانەن کە لەخودی زێدا ھەیە، ھەروەھا قیتکە تەنھا فەرمانی وەرگرتنی چێژ و وروژاندنە، بەڵام زێ وێڕای ئەندامێکی سێکسیی مێینە بۆ مەبەستی میزکردن و خوێن دانان و منداڵ بوونیش بەکاردێت، بۆیە پێویستە لەسەر ھەموو ھاوسەرێک کە وروژاندنی قیتکە فەرامۆش نەکات لەکاتی ئەنجامدانی پرۆسەی سێکسییدا، ڕێژەیەکی زۆر بەرزی ژنان لەڕێی قیتکەوە نەبێت ناگەن بۆ ئۆرگازم.

پرسیار٥: پیاو چۆن بتوانێت پارێزگاری لەھێزی سێکسیی خۆی بکات؟

وەڵام: بۆ پارێزگاری کردن لەھێزی سێکسیی، پیاوان دەبێت ڕەچاوی چەند خاڵێک بکەن:
١- ڕێکخستنی کاروبارەکانی ژیان و دوورکەوتنەوە لەجەنجاڵی، خۆ بەدوورگرتن لەشەکەتی جەستەیی و ماندوبوونی فیکری.
٢- دوورکەوتنەوە لەجگەرە کێشان.
٣- زۆر نەخواردن، چونکە قەڵەوی کاردەکاتە سەر ھێزی سێکسیی پیاوان.
٤- ئەنجامدانی وەرزش، لانیکەم ڕۆیشتنی چەند کیلۆمەترێک بەپیادە و لەھەوایەکی پاکژدا.
٥- گرنگیدان بەخواردمەنیانەی ڤیتامیناتی تێدایە.
٦- گرنگیدان بەپاکوخاوێنی و تەندروستی ناوچە و ئەندامی زاووزێ.

پرسیار٦: من ژنێکی ھاوسەردارم دووچاری باری دەروونی ئاڵۆز ھاتووم، تاقەتی ئەنجامدانی کاری سێکسیم لەگەڵ مێردەکەمدا نەماوە، ئایا ئەم دوو حاڵەتە پەیوەندییان بەیەکەوە ھەیە؟

وەڵام: بێگومان تێکچوون و شڵەژانی باری دەروونی کاریگەری زۆر دەبێت لەسەر ئارەزوو و ھێزی سێکسیی لای ھەردوو ڕەگەز، باشتر وایە بەڕێزتان سەردانی پسۆرێکی دەروونی بکەن بۆئەوەی دەستنیشانی بارە دەروونییەکەت بکات و چارەسەری پێویست وەربگریت (دەرمان و دەروونی)، دڵنیابە بەگەڕانەوەی باری دەروونی بۆ بارێکی جێگیر و ئارام، ھێز و ئارەزووی سێکسیت بۆ دەگەڕێتەوە.

پرسیار٧: من کچێکم نەخۆشی شەکرەم ھەیە، ماوەی دوو ساڵە تووشم بووە، پێم دەڵێن شەکرە سێکس لاواز دەکات، ئایا ئەمە ڕاستە؟ ئایا دەستپەڕکردن بۆ من خراپە؟

وەڵام: بەڕێز شەکرە بەزۆری کاریگەری بۆ سەر سێکس لای ڕەگەزی نێر دەبێت تاکو ڕەگەزی مێ، وە بەڕێزتان ھێشتا لەسەرەتای قۆناغەکانی ئەم نەخۆشییەدان، بۆیە ھیچ کاریگەری نابێت بۆ سەر ئارەزوو و توانای سێکسیتان، بەڵام ئەگەر دەرمانی چارەسەر بەشێوەیەکی ڕێک و پێک بەکار نەھێنیت و نەخۆشییەکە کۆنترۆڵ نەکەیت ئەوا لەئاییندەدا کاریگەری دەبێت بۆ سەر لایەنی سێکسی بەڕێزتان. نەخێر دەستپەڕکردن ھیچ کاریگەرییەکی بۆ سەر نەخۆشی شەکرە نابێت.

پرسیار٨: من کوڕێکم، ئایا دەرمانی نەخۆشییە دەروونییەکان کاریگەری ھەیە لەسەر گۆڕینی شێوەی سپێرم؟ من ماوەی پێنج ساڵە دەرمانی نەخۆشییە دەروونییەکان بەکاردەھێنم و ھەست دەکەم شێوەی سپێرمەکانم گۆڕاوە.

وەڵام: بەڵێ بەڕێز بەکارھێنانی دەرمانی نەخۆشییە دەروونییەکان بەبڕی زۆر و بۆماوەی درێژ کاریگەری دەکاتە سەر پێکھاتەی سپێرم و شێوەیان دەگۆڕێت بەڵام ھیچ کاریگەری نابێت بۆ سەر توانای منداڵبوون.

پرسیار٩: من کوڕێکم، ئایا خواری ئەندامی زاووزێی نێر کاریگەری ھەیە لەسەر جووتبوون؟

وەڵام: بەڕێز ئەگەر خواری چووک وەک چەمانەوە یان شێوەی مۆز لەسنورێکی ئاساییدا بێت ئەوا ھیچ کاریگەری نابێت بۆ سەر جووتبوون، بەڵام ئەگەر خوارییەکە زۆر و نائاسایی بوو ئەوا دەکرێت لەڕێی نەشتەرگەری جوانکارییەوە گرفتەکە چارەسەر بکرێت.

پرسیار١٠: من ژنێکم تووشی ساردی سێکسی ھاتووم، ھۆکارەکەی ئەوەیە کەکەسی دووەم لەژیانمدا ھەیە، باوەڕ بکەن نازانم چی بکەم زۆر بێزاربووم لەژیانی خۆم، تکایە ڕێنماییم بکەن؟

وەڵام: بەڕێز خۆت دەستنیشانی ھۆکارەکەت کردووە، لەبەر ڕۆشنایی ئەو ھۆکارەش چارەسەرەکە ڕوونە، کەخۆی لەدوو ڕێگادا دەبینێتەوە: یان ئەوەتا ھاوسەری ئێستات پەسەند بکە و وەک ئەمری واقع مامەڵەی لەگەڵ بکە و ھەوڵبدە وردە وردە خۆت لەڕابردوو دوور بخەرەوە، بەتایبەتی ئەگەر منداڵیشتان لەنێواندا بێت ئەم ڕێگەیەیان پەسەندتر و ژیرانەترە. یاخود ئەوەیە کەتۆ لەم ھاوسەرەت جیابیتەوە و خۆت بکەیتە قوربانی نادیار، ئایا کەسی دووەم کەلەژیانتدا ھەیە، نەچۆتە ژیانی ھاوسەریی؟ ئایا ئەو ئامادەیە واقعی تۆ لەپاش جیابوونەوە پەسەند بکات؟ ئایا ئەگەر منداڵت ھەبێت چارەنووسی منداڵەکەت چی لێدێت؟…تد. لەبەرئەمە ئەم ڕێگە چارەیە پەسەند نییە. ئەگەر بەڕێزتان دانیشتووی کوردستانن دەتوانن سەردانی سەنتەری ڕاوێژکاریی خێزان بکەن لەسلێمانی تالەنزیکەوە ڕێنمایی زیاتر بکرێیت.

پرسیار١١: من گەنجێکم تەمەنم ٢١ ساڵە، خوێندکاری زانکۆم، تووشی خووگیری بووم لەسەر دەستپەڕ کردن، ئایا دەستپەڕ زیانی زۆرە؟ نیگەرانم بەرامبەر تەندروستی خۆم.

وەڵام: ئەگەر تووشی خووگیری ھاتبیت بێگومان زیانی ھەیە، ئەو کەسانەی زۆر مومارەسەی دەستپەڕ دەکەن بەجۆرێک دووچاری خووگیری ھاتبن، ئەوا دووچاری چەندین کێشەی تەندروستی دەبنەوە، وەک شەکەتی و ھەست کردن بەماندووێتی بەردەوام، ئازاری بەشی خوارەوەی پشت، تەنک بوونەوەی موو لەگەڵ موو وەرین، لاوازبوونی ڕەپ بوون، ئاوھاتنەوەی پێشوەخت، لێڵی لەبینیندا، ئازاری گونەکان و ناوچەی زاووزێ، ئازاری بەشی خوارەوەی سک و ئێسکەکان، کەم بوونەوەی تەرکیز و بیرچوونەوە بەھۆی دەردانی مادەی (ئەستایک کۆلین).

پرسیار١٢: من تەمەنم ٣١ ساڵە، پێش ئەوەی بچمە ژیانی ھاوسەرییەوە زۆر دەستپەڕم دەکرد، ساڵ و نیوێکە ژنم ھێناوە منداڵمان نابێت، بیستوومە دەڵێن ئەو کەسەی زۆر دەستپەڕ بکات پێش چوونە ژیانی ھاوسەریی ئەوا لەئاییندەدا منداڵی نابێت، ئایا ئەمە ڕاستە؟

وەڵام : نەخێر ھیچ پەیوەندییەک لەنێوان دەستپەڕ و منداڵبووندا نیە.

پرسیار١٣: من ژنێکی ھاوسەردارم، واھەست دەکەم ھاوسەرەکەم زێدەڕۆیی دەکات لەئەنجامدانی سێکس لەگەڵمدا، ئایا چەند جار لەھەفتەیەکدا سێکس ئەنجام بدرێت لەنێوان ژن و مێردا؟

وەڵام: مەسەلەی ژمارەی ئەنجامدانی پرۆسەی سێکسی نیوان ژن و مێرد لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە، تەنانەت لەیەک کەسیشدا لەکاتێکەوە بۆ کاتێکی تر جیاوازە بەپێی باری مەزاژی کەسەکە و باری تەندروستیی و ڕادەی وروژاندنی، بەڵام بەگشتی ئەنجامدانی پرۆسەی سێکسیی زیانی نییە، بگرە سوودیشی ھەیە لەنەھێشتنی فشار و زیادبوونی ھۆگری و پەیوەندی نێوان ھاوسەران، بەڵام نابێت ئەوەش لەیاد بکرێت، کە پێویستە ھاوسەرەکەت ڕەچاوی توانا و ئامادەگی تۆش بکات لەمبوارەدا.

پرسیار١٤: من گەنجێکم دەستگیراندارم، پاش چەند مانگێکی تر دەچمە ژیانی ھاوسەرییەوە، ھەست دەکەم چووکم کورت و بچووک بێت، ئایائایا کورتی چووکی پیاو گرفت دروست ناکات لەپەیوەندی سێکسییدا لەنێوان ھاوسەراندا، مەبەستم چێژ بەخشینە بەھاوسەر، ئایا درێژی ئاسایی چەندە بۆ چووکی پیاو؟

وەڵام: درێژی ئاسایی چووکی نێری پێگەیشتوو لەنێوان (١١-١٧)سم، درێژی چووکی (٩٠%) میاوان لەم نێوەندەدایە. بەڵام درێژی چووکی (١٠%) پیاوان کورتتر لە(١١) سم یان درێژتر لە(١٧)سم دەبێت. ھەتا چووک لەکاتی خاوبوونەوەدا بچووک بێت لەکاتی ڕەپ بووندا درێژ دەبێت، کەسێک کەچووکی (١١)سم یان (١٢)سم ئەوا ئەم درێژییە گونجاوە بۆ ئەنجامدانی جووتبوون لەگەڵ ھاوسەردا و چێژ وەرگرتن و چێژ بەخشین، دەبێت ئەوەش بزانیت کە چووکی درێژ مانای زیاد وەرگرتن و بەخشینی چێژ ناگەیەنێت، بگرە ھەندێ جار چووکی درێژ دەبێتە مایەی ئازار بۆ ھاوسەر و بەھۆی ئازارەوە چێژیش نابینێت، بەپێچەوانەوە چووکی کورت (لەنێوەندی ئەو درێژییە ئاساییەدا) باشترە لەپرۆسەی سێکسییدا چونکە دەتوانێت لەکاتی جووتبووندا زوو زوو بێتە دەرەوە لەناو زێی ھاوسەر، بەمەش ئەندامە سێکسییەکانی ئافرەت زیاتر دەروژێت و چێژ زیاتر وەردەگرێ

پرسیار ١٥: ماوەی پێوانەیی جووتبوون چەندە ؟

وەڵام : ئەوە دەکەوێتە سەر ژن و مێرد خۆیان و باری فسیۆلۆژی و جەستەییان ، بەشێوەیەکی گشتی پیاو لەو کاتانەدا تەنھا وروژاندنێکی ساکاری بەسە بۆ ڕەپبوونی و ئەنجامدانی کاری سێکسی ، بەڵام ژن پێویستی بەپێشەکییەک ھەیە بۆ وروژاندنی تەواو کە لەنێوان ( ٨ – ١٠ ) خولەک دەبێت بۆ ئەوەی بەتەواوی ئامادەباشی دەروونی و جەستەیی تیادا دروست بێت بۆ کارە سێکسییەکە ، بۆیە زۆر پێویستە پیاو لەو حاڵەتەدا ھیچ پەلە پەلێک نەکات و زۆر خۆی بەمەسەلەی وروژاندنی ھاوسەرەکەیەوە خەریک بکات لەڕێگەی گەمەبازی و ماچ و دەستپیادا ھێنان بەتایبەتی ئەو ناوچانەی کەزۆر ھەستیارن ، لەپێش ھەموویانەوە میتکە و ھەردوو لچی بچووک و بەشی خوارەوەی ئەندامی مێینە و نزیکبوونەوەی پەنجەی لەدیوارەکانی زێ و ملی منداڵدان و یاریکردن بە مەمکەکان ، لەپاش پەیدابوونی ئامادەباشی لەژنەکەیدا جۆرێک لە وروژاندن و ھەست بەخۆشی و بەرەوپیرەچوونی کارە سێکسییەکەی تێدا بەدی دەکرێت ، لەو کاتانەشدا پیاو پێویستە پەلە نەکات و وردە وردە کارەکە ئەنجام بدات و لەگەمە یارییەکانی نەکەوێت و پەلە نەکات لە ھاتنەوە و ڕژاندن تا بەتەواوی ھەست بە لەرزی یەک لەدوای یەکی ھاوسەرەکەی دەکات و ھەست دەکات گەیشتۆتە ئۆرگازم یان لوتکەی چێژ و وردە وردە خاوبوونەوە .

پرسیار١٦ : ئایا دەرھێنانی منداڵدان ھیچ کاریگەرییەکی بەسەر حەزی سێکسییەوە ھەیە ؟

وەڵام : ھەندێ جار بەھۆی بوونی وەرەم یان پۆلیبی زۆر یان خوێن بەربوونی بەردەوام یان تێکچوونەکانی ناوپۆشی منداڵدان ، پزیشک وای بەباش دەزانێت کە منداڵدان دەربھێنرێت ، بەڵام لەڕاستیدا ئەم دەرھێنانە بەھیچ شێوەیەک کاریگەری لەسەر حەز و ئارەزووی سێکسی ژن ناکات و داینابەزێنێت ، ڕەنگە بەپێچەوانەشەوە بێت واتە حەزەکە زیاتر بکات لەبەرئەوەی ترسی منداڵبوون نامێنێت و دەتوانێت لەگەڵ مێردەکەیدا بەوپەڕی ئازادی و بێ ترسییەوە جووت ببێت بێئەوەی ھیچ خەیاڵێکی لای سکپڕبوون بێت.

پرسیار ١٧: بۆ ئەو دوو بەڕێزەی پرسیاریان سەبارەت بە زوو ئاوھاتنەوە کردووە لەپرۆسەی جووتبوونی سێکسیدا و داوای ڕێنمایی دەکەن لەمبارەیەوە ؟

وەڵام : بەڕێزان ئەمە کێشەیەکی بڵاوە لەناو پیاواندا و ھەندێک بۆ ماوەیەک لەم حاڵەتەدا دەژی و ھەندێکی تر لەگەڵیان دەمێنێتەوە ، دەبێت ئەو ڕاستیە لەبەرچاو بێت کە پرۆسەی سێکسی ھاوبەشی تێدایە کەئەویش ھاوسەرە ئەگەر تۆ بەم زووییە تەواو ببیت و بگەیتە چێژ ئەوا بەرامبەرەکەت نەگەیشتۆتە چێژ و بێگومان ئەم حاڵەتە گرفت و کێشە دەخوڵقێنێت لەنێوان ھاوسەراندا . ھەندێک پیاو زۆر بەھەڵچوونەوە دەست دەکەن بەجووت بوون ئەمە وای لێدەکات کە زوو ئاوی بێتەوە ، ھەندێ جار بەھۆی وەڕسی و باری دەروونی و شەکەت بوونی جەستەییەوە پیاو خوازیارە بەخێرایی پرۆسەکە ئەنجام بدات وەک بڵێی بۆ ڕایی کردنی ئەرکی ھاوسەرێتی سەرشانی ، جاری وا ھەیە بەھۆی بوونی ھەوکردنێکی ( التھاب ) ساکار لەسەر چووکی پیاو ‌وایلێدەکات ھەستەوەری چووک زیاد بکات ‌زوو تەواو بێت ، ئەوەش لەیاد نەکەین کە نەزانی و خۆپەرستی پیاو فاکتەرێکە بۆ زوو ئاوھاتنەوە لەکاتێکدا گرنگی نا‌دات بەگەیشتنی ھاوسەرەکەی بە ئۆرگازم . بەگشتی زوو ئاوھاتنەوە ژانکۆیەکە نەک ھەر بۆ پیاو بەڵکو بۆ ھاوسەرەکەیشی بۆیە پێویستە ئەو کەسانەی ئەم حاڵەتەیان لەگەڵدایە ئەم لایەنە فەرامۆش نەکەن و ھەوڵ بدەن تێیپەڕێنن تاکو زیاتر بەختەوەر بن و ھاوبەشەکەی ژیانیشیان ئاسوودەتر بکەن .
بەڕێزان : سەبارەت بەچارەسەری زوو ئاوھاتنەوە پێش ھەموو شتێک ئەوەت لەبەرچاو بێت کە ‌تۆ تەنھا نیت بۆ ئەوەی چێژ وەربگریت دەبێت ئەم مافەش بۆ بەرامبەرەکەت دەستەبەر بێت ئەمە خۆی لەخۆیدا قەناعەتێکت لا دروست دەکات کە زیاتر زاڵ بیت بەسەر خۆتدا و پەلە نەکەیت لە چێژ وەرگرتن . ھەروەھا دەبێت ھاوسەر و ھاوبەشی پرۆسەی سێکسیش لەم حاڵەتە تێبگەیەندرێت تا ھاوکار بێت بۆ تێپەڕاندنی ئەم حاڵەتە ، باشترین و پەسەندترین ڕێگەچارە بۆ ئەم بارە مەشق کردنە بە ڕێگەی سیمانز ( بوەستە و دەستپێکەرەوە ) ، ئەم ڕێگەیە یاریدەدەرێکی گرنگە بۆ ڕزگاربوون لەم حاڵەتە ، ئەویش بەم جۆرەیە : ھەرکاتێک ھەستت کرد خەریکە لەچێژ وەرگرتن و ئاوھاتنەوە نزیک بوویتەوە بوەستە و با ھاوسەرەکەشت دەست لە وروژاندنت ھەڵبگرێت و ئەویش بوەستێت بەمەش تۆ خاو دەبیتەوە پاشان دەستپێبکەنەوە ، بۆ ماوەی مانگێک ( بەنزیکەیی ) ئەم مەشقە پیادە بکە ، ووردە ووردە خۆت ھەست بەزاڵ بوون لەسەر خۆت دەکەیت و بەتەواوی ئەم حاڵەتە تێدەپەڕێنیت .
ڕێگەیەکی تریش ھەیە کەناسراوە بە ڕێگەی ( ماستەرز و جۆنسۆن ) کە گۆڕانێک لەڕێگەی ( سیمانز ) دا کراوە ، ئەمیش بریتیە لەوەی کە ھاوسەرەکەت بەو شێوەیەی خوازیارن بتوروژێنێت تاکاتی نزیک ئاو ھاتنەوە ، پێش ئەوەی ئاوت بێتەوە ھاوسەرەکەت چووکت بەدەست بگوشێت ( لەخوار سەری چووکەوە ) بەمەش ڕێگە لەڕژاندنی تۆ دەگرێت ، چەند جارێک ئەمە دووبارە بکەنەوە ، ئەم مەشقە بۆماوەی دوو ھەفتە تا مانگێک ئەنجام بدەن ، دەرئەنجامی باشی دەبێت .
باس لەھەندێ جۆری دەرمان و مەرھەمیش دەکرێت کە ھەستیاری چووک کەم دەکەنەوە و ئاوھاتنەوە دوادەخەن ، باشتر وایە ھەرلەخۆوە پەنا بۆ مادانە نەبرێت بەڕێنمایی دروستی دەرمانساز یان پزیشک نەبێت . بەڵام لەھەمووی گرنگتر بۆ تێپەڕاندنی ئەم حاڵەتە ھێمنی و بارێکی جێگیری دەروونی و زاڵ بوونی پیاوەکەیە لەسەر خۆی و لێک تێگەیشتنی ھاوبەشە لەگەڵ ھاوسەرەکەی و ھاوکاری کردنە ھاوبەشی پرۆسەکەیە . بەقەد خۆی قورسایی و گرنگی بدەن بەم لایەنە و زیاد لەپێویست مێشکی خۆتانی پێوە جەنجاڵ مەکەن چونکە دەتوانن ئەم حاڵەتە تێپەڕێنن و خۆتان بەراورد مەکەن لەگەڵ کەسانی تردا چونکە ھەریەکە توانا و پێکھاتەی جەستەیی و دەروونی خۆی جیایە .
ڕایەکیش ھەیە دەڵێت ئەوانەی بەھەر‌زەکاری و لاوی پێش چوونە ژیانی ھاوسەرێتیەوە بەشێوەیەکی زۆر و نائاسایی دەستپەڕ ئەنجام ئەدەن ، لەپاشەڕۆژدا و لەژیانی ھاوسەرێتیدا زیاتر دووچاری زوو ئاوھاتنەوە دەبن .
بۆ ئەو بەڕێزەی لە نامەکەیدا دەڵێت دەمەوێت پرۆسەی جووتبوونم زۆر درێژە بکێشێت : بەڕێز : ئەو ماوەیەی بەڕێزت ئاماژەت پێداوە ئەوە تەنھا لە فیلمە سێکسیەکاندا بینیووتن یان دەیانبینی یان بیستووتە ئەوانە مەبەستی بازرگانی و ڕەواج پەیداکردنە بۆ بازاڕەکانی کۆمپانیا بەرھەمھێنەکانی فیلمە سێکسیەکان ھەوڵ مەدە لاسایی ئەوانە بکەیتەوە ، توانای ڕاستەقینەی خۆت چەندە بەوەندە قایل بە و حساب بۆ ھاوبەشەکەت یان ھاوسەرەکەت بکە لەمبوارەدا چونکە ئەم بۆچوونانە واتلێدەکەن باوەڕت بەخۆت نەمێنێت و خۆت بەلاواز بێتە بەرچاو لەکاتێکدا خۆت کەسێکی ئاساییت و دەروونی خۆت بەم بۆچوونانە ئاڵۆز مەکە و بەختەوەربە و تواناکانی خۆت بەکەم تەماشا مەکە

پرسیار ١٨: مێردەکەم گرفتێکی ھەیە لە جووت بوونی سێکسیدا ، توانای باشی ھەیە لەسێکسدا و جووت بوونەکەی درێژ خایەنە ، بەڵام کێشەکە لەوەدایە توانای ئاوھاتنەوەی نیە زۆر بەکەمی نەبێت ، بۆ ئەمەش ھێز و ووزەیەکی زۆر دەخاتە کار و زۆر ماندوو دەبێت دەرئەنجام دەڵێت ڕەحەت نابم ، گرفتەکە لە چیدایە ؟

وەڵام : خانمی بەڕێز ئەم کێشەیە وەک باست کردووە دڵەڕاوکێ لە کردندا ھاوەڵی مێردەکەتە . ئایا جاران دەگەیشتە ئۆرگازم ؟ ، ئەگەر وەڵامەکەت بەڵێیە ، لەکەیەکەوە ئەم گۆڕانەی تیادا ڕووداوە ؟ ئایا ئەگەر دەستپەڕ بکات دەگاتە چێژ و ئاوی دێتەوە ؟ ئەگەر بەدەستی خۆی بگاتە چێژ و لەجووت بوون لەگەڵ تۆدا نەگات لەوانەیە ترس و دڵەڕاوکێ وای لێبکات بەھۆی ئەوەی دەیەوێت تۆ ڕازی بکات ، ئەم حاڵەتە بەتایبەتی لای ئەو پیاوانە ڕوودەدات کە زۆر خەمیانە ھاوسەرەکانیان بەختەوەر بکەن ، ڕەنگە پیاوەکەت بۆ ئەوەی پێی بڵێیت پیاوێکی بەتوانایە لەڕووی سێکسیەوە خۆی زیاد لەپێویست ماندوو بکات ، دەرئەنجام ھێندە بیر لەم حاڵەتە دەکاتەوە ، ئەوەندە خۆی لە ئۆرگازم دوور دەخاتەوە .
بۆیە باشترین پێشنیار ئەوەیە بەیەکەوە دانیشن و ئەم کێشەیە لەگەڵ یەکدا باس بکەن و بزانن ئەو فشارە چیە لەسەر مێردەکەت کە دەیگەیەنێتە ئەم حاڵەتە ، ڕەنگە ئەو وا ھەست بکات کە تۆ چاوەڕوانی شتێکی لێدەکەیت کە لەڕاستیدا وا نیە ، بۆیە ئەگەر دڵنیابێت زیاتر گۆڕانی پۆزەتیفی بەسەردا دێت و تۆش ھاوکاری بکە کە پێکەوە بۆ وروژاندنی زیاتر و گەیشتن بە ئۆرگازم ، بۆ زانیاریت بەکارھێنانی ھەندێ داوودەرمان کاردەکاتە سەر ئاوھاتنەوەی پیاوان ، ئەگەر ھاوسەرەکەت داوودەرمان بەکارناھێنێت کەواتە ھەر بەھاندان و باسکردنی کێشەکە لەگەڵیدا ھەوڵ بدە ، ئەگەر ئەمەش کەڵکی نەبوو ئەوا با سەردانی پزیشکی پسپۆر بکات .

پرسیار١٩ : خێزانەکەم لەڕووی سێکسیەوە زۆر ساردە ، ھۆکار و چارەسەر چیە ؟ چی بکەم ؟ تکایە ڕێنمایی .

وەڵام : : بەڕێز ، ھۆکارەکانی ساردی سێکسی لای ئافرەتان زۆرن ، ھەندێکیان دەگەڕێتەوە بۆ خودی خێزانەکەت ، ھەندێکی تر بۆ کولتور و دابونەریتی کۆمەڵگە ، ھەندێکیش پیاو ھۆکارە ، دەبێت بەوردی ھۆکاری ئەم ساردییە لای خێزانەکەت دەستنیشان بکرێت ، بێگومان ھەندێک پشکنینی پزیشکی پسپۆری تایبەتی دەوێت ، بۆ ئەوەی لای بەڕێزتان ھۆکارەکان ڕوون بێت ئێمە بەشێوەیەکی گشتی لە چەند خاڵێکدا دەیانخەینە ڕوو :
١- گیروگرفتە دەروونیەکان ( دڵەڕاوکێ ، تێکچوونی دەروونی ، خەمۆکی…)
٢- ھەوکردنی ناوچەی حەوز .
٣- خەتەنەکردن ( بڕینی قیتکە ، یان ھەردوو لێوی زێ ، یان ھەردووکیان بەیەکەوە (
٤- تێکچوونە ھۆرمۆنیەکان .
٥- خێرا تەواوبوونی پیاو لە جووت بوونی سێکسیدا
٦- کێشە و پەشێوی خێزانی .
٧- ناپاکی لەژیانی ھاوسەریدا .
٨- نەزانین و نەبوونی شارەزایی سێکسی لای پیاو وەک ئەنجام نەدانی گەمەی سێکسی و وروژاندنی تەواو پێش جووت بوون .
٩- ئەزموونە سێکسیە بەخورپەکان وەک دەستدرێژی سێکسی .
١٠- بەکارھێنانی ھەندێک داوودەرمانی کیمیایی وەک ( ئارام بەخشەکان – مھدئات ، دژە خۆمۆکێیەکان ، حەبی دژی سکپڕی ، ھەندێک دەرمانی ھۆرمۆنی..).
١١- یادەوەری ئازاردەر لای ئافرەتان .
١٢- توندوتیژی پیاوان و گیرۆدەبوونیان بە مادەھۆشبەرەکان و مەی .
١٣- پەروەردەی ھەڵەی خێزانی و بەگوناە تەماشاکردنی جووت بوونی سێکسی تەنانەت لەگەڵ ھاوسەریشدا .
بەڕێز : دەکرێت ئێوە وەک ھاوسەر بە ئەرکی ھاوسەری خۆتان ھەستن ، لەو لایەنانەی پەیوەستە بە تۆی پیاوەوە وروژاندنی تەواو ئەنجام بدە بۆ ھاوسەرەکەت بەتایبەتی بۆ ناوچە ھەستیارەکانی جەستەی خێزانەکەت ، لەسەروو ھەموویانەوە قیتکە ، خۆپەرست مەبە لەکاتی جووت بوونی سێکسیدا ، خۆشەویستی و ئارامی ببەخشە بە ھاوسەرەکەت ، لەکێشە و ئاژاوەی خێزانی خۆت بەدوور بگرە ، گەلێک شتی تر کە خۆت بە گونجاوی بزانیت لەم بوارەدا . ئەگەر خوا نەکردە بەم ھەنگاوانەت گۆڕانی بەسەردا نەھات دەبێت لای پزیشکی پسپۆر پشکنینی بۆ ئەنجام بدەیت بەمەبەستی دەستنیشانکردنی ھۆکارەکەی و وەرگرتنی چارەسەری گونجاو .

پرسیار ٢٠: دەکرێت ماچ وەک فاکتەرێکی گرنگ تەماشا بکەین لە ژیانی ھاوسەریدا ؟ ،خێزانەکەم زۆر حەزی لێیە ماچی بکەم بەڵام من وانیم چونکە بەگرنگی نازانم ، تکایە ڕای ئێوە لەمبارەیەوە ؟

وەڵام : : بەڕێز ، ماچ ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە گوزارشت کردنی سۆز و خۆشەویستی لەنێوان ھاوسەراندا ، دەکرێت بڵێین ئەو پردەیە کە دوو جەمسەری خۆشەویستی بەیەک دەگەیەنێت ، تەنانەت دەوترێت ماچ ئەو تەرمۆمەترەیە کە گەرمی ژیانی ھاوسەری دەپێوێت . مەرج نیە ماچ کردن تەنھا لەکاتی سێکس کردندا بێت ، دەکرێت لەھەرکاتێکی تردا ئەنجام بدرێت ، بەڵام ھێندە ھەیە ماچ لە پێش دەسپێکردنی پرۆسەی سێکسی ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە وروژاندنی ھاوسەردا و دەبێت زۆر شوێنی جیاوازی جەستەی بەرامبەرەکەت ماچ بکەیت نەک تەنھا گۆنا یان لێوەکانی . بۆیە بەدڵنیاییەوە پێت دەڵێین گرنگی بدە بەم لایەنە ئاسوودەیی و ئارامی و چێژ زیاتر دەگەیەنیت بە ھاوسەرەکەت و خۆشت چێژی زیاتر وەردەگریت و خۆشەویستی نێوانتان زیاتر و زیاتر دەبێت .

پرسیار ٢١: بۆ ئەو بەڕێزانەی پرسیاریان سەبارەت بە زوو ئاوھاتنەوە کردووە لەپرۆسەی جووتبوونی سێکسیدا و داوای ڕێنمایی دەکەن لەمبارەیەوە ؟

وەڵام : بەڕێزان ئەمە کێشەیەکی بڵاوە لەناو پیاواندا و ھەندێک بۆ ماوەیەک لەم حاڵەتەدا دەژی و ھەندێکی تر لەگەڵیان دەمێنێتەوە ، دەبێت ئەو ڕاستیە لەبەرچاو بێت کە پرۆسەی سێکسی ھاوبەشی تێدایە کەئەویش ھاوسەرە ئەگەر تۆ بەم زووییە تەواو ببیت و بگەیتە چێژ ئەوا بەرامبەرەکەت نەگەیشتۆتە چێژ و بێگومان ئەم حاڵەتە گرفت و کێشە دەخوڵقێنێت لەنێوان ھاوسەراندا . ھەندێک پیاو زۆر بەھەڵچوونەوە دەست دەکەن بەجووت بوون ئەمە وای لێدەکات کە زوو ئاوی بێتەوە ، ھەندێ جار بەھۆی وەڕسی و باری دەروونی و شەکەت بوونی جەستەییەوە پیاو خوازیارە بەخێرایی پرۆسەکە ئەنجام بدات وەک بڵێی بۆ ڕایی کردنی ئەرکی ھاوسەرێتی سەرشانی ، جاری وا ھەیە بەھۆی بوونی ھەوکردنێکی ( التھاب ) ساکار لەسەر چووکی پیاو ‌وایلێدەکات ھەستەوەری چووک زیاد بکات ‌زوو تەواو بێت ، ئەوەش لەیاد نەکەین کە نەزانی و خۆپەرستی پیاو فاکتەرێکە بۆ زوو ئاوھاتنەوە لەکاتێکدا گرنگی نا‌دات بەگەیشتنی ھاوسەرەکەی بە ئۆرگازم . بەگشتی زوو ئاوھاتنەوە ژانکۆیەکە نەک ھەر بۆ پیاو بەڵکو بۆ ھاوسەرەکەیشی بۆیە پێویستە ئەو کەسانەی ئەم حاڵەتەیان لەگەڵدایە ئەم لایەنە فەرامۆش نەکەن و ھەوڵ بدەن تێیپەڕێنن تاکو زیاتر بەختەوەر بن و ھاوبەشەکەی ژیانیشیان ئاسوودەتر بکەن .
بەڕێزان : سەبارەت بەچارەسەری زوو ئاوھاتنەوە پێش ھەموو شتێک ئەوەت لەبەرچاو بێت کە ‌تۆ تەنھا نیت بۆ ئەوەی چێژ وەربگریت دەبێت ئەم مافەش بۆ بەرامبەرەکەت دەستەبەر بێت ئەمە خۆی لەخۆیدا قەناعەتێکت لا دروست دەکات کە زیاتر زاڵ بیت بەسەر خۆتدا و پەلە نەکەیت لە چێژ وەرگرتن . ھەروەھا دەبێت ھاوسەر و ھاوبەشی پرۆسەی سێکسیش لەم حاڵەتە تێبگەیەندرێت تا ھاوکار بێت بۆ تێپەڕاندنی ئەم حاڵەتە ، باشترین و پەسەندترین ڕێگەچارە بۆ ئەم بارە مەشق کردنە بە ڕێگەی سیمانز ( بوەستە و دەستپێکەرەوە ) ، ئەم ڕێگەیە یاریدەدەرێکی گرنگە بۆ ڕزگاربوون لەم حاڵەتە ، ئەویش بەم جۆرەیە : ھەرکاتێک ھەستت کرد خەریکە لەچێژ وەرگرتن و ئاوھاتنەوە نزیک بوویتەوە بوەستە و با ھاوسەرەکەشت دەست لە وروژاندنت ھەڵبگرێت و ئەویش بوەستێت بەمەش تۆ خاو دەبیتەوە پاشان دەستپێبکەنەوە ، بۆ ماوەی مانگێک ( بەنزیکەیی ) ئەم مەشقە پیادە بکە ، ووردە ووردە خۆت ھەست بەزاڵ بوون لەسەر خۆت دەکەیت و بەتەواوی ئەم حاڵەتە تێدەپەڕێنیت .
ڕێگەیەکی تریش ھەیە کەناسراوە بە ڕێگەی ( ماستەرز و جۆنسۆن ) کە گۆڕانێک لەڕێگەی ( سیمانز) دا کراوە ، ئەمیش بریتیە لەوەی کە ھاوسەرەکەت بەو شێوەیەی خوازیارن بتوروژێنێت تاکاتی نزیک ئاو ھاتنەوە ، پێش ئەوەی ئاوت بێتەوە ھاوسەرەکەت چووکت بەدەست بگوشێت ( لەخوار سەری چووکەوە ) بەمەش ڕێگە لەڕژاندنی تۆ دەگرێت ، چەند جارێک ئەمە دووبارە بکەنەوە ، ئەم مەشقە بۆماوەی دوو ھەفتە تا مانگێک ئەنجام بدەن ، دەرئەنجامی باشی دەبێت .
باس لەھەندێ جۆری دەرمان و مەرھەمیش دەکرێت کە ھەستیاری چووک کەم دەکەنەوە و ئاوھاتنەوە دوادەخەن ، باشتر وایە ھەرلەخۆوە پەنا بۆ مادانە نەبرێت بەڕێنمایی دروستی دەرمانساز یان پزیشک نەبێت . بەڵام لەھەمووی گرنگتر بۆ تێپەڕاندنی ئەم حاڵەتە ھێمنی و بارێکی جێگیری دەروونی و زاڵ بوونی پیاوەکەیە لەسەر خۆی و لێک تێگەیشتنی ھاوبەشە لەگەڵ ھاوسەرەکەی و ھاوکاری کردنە ھاوبەشی پرۆسەکەیە . بەقەد خۆی قورسایی و گرنگی بدەن بەم لایەنە و زیاد لەپێویست مێشکی خۆتانی پێوە جەنجاڵ مەکەن چونکە دەتوانن ئەم حاڵەتە تێپەڕێنن و خۆتان بەراورد مەکەن لەگەڵ کەسانی تردا چونکە ھەریەکە توانا و پێکھاتەی جەستەیی و دەروونی خۆی جیایە .
ڕایەکیش ھەیە دەڵێت ئەوانەی بەھەر‌زەکاری و لاوی پێش چوونە ژیانی ھاوسەرێتیەوە بەشێوەیەکی زۆر و نائاسایی دەستپەڕ ئەنجام ئەدەن ، لەپاشەڕۆژدا و لەژیانی ھاوسەرێتیدا زیاتر دووچاری زوو ئاوھاتنەوە دەبن .

پرسیار ٢٢: بۆ ئەو بەڕێزەی لە نامەکەیدا دەڵێت دەمەوێت پرۆسەی جووتبوونم زۆر درێژە بکێشێت.

وەڵام: بەڕێز : ئەو ماوەیەی بەڕێزت ئاماژەت پێداوە ئەوە تەنھا لە فیلمە سێکسیەکاندا بینیووتن یان دەیانبینی یان بیستووتە ئەوانە مەبەستی بازرگانی و ڕەواج پەیداکردنە بۆ بازاڕەکانی کۆمپانیا بەرھەمھێنەکانی فیلمە سێکسیەکان ھەوڵ مەدە لاسایی ئەوانە بکەیتەوە ، توانای ڕاستەقینەی خۆت چەندە بەوەندە قایل بە و حساب بۆ ھاوبەشەکەت یان ھاوسەرەکەت بکە لەمبوارەدا چونکە ئەم بۆچوونانە واتلێدەکەن باوەڕت بەخۆت نەمێنێت و خۆت بەلاواز بێتە بەرچاو لەکاتێکدا خۆت کەسێکی ئاساییت و دەروونی خۆت بەم بۆچوونانە ئاڵۆز مەکە و بەختەوەربە و تواناکانی خۆت بەکەم تەماشا مەکە

پرسیار٢٣ : ئایا دەرھێنانی منداڵدان ھیچ کاریگەرییەکی بەسەر حەزی سێکسییەوە ھەیە ؟

وەڵام : ھەندێ جار بەھۆی بوونی وەرەم یان پۆلیبی زۆر یان خوێن بەربوونی بەردەوام یان تێکچوونەکانی ناوپۆشی منداڵدان ، پزیشک وای بەباش دەزانێت کە منداڵدان دەربھێنرێت ، بەڵام لەڕاستیدا ئەم دەرھێنانە بەھیچ شێوەیەک کاریگەری لەسەر حەز و ئارەزووی سێکسی ژن ناکات و داینابەزێنێت ، ڕەنگە بەپێچەوانەشەوە بێت واتە حەزەکە زیاتر بکات لەبەرئەوەی ترسی منداڵبوون نامێنێت و دەتوانێت لەگەڵ مێردەکەیدا بەوپەڕی ئازادی و بێ ترسییەوە جووت ببێت بێئەوەی ھیچ خەیاڵێکی لای سکپڕبوون بێت.

پرسیار ٢٤: ماوەی پێوانەیی جووتبوون چەندە ؟

وەڵام : ئەوە دەکەوێتە سەر ژن و مێرد خۆیان و باری فسیۆلۆژی و جەستەییان ، بەشێوەیەکی گشتی پیاو لەو کاتانەدا تەنھا وروژاندنێکی ساکاری بەسە بۆ ڕەپبوون و ئەنجامدانی کاری سێکسی ، بەڵام ژن پێویستی بەپێشەکییەک ھەیە بۆ وروژاندنی تەواو کە لەنێوان ( ٨ – ١٠ ) خولەک دەبێت بۆ ئەوەی بەتەواوی ئامادەباشی دەروونی و جەستەیی تیادا دروست بێت بۆ کارە سێکسییەکە ، بۆیە زۆر پێویستە پیاو لەو حاڵەتەدا ھیچ پەلە پەلێک نەکات و زۆر خۆی بەمەسەلەی وروژاندنی ھاوسەرەکەیەوە خەریک بکات لەڕێگەی گەمەبازی و ماچ و دەستپیادا ھێنان بەتایبەتی ئەو ناوچانەی کەزۆر ھەستیارن ، لەپێش ھەموویانەوە میتکە و ھەردوو لچی بچووک و بەشی خوارەوەی ئەندامی مێینە و نزیکبوونەوەی پەنجەی لەدیوارەکانی زێ و ملی منداڵدان و یاریکردن بە مەمکەکان ، لەپاش پەیدابوونی ئامادەباشی لەژنەکەیدا جۆرێک لە وروژاندن و ھەست بەخۆشی و بەرەوپیرەچوونی کارە سێکسییەکەی تێدا بەدی دەکرێت ، لەو کاتانەشدا پیاو پێویستە پەلە نەکات و وردە وردە کارەکە ئەنجام بدات و لەگەمە یارییەکانی نەکەوێت و پەلە نەکات لە ھاتنەوە و ڕژاندن تا بەتەواوی ھەست بە لەرزی یەک لەدوای یەکی ھاوسەرەکەی دەکات و ھەست دەکات گەیشتۆتە ئۆرگازم یان لوتکەی چێژ و وردە وردە خاوبوونەوە .

پرسیار ٢٥: ھۆکاری ھەوی پرۆستات چیە ؟

وەڵام : پێویستە لەسەرەتادا جیاوازی لەنێوان ھەوکردن و گەورەبوونی پرۆستاتدا بکەین ، چونکە گەورەبوون و ھەڵاوسان زیاتر لەپیرەکان و بەتەمەنەکاندا ڕوودەدات بەڵام ھەوکردن لەھەموو تەمەنێکدا ڕووددات ، ھەوکردنیش دوو شێوەی ھەیە :
یەکەم : ھەوکردنی خێرا : کە ھۆکارەکانی بریتین لە :
١- تووشبوونی پرۆستات بەھەندێک میکرۆب کە لەئەنجامی کاری سێکسی خراپەوە پەیدا دەبێت وەک تووشبوون بەمیکرۆبی سۆزەنک یا ترایکۆمۆناس ، کەڕەنگە لەدواتردا میکرۆبی دیکەیشی تێبچێت .
٢- ھەندێ جار ھەوکردنەکانی گورچیلە و جۆگەکانی میز لەڕێگەی میزەڕۆکانیان میکرۆبەکانیان دەگەنە پرۆستات و ھەوی پێدەکەن و لەزۆربەی جارەکانیشدا میکرۆبەکان لەپرۆستاتەوە دەگەنە تۆواوە چیکڵدانەکان و لەپاشتردا نا‌ھێڵن تۆوەکان کە لە گونەکانەوە دێن بەباشی بڕۆنە دەرەوە ، یان دەبنە ھۆی کوشتنیان و مرۆڤەکە تووشی نەزۆکی دەکەن .
٣- ھەندێ جار لەئەنجامی ھەوەکانی کۆڵۆن یان ھەوەکانی ئاڵو یان گیرفانەکانی لووتەوە میکرۆبەکان لەڕێگەی سووڕی خوێنەوە دەگەنە پرۆستات و تووشی ھەوکردنی دەکەن .
لەنیشانە سەرەکییەکانی ھەوی پرۆستات :
١- ئازارێکی زۆر لەخوار سک و پشتەوە .
٢- ئازار لەبنی میزەڵداندا تادەگاتە نزیک کۆم .
٣- بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و ئارەزوو کەمکردنەوە بۆ خواردن .
٤- سووتاندنەوە لەکاتی میزکردندا .
٥- ھەندێ جار ھاتنەدەرەوەی خوێن لەدوای میز کردن یان لەگەڵ ھاتنە دەرەوەی تۆواودا.
٦- ھاتنە دەرەوەی شلاوێکی بەردەوام لە کونی چوکەوە .
٧- کەمبوونەوەی ئارەزووی سێکسی .
٨- لەحاڵەتە پەرەسەندووەکاندا پەنگ خواردنەوەی میز لەمیزەڵداندا ڕوودەدات .
جۆری دووەم : ھەوی درێژخایەنی پرۆستاتە بەڕێژەیەکی زۆر لەدوای تەمەنی چل ساڵییەوە ڕوودەدات و بەوە دەناسرێت کە ماوەیەکی زۆر دەخایەنێت و زۆر دەمێنێتەوە . لەھۆکارەکانی ئەم جۆرە :
١- زۆر خوودانە دەستپپەڕ لەلاواندا .
٢- خواردنەوەی مادە ئەلکھولیەکان بەزۆری .
٣- زۆر ورووژانی سێکسی لەئەنجامی سەیرکردنی وێنە و فیلمی سێکسیەوە بێ ئەوەی کەسەکە بتوانێت لەسێکسەکە تێر ببێت لەبەر نەبوونی ھاوبەشێک ، بەردەوام ئەم ورووژاندنە دەبێتە ھۆی سوور ھەڵگەرانی پرۆستات و تووشبوون بە ھەوی درێژخایەن .
٤- تووشبوونی بەردەوام بە نەخۆشیە سێکسییەکان بەتایبەتی سۆزەنک .
٥- ھەوکردنی بەردەوامی گورچیلە و میزەڕۆکان و ئاڵووەکان و … ھتد .
لە نیشانە سەرەکییەکانی ئەم جۆرە :
١- ئازار لەژێر تورەکەی گووندا کەڕەنگە بگاتە کۆمیش .
٢- نەمانی ئارەزووی سێکسی .
٣- خەو بینین کە ئازاری لەگەڵدا بێت .
٤- دەرچوونی تۆواو لەگەڵ میزدا .
٥- ئازار لە گون و ئەندامی زاووزێدا .
٦- زوو میزھاتن ، یان پەنگخواردنەوەی میز لە میزەڵداندا .
٧- ناڕوونی میز ، واتە بوونی لێڵییەک تیایدا لەشێوەی دەزووی درێژ درێژدا .
٨- تێکچوونی تەندروستی گشتی کەسەکە.

پرسیار ٢٦: ئایا ژن لەکاتی گەیشتن بەئۆرگازمدا چی تیا ڕوودەدات؟

• لەرزی ژن لەو کاتەدا دەبێت کە تۆواو پیاو دەچێتە ناو زێیەوە ئەو لەرزەش بۆ ئەوەیە کە تەواوی تۆواوەکە بەرەو برە و ملی منداڵدان بەرێت, بۆئەوەی تۆواکەن بە منداڵداندا سەربکەون بەرە و جۆگەی فالوب تا دەگەنە بە ھێلکەکە. کاتێک بەرکەوتنێک لە دوای یەکەکانی چوک بە دیوار و ناپۆشی زێدا ڕوودەدات, ماسولکە و دەمارەکانی ناوچەکە, تا ڕاەدەیەکی زۆر دەھروژێن بەوەش دەرچەی زێ دێتەوە یەک بۆ ئەوەی قەدەغەی چونە دەرەوەی تۆواوەکە بکات ئەو کاتە منداڵدان شلەیەکی لینج دەردەداتە ناو زێوە بۆ ئەوەی تۆواوەکان بۆ لای خۆی ڕابکێشێت لەو کاتەدا لەرزێکی لەپڕ لە ناوچەی منداڵدانی ژنەکەدا ڕوودەداتەوە و منداڵدان زۆر گرژ دەبێت ورەپ دەبێت و ملی بۆ خوارەوە درێژدەکات و دەمی منداڵدان دەگاتە شوێنی ڕشتنی تۆوەکان و دەست دەکات بە ھەڵمژینی چونکە بە گرژ بوونی منداڵدان ھەرچی ھەوایەک بێت تێدا نامێنێت و بەوەش لەپڕ تواوەکە ھروژم دەکاتە ناویەوە, ھەروەک ترومپایەک کە بە کرژبوونی لاستیکەکەی ھەوای تێدا ناھێڵرێت و دەخرێتە ناوەوە پاش خاوبونەوەی لاستیکەکە ڕاستەوخۆ ئاوەکە لە پڕ ڕادەکێشێتە ناویەوە, لە ھەمان کاتدا زێ لەرزە و جوڵەی یەک لەدوای یەکی خۆی بەردەوام دەبێت و بەوەش زیاتر پاڵ بە تۆواوەکانەوە دەنێت بۆ بەردەم ملی منداڵدان و دەرچەکەی, و لەرز لە ژنکەدا دەگاتە ئەو پەڕی کە پێی دەڵێن لەرزی گەورە لەو کاتەدا تەواو وەک لەرزی پیاو وایە کە تۆواوەکان فڕێ دەداتە دەرەوە ژن لەو کاتەدا زۆرتر خۆی بە حەوزی پیاوەکەوە دەنوسێنێت, لە پاشدا وردە وردە خوێن لە ئەندامەکانی زاوزێیەوە دەکێشنەوە تا خاو دەبێتەوە, ھەندێک جار ئەو لەرزە گەورەیە تا ڕادەی لە ھۆش خۆچوون و بورانەوە دەیبات و چاوەکانی بە تەواوی دەنیشن و توانای ھیچ جوڵەیەکی لە ڕاستیشدا نامێنێت و دەگاتە لوتکەی خۆشی و چێژی.

پرسیار ٢٧: ئەو کێشانە چین کە ئەندامی زاوزێی نێر توشیان دەبێت؟

• ئەندامی نێر وەک ھەموو بەشەکانی دیکەی جەستەی مرۆڤ توشی گەلێک نەخۆشی دەبێت ئەمانەی خوارەوە ھەندێکیانن:
• ھەوکردنی چوک Balanitis:
نەخۆشیەکە توشی چەرمی چوک دەبێت کە تیایدا ھەو دەکات و گەلێک پەڵەی سوری تێدا دەردەکەوێت. ھەروەھا برین و حەز بە خوراندن, بە زۆریش لەو کەسانەدا زۆرە کە خەتەنە نەکراون, بەشتنی بەردەوام و ڕاگرتنی پاک و خاوێنی زۆجار ھەر لە خۆیەوە دەڕوات و چاک دەبێتەوە, ئەگەر وانەبوو پێویستە پیشانی پزیشکی پسپۆڕ بدرێت.
• نەخۆشی پیرۆنی pyronics disese:
حاڵەتێکە کە چوک لە کاتی ڕەپبوندا بەشێوەیەکی کەوانەیی بۆ سەرەوە ھەڵدەگەڕێتەوە ڕەنگە یەکێک لە ھۆیەکان ئەوە بێت کە ھەندێک وەرەمی پاک لە ئەندامەکەدا پەیدابوبێت, ڕەنگە لە کاتی جوتبووندا ئازارێک بۆ کەسەکە دروست بکات زۆربەی حەڵەتەکان پاش چەند مانگێک لە پەیدابوونیان لە خۆیانەوە چاک دەبن بەڵام لە ھەندێکیاندا پێویستیان بە نەشتەرگەری ھەیە.
• خنکاندنی پۆپەی چوک paraphimosis:
حاڵەتێکە کە پۆپەی چوک ناتوانێت لە چەرمی چوک بگەڕێتوە لەوانەیە ھۆیەکە ئەوە بێت کە توشی میکرۆب بوبێت یا ھەوی کردبێت, پێویستە کەسەکە خۆی پیشانی پزیشکی پسپۆڕ بدات.
• ڕەپبونی بەردەوام priapism:
حاڵەتێکی زۆر ترسناکە و لە ھەندێک کەسدا ڕوودەدات تیایدا چوک بە ڕەپی بۆ ماوەی ٤ سەعات زیاتر دەمێنێتەوە, بە ھۆی بارێکی دەرونی یا فسیۆلۆژیەوە پەیدادەبێت, مەترسیەکە لە وەدایە کە دەبێتە ھۆی لە ناوبردنی زۆرێک لە خانە ئیسفەنجینەکانی ناو چوک یا توشبونی جەڵتە لە چوکدا و خوێن بۆ دواوە ناگەڕێتەوە, لەم حاڵەتەدا زۆر پێویستە کەسەکە خۆی پیشانی پزیشک بدات و دوای نەخات, چونکە زۆرجار جگە لەو حاڵەتانە دەشبێتە ھۆی نەزۆکی.
• تەسکی پۆپەی چوک phimosis:
حاڵەتێکە کە تیایدا پۆپەی چوک زۆر تەسکە و نایەتە دواوە و ئازارێکی زۆر بۆ کەسەکە پەیدادەکات, سەرەڕای کۆبونەوەی میکرۆب تیایدا, پێویستە کەسەکە خۆی پیشانی پزیشکی پسپۆڕ بدات.
• جۆگەی میز لە خوارەوە Hypospadias:
حاڵەتێکە جۆگەی میز لە شوێنی سروشتی خۆیدا نیە واتە نەکەوتۆتە کۆتایی ئەندامی نێرەوە, ئەوەش دەبێتە ھۆی خواربونەوەی چوک, دەتوانرێت بە نەشتەرگەری چارەسەربکرێت.

پرسیار ٢٨: ئایا توخمی توتیا(زنک) چ بایەخێکی ھەیە لە کاری سێکسی دا؟

- ئێستا بڕوایەکی تەواو ھەیە کە (زنک) ڕۆلێکی گەورە دەبینێت لە نەخۆشخیەکانی نەزۆکی و پەککەوتنی سێکسی دا, واتە لەو کەسانەی کە کەمی زنکیان ھەیە ناتوانن بڕی تەواو لە تۆو دروست بکەن, چونکە ئەم توخمە ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینێت لە ڕێکخستنی ئاستی ھۆرمۆنی نێر (تێستۆستیرۆن testosteron) دا ھەروەھا ئەگەر لە سەردەمی ھەرزەکاریدا ئاستی ئەم ھۆرمۆنە لە لەشدا کەم بوو, ئەندامەکانی زاوزێی کەسەکە بچوک دەبێت و باش گەشە ناکات و ئارەزووی سێکسیشی کەم دەبێت.
سەرچاوەکانی وەرگرتنی زنک لە خۆراکدا بریتین لە خۆراکە دەریاییەکان بە زۆریش گوێچکەماسی, ھەروەھا گۆشتی سوری ئاژەڵ و دانەوێڵەی تەواو و ھێلکە و پەنیر و پاقلەی سودانی تۆوی گوڵەبەڕۆژە و ئاردی ھەرزن و ھەوێن و شیر.

پرسیار ٢٩: ئەو ھۆکارانە چین کە دەبنە ھۆی گرانی کاری سێکسی ژن و مێرد؟
گەلێک ھۆکار لەم لایەنەوە ھەیە:
ھۆکارەکانی پیاو:
• تێکچونەکانی چوک
• زۆر قەڵەوی کە ھەندێکجار دەگاتە حاڵەتی نەتوانینی جوت بوون
• نەزانین, لاوازی نێرایەتی لە نێردا
• دروست نەکردنی ئالودەیی و جۆرێک لە خۆشەویستی و یەکتری ویستن پێش کارە سێکسیەکە
ھۆکارەکانی ژن:
• ئەستوری و ڕەقی پەردەی کچێنی و نەبونی دەرچە تیایدا
• تەسکی و ڕەقی دەرچەی زێ بەتایبەتی لە ژنی بەتەمەندا
• تەسک بوونەوەی زێ بەتایبەتی بە ھۆی سک کردنی زۆر و پەیدابونی چرچ و لۆچی و زیادە گۆشت لە زێ دا
• وشکی ناو زێ بەھۆی نەڕژاندنی لینجە مادەی ڕژێنی بارسۆلین
• سێکس ساردی ژن
• ترس و دڵەڕاوکێ
• نەمانی ھۆرمۆنی مێ وەک لەدوای تەمەنی نائومێدیەوە
• گرژبونی زێ
• کورتی ناو زێ
• بوونی وەرەم و پولیب تیایدا
• بەھۆی نەشتەرکاریەوە وەک لابردنی منداڵدان
• نەخۆشی لە دەرچەی میزی دەرەوەدا
• ھەڵگەڕانەوەی منداڵدان
• داکشانی ھێلکەدان بۆ خوارەوە
• گرژبوونی کۆڵۆن

پرسیار ٣٠: ئایا بوونی مایەسیری کاریگەری لەسەر خاوبونەوەی چووک ھەیە؟
بەڵێ بەتاقیکردنەوە دەرکەوتووە ئەو کەسانەی کە تووشی مایەسیری توند بوون بەتایبەتی بە ئازار یا سورھەڵگەڕاوە کاریگەری لەسەر خاوبونەوەی چوکیان دەکات لەکاتی جوتبوندا، واتە ماوەیەک چووک ڕەپ دەبێت بەڵام لەکاتی جوتبوندا پێش ئۆرگازم خاو دەبێتەوە.
بەڵام خاوبونەوەی چووک بە تەنھا ئەم ھۆکارەی نیە گەلێک ھۆکاری دیکەی ھەیە لەوانە نەخۆشیەکانی دڵ و دەمارو ڕژێنەکان و جگەرو حاڵەتە سایکۆلۆژیەکانی وەک دڵە ڕاوکێ و خەمۆکی، ھەروەھا ئەوانەی زۆر سەیری سایتە سێکسییەکان دەکەن لە سەتەلایت و ئینتەرنێت دا سەرەڕای کەمی ئارەزوو کردن لە ژنەکەیان و نەوروژاندنی سێکسی تەواو لەگەڵیاندا جگە لەمانە ھەندێک حاڵەتی ھەوکردن یا سوربونەوەی پرۆستات و بەشەکانی دیکەی کۆئەندامی زاوزێن، یا زۆر سێکس کردن یان دەسپەڕکردن، یا زۆر جگەرە کێشان و بەکارھێنانی دەرمانە ھێورکەرەوەکان ئەو ڕۆڵە دەبینن، لە ھەموو حاڵەتێکدا پێویستە خۆت پیشانی پزیشکی پسپۆڕ بدەیت

پرسیار ٢٩: مەبەست لە ھەردوو زاراوەی ئەفرۆدیتریومانیا و ئەرتومانیا چییە؟
ئەو دوو زاراوەیە یەکەمیان بە مانای شێتی شەبەقی و دووەمیان بەمانای تای شەبەقی بەمانای تای شەبەقی دێت مەبەستەکەش زیاتر بۆ ئەو ژنانەیە کە تێر لە سێکس ناخۆن بەدرێژایی شەو ڕۆژ لە خەیاڵیدا دەژین، ئەگەر چی مێردەکانیشیان تەندروستیان باشەو سێکسی تەواویان لەگەڵ دا دەکەن بەڵام تێر نابن زۆربەی جار پەنا بۆ دەستپەڕیش دەبەن یا بەدوای تێر کردنی دیکەدا دەڕۆن
ئەو حاڵەتی شەبەقیە پەیوەندیەکی زۆری بە شکستی دەروونی یا کۆمەڵایەتی و جۆری پەروەردەکردنەوە ھەیە سەرەڕای بارە فسیۆلۆژیەکان وەک تێکچونی ھۆرمۆنی کە لە زۆربەیاندا ھۆرمۆنی نێر (تیستۆستیرۆن) بەڕێژەیەکی دیار دەڕێژێت و دەبێتە ھۆی گەورە کردنی میتکەو تێکدانی سوڕی مانگانە و کەوتنە سەر خوێن، یان ھەندێجار بەھۆی پەلە پەل و زوو ڕژاندنەوە مێرد بێ ئاگا دەبێت لە حاڵەتی دەروونی ژنەکەی و ناتوانێت بیگەیەنێتە ئۆرگازم لەبەرئەوە ھەندێجار ئەو حاڵەتەی لێ پەیدا دەبێت.
بایەخدانی مێرد بە ژن و باوەشپیاکردن و گەمەبازی زۆرو دواخستنی ڕژاندن لە کاتی جوتبووندا و درێژەدان بە کردارەکە تا ژن دەگەیەنێتە ئاستی ئۆرگازم باشترین چارەسەرە بۆ دروست نەبونی ئەم حاڵەتە لەگەڵ ئەوەشدا ئەو جۆرە ژنانە پێویستە خۆیان پیشانی پزیشکی پسپۆڕ بدەن و ھەندێک حەپی تایبەتی ھەیە دەتوانن پزیشکەکەیان بۆیان دیاری بکات کە ئەو حاڵەتی ھروژاندنە زۆرو بەردەوامە و حەز کردن لە سێکس تیایاندا دادەبەزێنێت

پرسیار ٣١: ترسێکی لە ڕادەبەدەرم دەربارەی شەوی بوکێنی ھەیەو زۆر دەترسم لەو شەوەدا نەتوانم بەدڵی مێردەکەم بم کە ئێستا مارە بڕینمان کردووە نەیگواستومەتەوە.

ئەوە ترسێکی بێمانایە بیربکەرەوە لە ملیۆنەھا ژنی ئەم سەرزەمینە کە ھەرھەموویان بەو شەوەدا تێپەڕ بوون ھیچ ناڕەحەتیەکیان نەدیوە، ئەوە قسەی ھەندێک نەزان و ناحەزە کە باس لە بونی ئازاری زۆر دەکەن لەو شەوەدا بەپێچەوانەوە ھیچ ئازارێ دروست نابێت و سات و کاتێکی جوانی ژیانی نوێتانە پێویستە لەو شەوەدا ھەر لەسەرەتاوە بە خۆشی و پەرۆشیەوە بەرەو پیری بچێت و خۆت لە دوو دڵی ترس و گرژبوون دوور خەیتەوە، چونکە ئەوانە ھەموونیان کاردەکەنە سەر گرژبونی ماسولکەکانی زاوزێ و کارەکە تێکدەدەن پێویستە خاوبونەوەو مێشک سافی بەشادی و بەپیرەوە چوونی ساتە چاوەڕوانکراوەکە بەکەیتە یاوەرت

پرسیار ٣٢: جی سپۆت چییە؟ چۆن بزانم لە کوێدایە؟

جی سپۆت ناوچەیەکە پڕە لە کۆتایی دەمارەکان و ڕژێنەکان و کەمێک شانەکانی پتەوترو زبرترە لە ناوچەکانی دیکەی زێ و لە قەبارەی ڕووی سەرەوەی پەنجە گەورەدا دەبێت کەوتۆتە ناو زێوە لە تەنیشت جۆگەی میزەوە و کەوتۆتە بەشی پێشەوەی دیواری زێوە لەنێوان ئێسکی موسەڵدان و ناوکدا بەرکەوتنی پەنجە بۆ چەند جارێک یا بەرکەوتنی چۆک لەکاتی جوتبووندا ھەستێکی زۆری ھرۆژاندن بە ژنەکە دەدات کە لە ھەندێکیاندا زیاترە لە ھەستی ھروژاندنی میتکە دەیبەخشێت.
یەکێک لە گەمە بازییەکانی پیاو پێش کاری جوتبوون پەنجە بردنە ناوەوەی زێە کە ھەندێک جار جگە لە ھروژاندنی ھەردوو لچە گەورەو بچوک و میتکە، پەنجە دەگاتە ئەو ناوچەیە کە پێی دەڵێن (جی سپۆت) و زیاتر ھانی ھروژاندنی ژنەکە دەدات پێش جووتبون و کارە سێکسیەکە، و لەبەر بوونی ڕژێنێکی زۆر تیایدا نزیکەی کەوچکێکی بچوک شلەی لینجی لێ دێتە دەرەوە ئەوەش مانای وروژاندنی تەواویەتی و تێر کاتی ئەوە ھاتووە کە کارە سێکسیەکە دەست پێ بکات و باشترین حاڵەتیش بۆ بەرکەوتنی چوک بەو ناوچەیە ئەوەیە کە ژن لەسەرەوە بێت و پیاو بە پشتا پاڵبکەوێت و ژنەکە ڕووبەڕووی بچێتە سەرەوە ئەو کاتە بەتەواوی چووک بەر ئەو ناوچەیە دەکەوێت و ژن زیاتر دەھروژێت و بەرەو ئۆرگازمە یەک لە دای یەکەکان دەڕوات.

پرسیار ٣٣: مەبەست لە زاراوەی دەستپەڕی مێشک چییە؟
ئەوە زاراوەیەکی سایکۆلۆژیە کە پێی دەوترێت ( ) بۆ ئەو حاڵەتانە بەکاردێت کە ھەندێک کەس کوڕ یان کچ بێ ئەوەی دەستیان بەر ئەندامێکی زاوزێیان بکەوێت یان ھەر شتێکی دی تەنھا بەقسەی خۆش و باسی سێکسی یا سەیرکردنی فیلم و وێنەی سێکسی، یا ئەو وەسفانەی لە چیرۆکدا دەیخوێنێتەوە دەربارەی باوەشپاکردن و ماچ و گەمە بازی سەر جێگە، یا قسەکردنی سێکی بە تیلفۆن دەوروژێن و دەیانگەیەنێتە لوتکەی چێژ ئەو کچانەی ئەو جۆرە ھەستانەیان تێدایە لە دواییدا لەگەڵ مێردەکانیان گەرم دەبن و زۆر چێژ لە کارە سێکسیەکە وەردەگرن چونکە پێش کارەکە ھەر بەقسەو وەسفی حاڵەتەکان ئامادەباشیەکی زۆریان تێدا دروست دەبێت و ژیانێکی بەختیار بەخۆیان و مێردەکانیان دەبەخشن

پرسیار ٣٤: ژن چی بکات بۆ ئەوەی ھەمیشە شوێنی خۆشەویستی و تاسەو حەزی مێردەکەی بێت؟
پیاو بونەوەرێکی سەیرە، دەیەوێت ژنەکەی پێکەوە چەند ژنێک بێت، چێشت لێنەرێکی پلە یەک بێت و ئاترەزووە خۆراکیەکانی جێبەجێ بکات، لە ژووری نوستنیشدا دۆستی عەشقی بێت و لە ماڵیشەوە ھەمیشە ماڵدارێکی باش و کارامە بێت و لەو زیاتریش ھیچ چاوێک بەسەر ھیچ پیاوێکی ئەم دنیایەدا نەنێت
‌ژن بۆ ئەوەی ئەم ئارەزوانە جێبەجێ بکات دەبێت بەڕاست دەری بخات کە خۆشی دەوێت و بێ ئەو ژیانی مەحاڵە، دەبێت بایەخ بەجل و بەرگ و خۆڕازاندنەوەی بدات، گرنگی بەخۆشتن و جوانکاری قژ ڕێکخستن و ماکیاژ و باوەشپیاکردن و گەمەبازی و ماچ کردنی بدات، ھەمیشە شوێنی ڕاکێشانی سەرنجی بێت و کاری ناو ماڵ و مەتبەخ نەبێتە ھۆی بۆن و بەرام لێ ھاتنی ناخۆش و شپرزەیی و بایەخ نەدان بەخۆ.
پیاو بونەوەرێکە، بەردەوام بەدوای جوانیەوەیە، ژن ئەگەر توانای بەجێھێنانی و ئەو ھەستەی بۆ دەستەبەر بکات و ھەمیشە شوێنی ھروژاندنی سۆزو خۆشەویستی و سێکسی بێت ئەوا ژیانێکی بەختیارانە بۆ خۆی و ئەویش و تەواوی خێزانەکە مسۆگەر دەکات.

پرسیار ٣٥: بۆچی پیاو لەدوای کاری سێکسی لەشی زۆر خاو دەبێتەوەو زوو خەوی لێدەکەوێت؟
پیاو و ژن دوای کاری سێکسی بەتایبەتی ئەگەر گەیشتە لوتکەی چێژ ھەندێک ماددەی کیمیایی لە دەماخیانەوە دەڕژێتە خوێنە و بەتایبەتی ھەردوو ماددەی ئۆکسیتۆسین و سیرۆتۆنین، دەبێتە ئەوەی ھەست بە خاوبونەوە و شەکەتیەکی زۆر بکەن لەوە دەچێت کاریگەری ئەو دوو مادە کیمیاویە زۆر لەسەر پیاو زیاتر بن بۆیە خاوبونەوەکە درێژە دەکێشێت و دەبێتە ھۆی خەوێکی قووڵ، بەڵام لە زۆرێک لە ژناندا چەند خولەکێک دەخایەنێت و بە پێچەوانەوە دەبێتە ھۆی پێدانی وزەو توانایەکی زۆر بۆ چالاکی لەبەر ئەوە دەبینین زۆرێک لە ژنان پاش کارە سێکسیەکە بە چەند خولەکێک چالاکیەکی زۆریان بۆ دێت و دەکەونە کارکردنی زۆر لە ماڵدا و زۆر جار توانایەکی زۆرتریان بۆ دێت
سەرچاوە/ ماڵپەڕی دەرونناسی
23674 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
01/08/2015
زیاتر...
1