پیتی  غ
غودە و تایبەتمەندێکانی
بەغودەو (Thyroid) تایبەتمەندیەکانی زیاتر ئاشنابە

‌ ئەو ئەندامە گرنگەی جەستەیە کە شێوەیەکی پەپولەیی ھەیەو دەکەوێتە بەشی پێشەوەی ملەوە لەپێش بۆری ھەناسەوە.
غودە لەڕێی ھۆرمۆنەکانی (TRIJODTHYRONIN(T٣و (THYROXIN(T٤و CALCITONIN کاریگەری گەورەی لەسەر تێکڕای جەستەی مرۆڤ ھەیە.
‌شایەنی باسە غودە بۆ دروستکردنی ئەو ھۆرمۆنانە پێویستی بەمادەی یۆد ھەیە کە لەڕێی خۆڕاکی پڕ یۆدەوە پێیدەگات.
خواردنی ماسی‌و گیانلەبەرە ئاویەکان بەگشتی رێژەیەکی باش لەیۆدمان پێدەبەخشێت، خواردنی ١-٢ جار ماسی لەھەفتەیەکدا سەرچاوەیەکی باشی یۆدە. ھەروەھا سپێناغ‌و شیرو بەروبومەکانی رژەیەکی کەم یۆدیان تێدایە.
کەمی مادەی یۆد لەجەستەدا دەبێتەھۆی نەخۆشکەوتنی غودەو ھەڵئاوسانی‌و دروستبونی گرێ‌و لوو تێیداو تێکچونی ئاستی ھۆرمۆنەکانی، ھەربۆیە لەزۆرینەی وڵاتە رۆژئاواییەکان رێنمایی دەدرێت بەدروستکردن‌و بەبازاڕکردنی خوێی چێشتی پڕ یۆد بۆ پڕکردنەوەی بەشێکی پێداویستی بەکارھێنەران بەمادەی یۆد.
جێی ئاماژەپێدانە بەھۆی بونی مادەی Zyanid لەجگەرەدا، کە رێگری لەوەرگرتنی یۆد لەلایەن غودەوە دەکات، جگەرەکێشان زیانی زۆر بەغودە دەگەیەنێت.
‌کارابونی غودەو توانای دروستکردنی ھۆرمۆنەکانی‌و لەکاتی پێویستدا، رژاندنی ئەو ھۆرمۆنانە بۆ ناو خوێن لەڕێی ھۆرمۆنی THS کە لەبەشێکی خوارەوەی مێشکدا (HYPOPHYSE) دروستدەکرێت، بەڕێوەدەچێت.
ئەرکەکانی غودە
لەپاڵ دروستکردنی سێ ھۆرمۆنی لەسەرەوە ئاماژەپێکراودا بەشداری لەنەشونمای ئێسک‌و مێشک‌و دەمارو ماسولکە، بەشداری لەسوڕی گۆڕینی خۆراک بۆ وزەو لەو رێیەوە پێدانی گەرمی بە لەش‌و ھەروەھا دابەزاندنی رێژەی چەوری‌و کاربۆھیدرات لەخوێندا، بەرزکردنەوەی پەستانی خوێن‌و لێدانی دڵ، راگرتنی ھاوسەنگی رادەی کالیسۆم‌و فۆسفات لەنێوان خوێن‌و ئێسکدا، کاریگەری لەسەر چالاکبونی ریخۆڵە ھەندێک لەئەرک‌و کاریگەریەکانی غودەن لەسەر جەستە لەڕێی ئەو ھۆرمۆنانەی دروستیدەکات.
‌ئەو نەخۆشیانەی دوچاری غوددە دەبن و توانای کارکردنی سنوردار دەکەن زۆرو ھەمەجۆرن، لێرەدا تیشک دەخەمە سەر دوو جۆری سەرەکی لەو نەخۆشیانە، کە بەڕزگارکردن (HYPERTHYREOSE)و نزم کارکردنی غودە ‌(HYPOTHYREOSE) ناسراون.

‌بەرز کارکردن‌و نیشانەو گرفتەکانی گەورەبون‌و ھەڵئاوسانی بەرچاوی مل‌و غودە، خێرا لێدانی دڵ، دابەزینی خۆنەویستی کێش، ھەڵەشەیی‌و توڕەبون‌و نائارامی، لەڕزینی جەستە، سکچون، ئارەقکردنەوەی زۆر، دەنگنوسان، تێکچونی ریتمی خەوتن، بەرزبونەوەی پەستانی خوێن، ئازارو لاوازی ماسولکە، تێکچونی سوڕی مانگانەی خانمان، نزمبونەوەی ئارەزوی سێکسکردن، گەورەبونی گلێنەی چاو و سوربونەوەی چاو، ھەندێکجار بینی دوو وێنەیی دیمەنەکان...ھتد.

نزم کارکردن (ھێواش‌و لاواز)و نیشانەکانی
ھەمیشە ھەستکردن بەسەرمابون، ھەمیشە ماندویی، خەمۆکی‌و دابڕان لەکۆمەڵگە، زیادبونی کێش‌و بەرزبونەوەی رێژەی چەوری ‌لەلەشدا، زیادبونی پێداویستی بەخەوتن، بیرکۆڵی، ئاوسانی قاچ‌و قۆڵ‌و دەموچاو بەھۆی پەنگخواردنەوەی ئاوی لیمفەکانەوە، لاوازی نینۆک‌و قژ، قژڕوتانەوە، دەنگنوسان‌و خاوبونەوەی قسەکردن‌و دەنگ گڕی، ھەمیشە قەبزبون، ھەندێکجار ھەڵئاوسانی غوددە، کۆبونەوەی ئاوی لیمفەکان لەناو پێڵوی چاودا، تێکچونی سوڕی مانگانەی خانمان، لاوازبون‌و کەمبونەوەی خواستی سێکسی، پیاوان ھەندێکجار توشی نەزۆکی دەبن، خاوبونەوەی لێدانی دڵ، نزمبونەوەی پەستانی خوێن‌و ھەندێکجار بەرزبونەوەی، لاوازبونی ماسولکەی دڵ، کۆبونەوەی ئاو لەناو پەردەی دڵدا.
‌تێبینی..مەرج نیە تەواوی نیشانەکان لەکەسێدا بەدی بکرێن.
بەوپێیەی نەخۆشیەکانی غودە زۆر بەربڵاون، لەجێی خۆیدایە لەچوارچێوەی پشکنینی ساڵانەدا غودە فەرامۆش نەکرێت‌و پشکنینی دەست لێدان‌و سۆناری بۆ بکرێت‌و ئەو جۆرە نیشانانەی سەرەوە بەھەند وەربگیرێن.
6565 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
14/07/2015
زیاتر...
1