پیتی  ڕ
بە ڕیخۆڵەو تایبە تمەندییەکانی باشتر ئاشنابە
بە ڕیخۆڵەو تایبە تمەندییەکانی باشتر ئاشنابە

‌ڕیخۆڵە (INTESTINE) گرنگترین ئەندامی ھەرسەو لە جەستەی مرۆڤێکی تەمەن پێگەیشتوودا درێژییەکەی نزیکەی ٧ مەترەو لە دوو بەشی سەرەکی ڕیخۆڵە باریکە ( SMALL INTESTINE) و
‌ڕیخۆڵە ئەستورە (COLON ) پێک دێت.
‌سەرەتای ڕیخۆڵە باریکە لە کۆتایی گەدەوە بە ڕیخۆڵە دوانزەگرێ دەست پێدەکاو بە تێکڕا درێژییەکەی٤-٥ مەترەو لە بەشی ڕاستی خوارەوەی سکدا بە سەرەتای ڕیخۆڵە ئەستورە کۆتایی دێت.
‌لە ڕیخۆڵە باریکەدا خۆراکی ھاتوو لەڕێی چەند ئەنزیمێکەوە ھەرس دەکرێ و لە شێوازی چەوری و پڕۆتین و کاربۆھێدرات (شەکر) دا 
‌پاش چەند سەعاتێک لەلایەن خوێن و لمفەوە وەردەگیرێتەوە.
‌ھەروەھا لە ڕیخۆڵە باریکەدا بەڕێژەی لە ٨٠ % ی ئاو ، ڤیتامین و خوێ مینێراڵییەکان لەخۆراک گل دەدرێتەوە. دروست کردنی ھۆرمۆنی SEROTONIN و خڕۆکە بەرگری کارەکانی لەش لە ئەرکەکانی دی ئەم بەشەی ڕیخۆڵەن.
‌لەخاڵی کۆتایی ڕیخۆڵە باریکەدا ڕیخۆڵە ئەستورە دەست پێدەکات، کە .نزیکەی مەترو نیوێک درێژییەکەیەتی و بە کۆم کۆتایی دێت.
‌لە ڕیخۆڵە ئەستورەدا جارێکی دی ئاوی پێویست و ھەندێک مادەی مینێرالی وەردەگیرێتەوەو پاشماوەی خۆراکی ھەرزکراو کۆدەکرێتەوەو بەمەبەستی فڕێدان ھێدی ھێدی بەرەو دەروازی کۆم دەگەیەنرێت.
‌بەگشتی ھەردوو بەشی ڕیخۆڵە بۆ ھەرس کردنی خۆراک پشت بە بونی ١،٥-٢ کیلۆ لە سەدان جۆر بەکتریای سودبەخشی فلۆرای ڕیخۆڵە (INTESTINAL FLORA ) دەبەستن.

شایەنی باسە بەد خۆراکی و بەکارھێنانی دەرمانی زۆر، بەتایبەتی دەرمانی ANTIBIOTIKA زیانی زۆر بە و بەکتریا بەسودانەی نێوڕیخۆڵە دەگەیەنن و ھاوشێوەی بەکتریا زیانبەخشەکان لەناویان دەبەن. 
‌تێکچونی فلۆرای ڕیخۆڵە لە ڕووی چۆنایەتی و چەندایەتییەوە ، ئەم نیشانانەی خوارەوەی دەبێت:
‌دروست بونی باو گازی زۆر لە سک دا، گرژبون و ئازاری ڕیخۆڵە، سک چون و قەبزی و بونی لینجاوی زۆر لەگەڵ پاشەڕۆدا،زیادبونی کێش، ماندوویی و تێکچونی خەو، سەرئێشە، دروست بونی کەڕووی ڕیخۆڵە (FUNGUS)، کەم خوێنی، نەخۆشی پێست ، نزم بونەوەی بەرگری سروشتی لەش و زوو زوو ھەوکردن...ھتد
‌ئاشنابون بەتایبەتمەندییەکانی ڕیخۆڵەو چونێتی خۆپاراستن لە گرفتەکانی، لەھەمان کاتدا خۆپاراستنە لە چەندەھا نەخۆشی و ئازاری پشت و سەرو، گرژبونی ماسولکەکانی شان ومل، زوو زوو نەخۆش کەوتن و ھەوکردن و نائارامی و دڵەڕاوکێ و خەمۆکی. ھەروەھا گرفتە دەروونییەکانیش گرژی و ئازاری زۆر لەسەر ڕیخۆڵە بە جێ دێڵن.

‌دیارە زۆرن ئەو گرفتانەی دووچاری ڕیخۆڵە دەبن و بەپێی جۆری نەخۆشییەکان شێوازی چارەسەرکردن دیاری دەکرێت. لەگەڵ ئەوەشدا پەیڕەوکردنی ئەم چەند ڕێنماییەی خوارەوە زەمینەیەکی لەبارتر دەڕەخسێنێت بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی ڕیخۆڵەو ھەروەھا زووتر زاڵ بون بەسەر زۆرێک لە نەخۆشییەکانیدا:
‌١.زۆر خواردنی مادەی کاربۆھێدرات و چەوری و شیرینی ڕیخۆڵە لاواز دەکات و میکانیزمی ھەرس کردن خاو دەکاتەوە، کە قەبز ی و دروست بونی کەڕوی ڕیخۆڵە و کێش زۆری لێدەکەوێتەوە.
‌٢.خۆ بەدورگرتن لەزۆر بەکارھێنانی دەرمانی دژەھەوکردن وئازارشکێن و بەد خۆراکی ،کە دەبنە ھۆی تێکچون و لەناوچونی فلۆرای ڕیخۆڵەو 
نزم بونەوەی بەرگری سروشتی، کە بەڕێژەی لە ٨٠% لە ڕیخۆڵەدا بەڕێوە دەچێت.
‌٣.جوڵەو وەرزشی بەردەوام ڕەوشی ھەرس و بەرگری سروشتی لەش چالاک تر دەکەن.
‌٤.ساڵانە پێویستە بەھەندێک دەرمانی تایبەتی پاککەرەوە 
‌(COLON CLEANSE) ڕیخۆڵە لە ژەھراوی بون و کەڵەکەبونی پاشەڕۆ تێیدا پاک بکەینەوە. خواردنی سەوزەو میوەش زۆر بەسودن بۆ ڕیخۆڵەو چلاکتری دەکەن
٤. جگەرەکێشان و خواردنەوەی زۆری ماددە کحولییەکان و زۆر خواردنی گۆشتی سور ئەگەری توش بون بە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە زیاد دەکەن.
‌٥. بەوپێیەی ڕیخۆڵە ئەندامێکی ھەستیارەو پەیوەستە بە باری دەروونییەوە، ڕاگرتنی ئارامی و ھاوسەنگی دەروونی کار ئاسانییە بۆ ڕیخۆڵەو لە ئازارو گرژی دەیپارێزێت.
‌٦. پێویستە خۆمان لەوجۆرە خۆراکانە بەدوربگرین کە بەئەزمون بۆمان دەردەکەوێت کاریگەری خراپ لەسەر ڕیخۆڵە دروست دەکەن و دووچاری کۆبونەوەی گازو با لە سکداو ئازارو قەبزی و سکچونمان دەکەن.
‌٧. ئەو خانمانەی منداڵی شیرە خۆرەیان ھەیە پێویستە ئەو ڕاستییە بزانن کە ڕیخۆڵەی کۆرپەکانیان بەتایبەتی لە ٦-٩ مانگی سەرەتادا پێویستی بە شیری دایکە بۆ دروست بونی فلۆرای ڕیخۆڵە لە بەکتریای سودبەخشی تایبەت بەو تەمەنە، بە پێچەوانەوە پێدانی شیری دروست کراوی منداڵان دەبێتە ھۆی جێگیربونی ھەندێک بەکتریای نەگونجاو لەگەڵ ئەو تەمەنەدا کە زۆر جار گرژی و ئازاری سک و نەخۆشکەوتنی ڕیخۆڵەو دابەزینی بەرگری سروشتی و ھەوکردنی لێدەکەوێتەوە.

2516 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
14/07/2015
زیاتر...
1