پیتی  ت
تامێسک
بەگشتی
یەکێکە لەنەخۆشییە ڤایرۆسییە درمەکان کە نزیکەی ٢٠٠٠ ساڵێک دەبێت کە ناسراوە بەڵام لەم ساڵانەی دوایی دا نوێکی زانستی لێنراو چووە نێو کتێبە زانستییەکانەوە. سەربەخێزانی هێرپسە و دوو جۆری هەیە کە دەبێتە هۆی تووشبوون بە بە هەوکردن لەسەر لێو و چاو و کۆئەندامی زاو و زێ و مێشک.
جۆری یەکەمیان HSV-1 کە زیاتر تووشی تامێسکی سەر لێو و چاو و مێشکمان دەکات
جۆری دووەمیان HSV-2 کە زیاتر تووشی تامێسکی کۆئەندامی زاو و زێمان دەکات

هۆکاری تووشبوون بەم نەخۆشییە
شڵەژانی زۆر، هەتاوی زۆر، سووڕی مانگانە یان پاش هەڵامەت

نیشانەکانی
خوران، کزانەوە، سووتانەوە و ئازار لەشوێنی برینەکە. لەسەرەتاوە بڵقێک دەکات کە پڕە لە ئاوێکی ڕوون و پاش چەند ڕۆژێک ووشک دەکات و جێگایەکی گرنج گرنج جێ دێڵیت و ماوەیەکی پێدەچێت تاوەک و ساڕێژببێت. ئەگەر یەکەم جارە ئەم نەخۆشیەت تووشدەبێت ئەوا زۆر بەئازارترە.

برینی نـــاو دەم جیاوازە و هۆیەکەی ڤایرۆسی نییە. هۆیەکەی نەزانراوە.

برینێکی تر هەیە کە هەمان شێوەی هەیە وەک تامێسک کە بە Impetigo یان قوباء (بەعەرەبی) یان ئاگرە ناسراوە و هۆکارەکەی بەکتریایە.

ڕێگاکانی گواستنەوە
لیک، ماچ، ڕاستەوخۆ دەستلێدان لە برینەکە و گواستنەوەی بۆ بەشەکانی دی لەش وەک پەنجە و چاو و کۆئەندامی زاو و زێ و لێوەکان. قاپ و قاجاغی کەسی تووشبوو بەکارمەهێنە. زۆر گرنگە کە دەست زوو زوو بشۆرێت.

چارەسەر
پێویست بەهیچ چارەسەرێک ناکات و خۆی پاش هەفتەیەک نامێنێت لەوانەیە برینەکە دوو هەفتەیەکی تری پێبچێت تا ساڕێژ ببێت بەڵام ئەگەر لەپاش دوو هەفتە هەر باش نەبوویت یان ئەگەر زۆر بەئازار بوو یان بێهێزی کردیت ئەوا چارەسەر بە دژە ڤایرۆسییەکان هەیە بە حەب و کڕێم پەیوەندی بکە بە دکتۆرەوە.

چەند تێبینییەکی زۆر گرنگ
١. ئەگەر ئەو نیشانانەی سەرەوە لە نزیک چاوت دەرکەوت ئەوا دەستبەجێ پەیوەندی بکە بە دکتۆرەوە تاوەک و ڕێنماییت بکات.
٢. ئەگەر دووگیانیت و یەکەم جارە تووشی ئەم نەخۆشییە دەبیت و لەکۆتایی دووگیانیەکەت دایت ئەوا دکتۆرەکەتی لێئاگادار بکەرەوە تەوەکو ڕێنماییت بکات. ئەگەرێکی دەگمەن هەیە کە لەکاتی لەدایکبوونی کۆرپەکەت دا بگوازرێتەوە بۆ کۆرپەی تازە لەدایک بوو وە لەم کاتەدا پێویستە پشکنینی خوێنتان بۆ بکرێت و ئەگەر بینرا ئەوا چارەسەر بۆ هەردووکتان دەنوسرێت. بەڵام ئەگەر لەسەرەتای دووگیانیەکەت دا تووشببیت و لەپاش ماوەیەک تووشببیتەوە ئەوا هیچ مەترسی نییە بۆ کۆرپەلە چونکە جەستەمان زوو دژەکەی درووست دەکات و لەڕێی وێڵاشەوە دەگوازرێتەوە بۆ کۆرپە بۆیە لەکاتی لەدایک بوونی کۆرپەدا ئەویش دژەکەی وەرگرتووە.
٣. بەهیچ جۆرێک بڵقەکە مەتەقێنە یان کونی مەکە چونکە ئەگەری زۆرە تووشی هەوکردن ببیت (هەوکردن بەهۆی بەکتریاوە)


ئامادەکردنی/ زرنگ سالار
سەرچاوە/ www.1177.se
4805 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
08/07/2015
زیاتر...
1