پیتی  ک
کۆکەڕەشە
بەگشتی
Pertussis هەروەها زۆرجار بە Whooping Cough یان ١٠٠ ڕۆژ کۆکە ناسراوە، یەکێکە لەنەخۆشییە درمە کتوپڕەکانی کۆئەندامی هەناسە، بەتایبەتی لەووڵاتە فێنکەکان دا، لەشاردا زیاتر بڵاوە، لەهەندێک وڵاتان دا نەخۆشییەکی گەورەی تەندروستییە بەتایبەتی لەناو منداڵانی ١ بۆ ٨ ساڵاندا وە تائەمڕۆش نەخۆشییەکی ترسناکە. ئەم نەخۆشییە نەخۆشییەکە کە توانای گواستەنەوەی هەیە (درمە) لە کەسی تووشبووەوە بۆ کەسێکی تەندروست. 

هۆکار
تووشبوون بە کۆکە ڕەشە دەگەڕێتەوە بۆ بەکتریای Bordetella Pertussis. ئەم نەخۆشییە لە هەموو دنیادا بڵاوە بێ جیاوازی جوگرافی و ئاو و هەوا، بەتایبەتی لەوەرزی بەهار و زستان دا زیاتر دەبێت. گەورە و منداڵ دەتوانێت تووشی ببێت ئەگەر ڤاکسینیشی وەرگرتبێت لەکاتی خۆیدا

ڕێگاکانی گواستنەوە
پژمە یان کۆکە کە ڕاستەوخۆ دەچێتە ناو سییەکانەوە و ڕووپۆشی سییەکان

نیشانەکانی
ماوەی تووشبوون بە نەخۆشییەکە لە کەسی نەخۆشەوە لە سەرەتای یەکەم هەفتەوە تا سێهەم هەفتە.
نیشانەکانی سەرەتایی وەک نیشانەی ئەنفلۆنزا وایە لەگەڵ کەمێک تا، کۆکەکە ووردە ووردە دەتست پێدەکات تا وایلێدێت زۆر و زۆرتر دەبێت بەتایبەتی لەشەوان دا، لەم کاتەدا دەرمانی کۆکە هیچ چارەسەرت ناکات. کۆکەکە ئەوەندە چردەبێتەوە تاوایلێدێت لە کۆتایی زنجیرە کۆکەکەدا دەنگێکی وەک قووقەی کەڵەشێر دێتە بەرگوێ. کۆکەکە تەواودەبێت بە ماوەیەک ڕشانەوە یان بەڵغەمێکی لینج.
ماوەی نەخۆشییەکە ٦ بۆ ٨ هەفتەیە بەڵام کەسانی گەورە لەوانەیە بۆ چەند مانگێکیش کۆکەیەکی کەمی بمێنێت.

کۆکەڕەشە و دایکانی دووگیان
کەسی دووگیان ئەگەر تووشبوو ئەوا ئەگەری زۆرە کە لەدوای لەدایکبوونی منداڵەکەی، کۆرپەی لەدایکبوو تووشببێت. ئەگەر کۆرپەی دایکەکە لە لەمانگی ٧ بۆ ٩ دابێت ئەوا دەبێت دکتۆر بیر لەوەبکاتەوە کە هەموو خێزانەکە و دایکی دووگیان چارەسەریان بکات بە دژە بەکتریاکان.

چارەسەرکردن
لەزۆر کات دا پێویستی بەهیچ دەرمانێک ناکات بۆ گەورە.
دەرمانی دژی کۆکە هیچ چارەسەرێکت ناکات
کۆرپەی تازالەدایک بوو نابێت تووشببێت وە ژێر ٦ مانگ دژە بەکتریایی پێدەدرێت تاکەمێک نیشانەکانی کەم بکاتەوە

ڤاکسین (پێکوتە) DTP
کوتانی سیانەی (وەناق، کۆکەڕەشە و دەردەکۆپان) بەشێوەی دەرزی دەدرێت بەمنداڵ لەتەمەنی ٣ مانگی دا، ٥ مانگی دا وە ١٢ مانگی دا و لە تەمەنی ٥ ساڵان تا ٦ ساڵان جارێکی دی ڤاکسینی بۆ دەنوسرێتەوە.
ماوەی کاریگەری ئەم ڤاکسینە بۆ نزیکەی ١٠ ساڵ دەتپارێزێت.

DTP = Diphtheria and Tetanus Toxoids with Pertussis vaccine


ئامادەکردنی/ زرنگ سالار
سەرچاوە/ www.tendrusti. net, www.1177.se , http://dare.ubvu.vu.nl/handle/1871/10211
2017 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
06/07/2015
زیاتر...
1